ڕۆژی جیهانی ڕاگرتنی توندووتیژی و ئاوڕێک لە شێوەکانی توندووتیژی لە ئێراندا

توندوتیژی دژ بە ژنان " بە پێناسەی نەتەوە یەکگرتووەکان هەر چەشنێکە لە ڕەفتار و هەڵسووکەوت کە دەبێتە هۆی زیانی جەستەیی ، سێکسی یان دەروونی بۆ ژنان . 25ی نۆڤەمبەر ڕۆژی جیهانی ڕاگرتنی توندوتیژی بەرامبەڕ بە ژنانە.

چەمکی تووندوتیژی بە نیسبەتی ساڵانی ڕابردوو زۆر گۆڕاوە و لەوانەیە پێشتر تووندوتیژییەکان زیاتر مانای تووندووتیژی جەستەییان گەیاندبێت، ئەو گۆڕانکارییانە چین بە سەر ئەم چەمکەدا هاتووە؟ لە ئیستادا چەمکی تووندوتیژی ئاماژە بە چی جۆرەگەلێک لە تووندوتیژەکان دەکات؟

کێن ئەو گرووپ و دەستانە کە تووندوتیژی دەخولقێنن و پەرەی پێدەدەن؟

شوێن و نەقشی خوودی ژنان لە کەمکردنەوە یان زیادکردنی تووندوتیژییەکاندا چۆن هەڵدەسێنگرێت؟

یەکێک لەو شتانەی لە بارەی تووندوتیژییەوە دەوترێت باسی جیاوازی کولتور و داب و نەریتە، بەتایبەت لە کۆمەلگەیەکی وەک ئێراندا ئەمە شتانە زۆر دەوترێن و زۆرجار لە کۆمەلگەوە بگرە تا حکوومەت ئەم جیاوازییە دەکەن بە بیانوویەک بۆ سرێنەوەی ئەو تووندووتیژیانەی رۆژانە بەرامبەر بە ژنان دەکرێت. ئایا تووندوتیژی پرسێکی ناوچەییە و یان شتێکی جیهانییە، مەترسییەکانی بە ناووچەیی سەیری کردنی تووندوتیژی دەتوانن چی بن؟

خاتوون بەیان عەزیزی، چالاکەوانی مافی مرۆڤ و ژنان لە کوردستانی ئێرانەوە لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ بەفراو نووری ڕۆژنامەوانی دەنگی ئەمریکای بەشی کوردی وەڵامی ئەم پرسیارانە دەخاتە روو.

Your browser doesn’t support HTML5

بەفراوی نوری