نزیکەی سێ هەفتە پاش هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە ئەمەریکا بارودۆخی سیاسی هێشتا نا ڕوون و نادیارە، ئایە دۆستانی ئەمەریکا لە ئەوروپا چۆن دەڕواننە ئەم بارودۆخە سیاسییەی ئەمەریکا.
ئەم دابەشبوونەی کە لە ئەمەریکا دروست بووە ئەوروپاشی گرتۆتەوە کاوە حەسەن بەڕێوەبەری بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جێگری سەرۆکی ئینستستونی ئیست وێست لە بروکسڵ دەڵێت " لە ئەوروپاش خەڵکانێک هەن پشتیوانی ترامپ دەکەن بە تایبەتی ڕاستڕەوەکان و ئەوانەی دژی کۆچبەرین" و دەشڵێت لەبەرامبەر ئەمەدا " گروپێکی تر هەن کە زۆر گەورەترن لەمانە لەگەڵ ئەوەدان بایدن ببێت بە سەرۆکی ئەمەریکا چونکە هەم دژی ڕەفتارەکانی و هەم دژی سیاسەتەکانی ترامپن."
کاوە حەسەن لە دیمانەکەیدا لەگەڵ دەخیلی شەمۆ باس لەو زیانانەش دەکات کە گەیشتوون بە چەمکی دیموکراسیەت لە ڕۆژئاوا.
دەقی وتووێژەکە
Your browser doesn’t support HTML5