دوای چەند هەفتەیەک لەبەرپابوونی، جەنگی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا ئاگربەست ڕاگەیەندرا و ڕوسیا ڕۆڵی سەرەکی لەڕێکەوتنەکەدا هەبوو، ئایا پیشبینی دەکرێت بێدەنگکردنی چەکەکانی جەنگ بۆ هەمیشە بێت یاخود کاتییە؟
زۆرێک لە چاودێر لەوبڕوایەدان تورکیا ئامانجی زیاتری هەیە لە شەڕی ناگۆرنۆ کارەباخدا و ئەو ئامانجانەی ئانکەرەش مەودای کورت و درێژخایەنیشیان هەیە.
بێستون خەلەکانی چاودێری سیاسی لەگفتووگۆیکدا لەگەڵ وریا کاڵی بۆ دەنگی ئەمریکا دەڵیت "لەڕاستیدا شەڕەکە درێژکراوەی جەنگی نێوان ئەرمەن و تورکیایە".
بەڕێز خەلەکانی دەشڵێت " ئەگەر ڕوسیا شەڕەکەی ڕانەگرتبا هێزی ئازەربایجانی و تورکیا قەرەباغیان دەگرت"
هەروەها دەڵێت "مەبەستی تورکیا و ڕوسیا لە ناگۆرنۆ قەرەباغ یەک دەگرێتەوە، ڕوسیا دەیەوێت خۆی بکات بەخاوەنی ناوچەکە، مەبەستی تورکیاش ئەوەیە ئەو پرۆژە تورانیەی بۆ داهاتوو هەیەتی لەئێستادا دەستی پێدەکات بە کردار دوو وڵاتی تورک یەک بگرنەوە".
زانیاری زیاتر لەدرێژەی وتووێژەکەدایە
Your browser doesn’t support HTML5