بۆچەندین ساڵە کێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەڕێمی کوردستان لەنێوان بەغدا و هەڕێمدا هەیە و تائێستا چارەسەر نەکراوە، لەم نێوانەدا موچەخۆران مافیان خوراوە.
چارەسەر بۆ ئەم گرفتە چیە؟
محەمەد وانی نووسەر و چاودێری سیاسی لەگفتوگۆیەکدا بۆ دەنگی ئەمریکا لەگەل وریا کاڵێ دەڵێت " چارەسەر هەیە و بنەمایەکە بۆ بڕۆژەی دەوڵەت دروستکردن، لەڕێگای پشتبەستن بەخۆمان، ئەوەندەی تکامان لەبەغداکردوە، باشتر وابوو ئەوەندە خۆمان خەریک بکردایە بەپڕۆژەیەکی گەورەی وەک کشتوکاڵ".
هەروەها بەڕێز وانی دەڵێت "چاکسازی لەڕێگای نەهێشتنی گەندەڵی و بندیوارەوە دەکرێت".
بەڕێز وانی لە درێژەی قسەکانیدا باسیش لە سیاسەتی پرسیکردنی کورد و بڕینی مووچەی هەرێم لەلایەن بەغداوە دەکات و هەروەهاش کردنی ئەو سیاسەتە بەستراتیژیەت بەرامبەر بەهەرێم و شکاندنی کورد.
زانیاری زیاتر لە درێژەی ووتووێژەکەدایە.
Your browser doesn’t support HTML5