لە هەولێر پێشانگایەکی کاری دەستی بۆ خانمانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەکرێتەوە

ژمارەیەکی زۆر لە خانمانی خاوەن پێداویستی تایبەت پێشانگایەکیان لە نێو پارکی شانەدەری شاری هەولێر کردووەتەوە و تێیدا کارە دەستیەکانیان نمایش دەکەن و خەڵکیش بە گرنگیەوە لە بەرهەمەکانیان دەروانن و کڕین و فرۆشتنی لەسەرە. خانمانی خاوەن پێداویستی تایبەت داوایان لە حکومەت و کاربەدەستان و لایەنی پەیوەندیدار و بەتایبەتی وەزارەتی گەشتوگوزار و شارەوانی کردووە کە شوێنێکی تایبەتیان بۆ دەستنیشان بکرێت تا لەو رێگەیەوە بەرهەمەکانیان ساخ بکەنەوە و کارە دەستیەکانیان نمایش بکەن.

سروە جەباری سەرپەرشتیاری پێشگای کاری دەستی خانمان بۆ دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " هەلی کارمان بۆ نزیکەی سەدو پەنجا کەس ڕەخساندووە، کاری دەستی شێوەکاریە و ئیکسسوارات و دروێنەیە، هەموو کۆمەڵەکانی وەک تالاسیمان و کەمئەندامان و نابیستان و پێشووتریش نابینا و کورتە باڵاکان بەشداری تێدا دەکەن."

کاری دەستی هەولێر

زەیتون حاجی یەکێک لەو هاوڵاتیانەیە کە هاتووە بۆ کڕینی کارە دەستیەکانی ئەو خانمانە بۆ دەنگی ئەمەریکا وەها دەڵێت " هاتوومە شت بکڕم لە پێشانگای خاوەن پێداویستی تایبەت شتەکانیان زۆر جوان و نایابن هاتووم وەک بینەر و کڕیار و سپۆنسەریان بکەین تا هانیان بدەین کە کاری جوانتر بکەن و بەخۆیان بژێوی ژیانیان پەیدا بکەن."

Your browser doesn’t support HTML5

ئەحمەد زێباری