هەشت ساڵ بەسەر ئاگرکەوتنەوە لە پۆلێکی خوێندنگای گوندی شیناوێ لە ناوچەی پیرانشار ( خانێ) لە کوردستانی ئێران تێدەپەڕێت. لەوڕووداوەدا، زیاتر لە ١٠ قوتابی کچ زیانێکی زۆریان پێ گەیشت و دوو لە قوتابیانیش لە ئاکامی سەختی برینەکانیان گیانیان لەدەستدا.
لە وتووێژێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، ئەوین موستەفازادە، بەرپرسی ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ – کوردپا دەڵێت، ڕووداوەکە نیشانەی کەمتەرخەمی حکومەتی کۆماری ئیسلامی بەرامبەر بە ژیان و تەندروستی قوتابیان بووە بە تایبەت کە هەم کوردن و هەم لە رووی سیستمی جیاوازی کردنی ڕەگەزی دەڕوانێتە بابەتەکە.
ئەو هەروەها دەڵێت حکومەت بەڵێنی بەو قوتابیانەدا دابوو کە ناوەندی دەرمانی لە گوندەکەیان ساز بکات و یان لە شوێنی تر چارەسەریان بۆ بدۆزێتەوە، بەڵام هەتا ئێستا هیچکام لەو بەڵێنیانەی جێبەجێ نەکردوون.
دەقی وتووێژەکەی سەڵاح پیرۆتی لەگەڵ ئەوین موستەفازادە
Your browser doesn’t support HTML5