بریندارێکی دیکەی خۆپیشاندانەکان گیانی لەدەستدا

بریندارێکی دیکەی خۆپیشاندانەکانی قەزای سەیدسادقی سەر بە پارێزگای سلێمانی، پاش مانەوەی بۆ ماوەی 9 ڕۆژ لە نەخۆشخانە لە پارێزگای سلێمانی گیانی لەدەستدا.

بریندارەکە ناوی ئاکارجەبارە و مێرد منداڵە، لەدوای دروست بوونی گرژی و ئاڵوزی بەهۆی درووست بوونی تەقە، بە فیشەکی هێزە ئەمنیەکان پێکراوە و چەند فیشەکێکی بەرکەوتووە،لەبەر سەختی برنەکەی ڕۆژی پێنج شەمە 17/12/2020 لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

تا ئێستا 2گەنج لەقەزای سەید سادق لە خۆپیشاندانەکانی کە توندوتیژی لێکەوتەوە گیانیان لەدەست داوە و ژمارەیەک هاوڵاتیش برینداربوون.

لە سەرەتای ئەم مانگە خۆپیشاندەران لە چەندین شارو شارۆچکەی هەرێمی کوردستان ناڕەزاییان بەرامبەر خراپی گوزەرانیان دەربڕی لە کاتێکدا حکومەتی هەرێمی کوردستان دووچاری قەیرانی دارایی بۆتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتان هەتا ئێستا بەلایەنی کەم 8 خۆپیشاندەر و ئەندامێکی هێزی پێشمەرگە لەو خۆپیشاندانانەدا کوژراون. خۆپیشاندەران ئاگریان لە چەندین بنکەو بارەگای پارتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بەردا.