بڕیارنامەی ئیدانەکردنی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران لە لایەن ئەنجومەنی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پەسەند دەکرێت

ڕۆژی چوارشەممە 16ی ئەم مانگە ئەنجومەنی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارنامەی ئیدانەکردنی پێشێلکارییە زۆر و بەرچاوەکانی مافی مرۆڤی لە ئێراندا پەسەند کرد .

ئەم بڕیارنامەیە کە لەلایەن کانەداوە پێشنیار کرابوو بە 82 دەنگی ئەرێ لە دژی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران پەسەند کرا.

لە بڕیارنامەکەدا داوا لە ئێران کراوە کۆتایی بە ئەشکەنجە و سزا نامرۆییەکانی بێنێت و سەرکوتی سیستماتیک و دەستگیری و دەستبەسەرکردن و بێسەروشوێن کردنی ناڕەزایان ڕاگرێت.

جیاوازی ئەم بریارنامەیە لەگەڵ ئەوانەی لە ساڵانی پێشوودا دەرکراوە چییە و چی پێ زیاد کراوە؟

کۆماری ئێسلامی ئێران بڕیارنامەکانی لەم چەشنەی بە بەردەوامی پشت گوێی خستووە و گوێی نەداونەتێ، تەنانەت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە کە ئەم بڕیارە و پرسی مافی مرۆڤ جۆڕێک بەکارهێنانی سیاسیە لە لایەن ئەمەریکا و حکومەتانی ڕۆژئاواوە و هیچ دەسەڵاتێکی یاساییان نییە. ئایا قسەکانی حکومەتی ئێران ڕاستە و ئەم بڕیارنامانە هیچ کاریگەرییەکیان لە هیچ ڕووەیەکەوە نییە؟ یان ئەم بڕیارنامانە دەتوانن تا ڕادەیەک بەر بە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لەو وڵاتەدا بگرن؟

بڕیارنامەیەکی دیکەی نوێنەرانی پەرلەمانی ئەوروپا تەنیا ڕۆژێک دوای بڕیارنامەکەی نەتەوە یەکگرتوەکان، دژی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران بە 614 دەنگی ئەرینیەوە پەسەند کرا. زانیارییەکان لە سەر ئەم بڕیارنامەیە چییە و بۆچی دەرکراوە؟

بەفراو نوری لە دەنگی ئەمەریکای بەشی کوردییەوە بۆ زانیاری لە سەر ئەم بابەتە و وەڵامی پرسیارەکان لەگەڵ تەیمور ئەلیاسی، نوێنەری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لە ژنێڤەوە گفتوگۆی کردوە.

Your browser doesn’t support HTML5

بەفراوی نوری