شیعر لە زۆر دێرینەوە تێکەڵ بە حەز و ئارەزوو و چێژ بینین بووە لە کۆمەڵگەی کوردیی ئێمەدا، هەمیشە ئامادەیی هەبووە لە شادی و خەون و خەم و کارەسات و قۆناغەکانی هەڵکشان و داکشاندا، هەر بۆیە زێدەڕەوی نییە گەر بگوترێت، ئەگەر بە وردی چاوێک بە شیعری کوردی‌دا بخشێنینەوە، دەتوانین پاش هەڵسەنگاندن هەر هیچ نەبێت بە مێژووی خۆمان ئاشنابین، مێژووی ململانێ و کارەسات و هەڵکشانە بەرزەکانیش.
جا لەم ڕوانگەیەوە با بیهێنینە پێش چاوی خۆمان، ئەی ئەگەر شاعیرێک پێشمەرگە بووبێت، دەبێت چ مەشخەڵێکی بۆ ئێمە نوسیبێتەوە!
ئه‌ی هاوڕێ ئینسان دۆسته‌كه‌م
وه‌ره‌و بۆنی
جه‌سته زامداره‌كه‌م بكه
بڕوانه خاكی سووتماكم
گوێ له ناڵه‌ی دڵی دایكی
شه‌هیدانی مێژووم بگره
گوێ له قیژه‌ی كیژه‌كانی پرچ بڕاوی
به‌ر په‌نجه‌ره‌ی غه‌در بگره
بۆ گریانی پڕفیغانی مناڵانی وڵاته‌كه‌م
گوێ ڕادێره
ده‌ی پێم بڵێ:
چی له‌یه‌كمان گرێ ده‌دا؟؟!!
ئه‌وان خاكێك . قاقڕ فافڕ
تاچاو هه‌ته‌ركا هه‌ر لمه
جگه له‌ئێسك و پروسكی
باڵنده‌كانی كوێستانم...
جگه له‌بۆنی هه‌ناسه‌ی
دایك و كیژی به‌ئه‌نفال ئه‌تك كراوی
گه‌رمیانم...
به‌ده‌م وه‌ڕینی سه‌گه‌وه...
له عه‌رعه‌ری خوێن و هاژه‌ی
ئایه‌ته‌كانی مه‌رگه‌وه...
ناڵه‌ناڵیان ئاسمانی ویژدان كه‌ڕ ده‌كا
ئه‌شكی چاوی چاوه‌ڕوانیش
له‌عه‌رشی خودا‌ش سه‌ر ده‌كا...
ئه‌ی هاوڕێ ئینسان دۆسته‌كه‌م
ده‌ی پێم بڵێ:
چی له‌یه‌كمان گرێ ده‌دا!!؟؟؟
ئەوکاتەی کە شیعر وەک دەگوترێت دەبێتە ئاوێنە ڕەونەقدارەکە و ڕوون ترین وێنەی خۆمانی تیادا دەبینین و دەبێتە ئەو بەڵگەنامە پشتڕاستکراوانەی پەیوەندییەکانی نێوان یەک بە یەکمان نیشان دەدات و جیاوازییە زبرەکانی ژیانمان بۆ دەخوێنێتەوە و بە ئاگامان دێنێتەوە لە کەموکوڕییەکان و کەمتەرخەمییەکانی خۆمان و دەبێتە ئەو ماڵەی وشەی تیادا دەپارێزرێت، جا ئازیزانم بیهێننە پێش چاوی خۆتان گەر ئەو شاعیرە مامۆستا بێت، دەبێت چ وانەیەکی پیرۆزی پێدابین!
میوانی ئەم هەفتەیەی بەرنامەکەمان شاعیرێکە ، بێدەنگ و ئەوەی لەسەر زمانیەتی لە دڵیدایە و ئەوەیش لە دڵیدایە لەسەر زمانیەتی، ئەوەتەی هەیە هەستی کردووە لە مەینەتییەکی گەورەدا دەژی، مەینەتی بەو مانایە نا دەستەوستان بێت و چۆکی دادابێت لە بەردەمیدا، ژیان دەتوانم بڵێم تا ئێستاشی لەگەڵدابێت قورسە بۆ موحەمەد کەساسی شاعیر.
هەر بۆیەشە زوو بە زوو بڕیار دەدات نازاناوی کەساس لە خۆی بنێت. بەڵام لەو ڕۆژە سەخت و دژوارانەوەی بەندە ئەم پیاوە شاعیرە دەناسم، هەمیشە دابانێک بووە بەرامبەر ژیان، پیرەمەگرونێک بووە بەرامبەر جەور و ستەم، ئاسۆسێک بووە بۆ هەژاران.
بمبه‌ره‌وه ، به‌خه‌نده‌وه بمبه‌ره‌وه
به‌ئاسمانێك سه‌ماوه
به‌ڕووبارێك قاقاوه
بمبه‌ره‌وه بۆ لای ئه‌و
له‌ناو هه‌گبه‌ی شنه‌ی شه‌ماڵا
له‌سه‌ر باڵی ئاسمانێكی ساماڵا
بمبه‌ره‌وه بۆ لای ئه‌و
با چیتر بێده‌نگیی نه‌مكوژێ
بابچمه‌وه كۆڵانه‌كانی كانێسكان
من ڕۆحم له‌وێنده‌ر جێماوه
ده‌زانم له‌درزی دیواری
ماڵێكی گڵینا دامناوه
بمبه‌ره‌وه .. با پڕ به‌گه‌رووی ده‌ریاكان
هاوارنه‌كه‌م .. ته‌نیایی كوشتمی
ده‌ی وه‌ره .. بمبه‌ره‌وه بۆ لای ئه‌و
بۆ لای مناڵیی....!!!!
لە ساڵی 1987 بوو نامیلکەیەکی جوانی نوسی و وردەکارانە ژیانی 4 مێردمنداڵی هونەرمەندی نوسیەوە بۆمان"کارزان و فرمان و ئازاد و ڕێبوار"
ئەم نامیلکە ناوازە و جوانە، یەکێکە لە بەرهەمەکانی موحەمەد کەساس و لەم نامیلکەیەشدا دووچاری چەرمەسەری دەبێت لەگەڵ ڕژێمە دیکتاتۆرییەکەی ئەوسای سەدام حوسەیندا.
لەگەڵ شیعرەکانی تری‌دا، موحەمەد کەساس دەزانێت وەک چۆن خەڵکی گەورە پێویستیان بە شیعرە، ئاوەهاش ئاوڕیکی ڕژد لە منداڵانیش دەداتەوە و کاتێکی زۆریان بۆ تەرخان دەکات و بۆیان دەنوسێت و ژمارەیەک بەرهەمی ناوازە دەخاتە بەردەم منداڵان، لەوانە " کەوی کوێستان، کارزان و هاوڕێکانی، مناڵ و شیعر" هەروەها دەشکەوێتە وەرگێڕانی چیرۆکیش بۆ منداڵان و بە چاپیان دەگەیەنێت وەک "چۆلەکە و ڕاوکەر، پۆستەچی ژێر ئاو و چەندان بەرهەمی تریش"
موحەمەد کەساس خاوەنی 29 کتێبی چاپکراوە وەل شیعر و شیعری بەرگری و شیعری مناڵان و ئۆپەرێتی شیعری پەروەردەیی بۆ منداڵان، ئەمانە بێ لەو بابەت و کتێبانەی وەرگێڕانی بۆ کردوون لە بوارەکانی هزر و فەلسەفە و کۆمەڵناسی و ژن و سیاسەت و ئەدەبدا.
دەقی بەرنامەی ئەم هەفتەیەی ژیان لە فەرهەنگدا:
Your browser doesn’t support HTML5