وڵاتانی جیهان سنورەکانیان لەگەڵ بەریتانیا داخستوە بۆ رێگاگرتن لە گواستنەوەی شێوازێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە بەریتانیا و چەند وەڵات و شوێنی تری جیهان دەرکەوتووە. دەسەڵاتداران قەدەغەکردنی هاتوچۆیان لە لەندەن و باشوری ڕۆژهەڵاتی ئینگلتەرا ڕاگەیاندووە.
لە وتووێژێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا دکتۆر شکۆ شۆڕش پزیشکی نەخۆشخانەی فریاکەوتن لە لەندەن دەڵێت ئەم جۆرە ڤایرۆسە نوێیە دەتوانێت خێراتر لەوانیتر بڵاوببتەوە . هەروەها گوتی کە ئەم شێوازە نوێیەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەمان نیشانەی نەخۆشی کۆڤید-19ی هەیە و مەترسی زیاتری نابێت بەڵام کاتێک کە زیاتر خەڵکی تووشبن نەخۆشخانە و دەزگا تەندروستییەکان تووشی گرفتی زیاتر دەبن لە مامەڵەکردن لەگەڵ ژمارەی زیاتر لە حاڵەتەکاندا.
هەندێک شارەزا و کاربەدەستانی تەندروستی دەڵێن کە ئەم شێوازە نوێیە لە ئەمەریکاش دەرکەوتووە.
Your browser doesn’t support HTML5