توێژەرەوانی بەرازیل دەڵین ڤاکسینی بەرهەمی چین گاریگەرە

توێژەرەوانی بەرازیل دەڵێن ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ئەوەی کۆمپانیای دەرمانی چین Sinovac Biotech پەرەی پێداوە دەرکەوتوە لەتاقیکردنەوەی نەخۆشخانەدا بۆ نەخۆشی قۆناغی کۆتایی بەڕێژەی زیاتر لە 50% کاریگەری هەیە.

بەڵام بەرپرسانی پەیمانگای بۆتانتان بۆ توێژینەوە، ئەوەی لەلایەن حکومەت بەڕێوە دەچێت، دەڵێن ئەوان ئاکامی تاقیکردنەوەیان لەسەر داوای کۆمپانیای (سینۆڤاک) شاردۆتەوە، ئەمەش بۆ جارێکی‌کە ئەوپرسەی ووروژاند سەبارەت بە ناڕوونیی دەربارەی پەرەپێدانی ڤاکسینەکە.

مانگی ڕابردوو دوای "کاردانەوەیەکی زیانبەخش و مەترسیدار" بەبەشداری خۆبەخشێک لەکۆتایی مانگی 10دا، تاقیکردنەوەی ڤاکسینی (سینۆڤاک) کە بە (کۆرۆنا ڤاک) ناوی دەرچوە ڕاگیرا.

(سینۆڤاک) یەکێکە لەژمارەیەک کۆمپانیا لەجیهاندا پێشبڕکێیانە بۆ پەرەپێدانی ڤاکسینی بێ‌کێشە و کاریگەر دژ بە کۆڤیدا-19، ئەو ڤایرۆسەی تائێستا بەپێی ئاماری ناوەندی زانکۆی جان هابکنز بۆتە هۆی گیان لەدەستدانی زیاتر 1.7 ملێۆن کەس و تووشبوونی زیاتر لە 80 ملێۆن کەس.

ڕۆژی 4شەممەی ڕابردوو ئەمریکای لاتین یەکەم باری ڤاکسینی (ڤایزەر - باێۆ ئێن تێک)ی دژ بە کۆڤید-19 لەبەرهەمی بەلجیکا پێگەیشت و لە فڕۆکەخانەی مەکسیکۆسیتی داگیرا. وەزیری دەرەوەی مەکسیک مارسیلۆ ئەبرارد ئامادەی داگرتنی باری ڤاکسینەکە بوو.

ئابرارد ووتی "ئەمرۆ سەرەتای کۆتایی ئەو پەتایەیە".

بڕیارە مەکسیک 1.4 ملێۆن کووتنای ڤاکسینی (ڤایزەر - باێۆ ئێن تێک) وەرگرێت. بەرپرسان ئاشکرایان نەکرد بارەکەی ڕۆژی 4 شەممە چەند بوە، بەڵام وتویان بەنیازن لەڕۆژی 5شەمەوە کارمەندانی تەندروستی لە مەکسیکۆ سیتی و سالتیلۆ لە باکوری مەکسیک بەڤاکسینەکە بکوترێن

وڵاتانی ئەمریکای لاتین پێشبینی دەکەن باری‌دیکەیان بەدەست بگات، وەک ئەوەی ئەرجەنتین کردی، ڕەزامەندی لەسەر کووتان بدرێت بۆ بەکارهێنانی لەوڵاتەکانیاندا.

لەوڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا بۆ 2 هەفتەیە نزیکەی 1 ملێۆن کەس ڤاکسینیان وەرگرتوە، بەتایبەتی لەنێوان کارمەندانی بواری تەندروستی و بەتەمەنەکانی خەڵوەتگەی پیران. بەڵام ژمارەکان لە ئامانج و خواستەکانی پرۆسەی (ڕاپ سپید) دەستنیشانی کردوە کەمترە، کە هەوڵی حکومەتی فیدراڵیە بۆ بەرهەمهێنانی ژمارەی گەورە لە ملێۆنەها ڤاکسین بۆ کووتان.

پلان وایە 20 ملێۆن ئەمریکایی تا کۆتایی ساڵ بکوترێن، بەڵام گەورە ڕاوێژکاری پرۆسەی (ڕاپ سپید) لەئەمریکا دکتۆر مەسف سلاوی ئاگاهیدا کەپرۆسەی کووتانەکان کاتی زیاتری پێدەچێت.

سلاوی ووتی "کوتانەکان بە بوونی ڤاکسینەکە دەبێت لەبەردەستدا"، "خێرایی کووتانەکان بەقۆڵ خاوترە لەوەی پێشبینیمان دەکرد".

بەڕیوبەرایەتی ترامپ بەبڕی 2 ملیار دۆلار گرێبەستی 100 ملێۆن ڤاکسینی کۆڤید-19ی کردوە، ئەوەی کۆمپانیای (ڤایزەر - باێۆ ئێن تێک) پەرەی پێداوە. بڕیارە کۆی گرێبەستەکە تا ناوەڕاستی مانگی 7ی 2021 بگاتە 200 ملێۆن ڤاکسین.

دوای ئاشکرابوونی نەوەیەکی نوێی ڤایرۆسی کۆڤید-19 و بڵاوبوونەوەی لەچەند هەفتەی ڕابردوودا لە باشوری بریتانیا بەخێرایی، ڕۆژی 5 شەممە چین چوە لیستی ئەو وڵاتانەی گەشتە ئاسمانیەکانی لەگەل بریتانیا ڕاگرێت. بڵاوبوونەوەی ئەو پەتایە بەخێرایی سەرۆک وەزیرانی بریتانیا بۆریس جانسنی ناچار کرد قەدەغەکردنی هاتووچۆ لەهەندێک بەشی وڵاتەکەدا بەر لە هاتنی پشوی کرسمس بسەپێنێت و تووند وتۆڵی کات.

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی داوا لەوڵاتان دەکات بۆ ئەگەری بڵاوبوونەوەی پەتاکان لەداهاتووا ئامادەکاری بکەن

جنێف ، سوێسرا – رێکخراوی تەندروستی جیهانی داوا لەوڵاتان دەکات ئامادەکاری بۆ ئەگەری بڵاوبوونەوەی پەتا لەداهاتوودا بکەن.

لەمبارەیەوە تیدرۆس ئەدهانۆم سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ووتی "ئەگەر شکستمان لەئامادەباشیدا هێنا ئەوا دەبێت خۆمان بۆ شکستی تەندروستی ئامادەکەین. لەساڵی ڕابردوودا ئەنجومەنی جیهانی چاودێریی ئامادەکاری، یەکەم ڕاپۆرتی بڵاوکردەوە، کورت کراوەکەی دەڵێت "جیهان بەشێوەیەکی مەترسیدا بۆ ڕووبەڕوبوونەوەی هەچ بڵاوبوونەوەی پەتایەک ئامادەنیە ".

لەبڵاوکراوەیکدا بەبۆنەی ڕۆژی ئامادەکاری بۆ پەتاکان، تەدروس ئاگاهی بەوڵاتاندا لەکاردانەوەی لاوازیان لەئەگەری بڵاوبوونەوەی پەتا و هیچ نەکردن بۆ ئامادەبوون و ڕێگری کردن لەبڵاوبوونەوەی. ئەمەی بە کەم بینی و مەترسیدا ناوبردو.

ساڵێک دوای ئاشکرابوونی لە ووهان لەچین، ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بەفراوانی بڵاوبوویەوە، کاریگەری لەسەر تەندروستی و ئابوری جیهان لەئاستی کاوڵکاریدا بوو.

دوا ئامرەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ژمارەی تووشبوەکان لەجیهاندا بە زیاتر لە 80 ملێۆن تووشبوون دەخەمڵێنێت، لەوانە زیاتر لە 1.7 ملێۆن گیان لەدەستدان.

سەرباری ئەم ئامارە ڕەشبینە، پەرەپێدانی ڤاکسینی بێ‌کێشە هیوابەخشە بەوەی پەتای کۆڤید-19 لەچەند مانگی داهاتوودا دەبێتە مێژوو. لەکاتێکدا تەدروس ئەمە بە گەشبینیەوە ڕادەگەێنێت، ئامۆژگاری خەڵکی دەکات زۆر گەش بین نەبن.

دەڵێت "مێژوو پێمان دەڵێت ئەمە دوا بڵاوبوونەوەی پەتا نابێت و پەتاکان راستیەکە وەک ڕاستی ژیان.. بۆ خۆپاراستن لەهەموو جۆرە دۆخە نائاسایی‌یەکان و سەرهەڵدانی پاتا و کەمکردنەوەی تووندیەکەی – ئەگەر بەسروشتی ڕوبدات یاخودا بەمەبەست- دەبێت هەموو وڵاتان توانیان لەخۆئامادەکردندا وەگەڕخەن ".

سەرۆکی ڕێکخراوەکەی نەتەوەیەکگرتوەکان ووتی "تەنها ڕێگا بۆ زاڵبوون بەسەر بڵاوبوونەوەی تووشبوونەکان و ئامادەکاری بۆ داهاتوو، پێکەوە کارکردن و هاوخەمیی‌یە، ئەمەش واتای ئەوەیە هاوبەش بن و ڕێز لەپیداویستیەکانی هەموو وڵاتان بگرن، لەکەم دەرامەت و دەوڵەمەند وەک یەک".

تادێت داواکان لەوڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا زیاتر دەبێت بۆ وەڵامدانەوەی هێرشی سایبەر

ئەندامانی کۆنگرسی وڵاتەیەکگرتوەکان ئەوانەی زانیاریان لەسەر ئاستی هێرشی سیبرانی پێگەیشتوە کە تاچەند کاریگەری لەسەر ئاژانسەکانی حکومەت و کەرتی تایبەتی وڵات هەبوە، داوادەکەن هانگاو بنرێت و ئاگاهی دەدەن کە تائێستا هەموو ئاماژە و بەڵگەکان دەردەخات ڕوسیا هێرشەکەی کردوە.

ئەگاهیەکان لەکۆماریەکان و دیموکراتەکانەوە بووە، دوای ئاگاهیەکانی بەرپرسانی ئاسایشی سیبرانی ئەمریکا کە ئاستی هاککردن لەوانیە زۆر لەوەگەورەتر بێت لەوەی دەرکەوتوە، لەوانە چەندین پێگەی پرۆگرامینی گرتۆتەوە بەڵانی‌کەمەوە بۆ مانگی 3ی ڕابردوو دەگەرێتەوە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مایک پۆمپێۆ لەبەرنامەی (مارک لڤین شۆ) لە ڕۆژی هەینیدا ووتی "بەپێی ڕاپۆرتەکانی لە ئاژانسی فرانس پرێسەوە بڵاوکراوەتەوە " هەوڵی زۆر هەبوە بۆ بەکارهێنانی بەشێکی بەرنامەی لایەنێکی 3‌هەم بۆ دانانی هێمایەکی بنەڕەتی لەناو ڕێکخراوەکانی حکومەتی ئەمریکادا".

پۆمپێۆ دەربارەی هێرشی سیبرانی بۆ سەر ئاژانسەکانی ئەمریکا و ئامانجەکان لە سەرانسەری جیهاندا ووتی "ئەمە هەوڵێکی گەورەبوە، لەوباوەڕەدام دەتوانین بەئاشکرا بڵێین ڕوسیا لەم چالاکیەدا بەشداربووە".

کۆماریی مارکۆ ڕۆبیۆ جێگری سەرۆکی دەستەی هەواڵگری لەئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا ڕۆژی هەینی لەتویتێکدا ووتی"هێشتا فراوانی هاککردنە ئەلیکترۆنیەکە نادیارە، بەڵام دەزانین لەڕوی فراونی و گەورەیی‌یەوە پێشتر ڕووی‌ نەداوە".

ڕۆبیۆ سەرباری ئەمەش ووتی "شێوەکانی بەکارهاتوە بۆ هاککردن هاوشێوەی کارە ئەلیکترۆنیەکانی ڕوسیایە"، ئاگاهی‌دا ئەگەر بەرپرسان بەتەواوەتی لەم کارە دڵنیابوون "ئەوا دەبێت ئەمریکا وەڵامی هەبێت، نەک تەنها بە سزای ئابوری".

بەهەمان شێوە گەورە بەرپرسی دیموکراتەکان لە دەستەی هەوڵگری ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا نیگەرانی لەسەر هاککردنەکە دەربڕی و بە کاولکار ناوی برد.

Your browser doesn’t support HTML5

بەرنامەی زانست و تەکنەلۆجیا 28-12-2020