وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ ساڵی نوێدا دواین بڕیار سه‌باره‌ت به‌ كردنه‌وه‌ی ده‌رگای قوتابخانه‌كان له‌ هه‌رێم ده‌دات

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، كردنه‌وه‌ی ده‌رگای قوتابخانه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌سته‌ به‌ راپۆرتێكه‌وه‌ كه‌ له‌ ئێستادا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌ی ده‌كات و بڕیاره‌ له‌ 7-1- 2021 لیژنه‌ی باڵای کۆرۆنا كۆببنه‌وه‌ و بڕیاری كردنه‌وه‌ یان به‌رده‌وامی له‌ داخستنی خویندنگاكانیش بدات و ئه‌و بڕیاره‌ش ته‌نها لیژنه‌ی باڵا ده‌توانێت بیدات وته‌نها له‌ده‌سه‌ڵاتی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستی نییه.‌

د. ئالان حه‌مه‌سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند بڕیاری داخستنی ده‌رگای قوتابخانه‌كان، به‌هۆی بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ جیهاندا دۆخی ناجێگری هێناوه‌ته‌ ئاراوه‌و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم چاوه‌ڕوانی پێشنیاره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات و دواین بڕیاریش له‌لایه‌ن لیژنه‌ی باڵای كۆرۆناوه‌ ده‌درێت له‌سه‌ر پرسه‌كه.‌

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ حكومه‌تی هه‌رێم ئاماژه‌شی به‌وه‌ كرد له‌ ئێستادا له‌ جیهاندا باس له‌ ڤاگسینی نه‌خۆشی کۆرۆنا ده‌كرێت و ئه‌وان نایانه‌وێت به‌ بێ‌ هیچ راپورتێكی وورد و زانستی ده‌رگای خوێندنگاكان بكه‌نه‌وه‌، گیانی مامۆستایان و خوێندكاران بخه‌نه‌ مه‌ترسیه‌وه.

سه‌باره‌ت به‌ مووچه‌ی مامۆستایان ڕایگه‌یاند پێدانی مووچه‌كانیان له‌ ئه‌ستۆی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوودی حكومه‌تی هه‌رێم پرسی مووچه‌ له‌ كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ نه‌بووه‌، به‌ڵام وه‌فدی دانوستانكاری حكومه‌ت گفتووگۆی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ند كردووه‌، چاوه‌ڕێی ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و ڕیكه‌وتنانه‌ ده‌كه‌ن ،ئه‌وان زانیاریان له‌سه‌رمووچه‌ نییه‌

Your browser doesn’t support HTML5

فەرحان



.