بەیژین (ڕۆیتەرز)- کۆمپانیای تێسلا ڕایگەیاند، دەستیکردوە بە فرۆشتنی ئۆتۆمۆبێلی جۆری (ئێس یو ڤی) دەستکردی چین و لەم مانگەدا ڕادەستی کڕیارانی دەکات. ئەمە لەکاتێکدایە ڕێژەی فرۆشتنی ئۆتۆمبێلە ئەلیکترۆنەیەکانی ئەم کۆمپانیایەی ئەمریکایە لەجیهاندا لەبەرزبوونەوەدایە .
لەهەوڵێکدا بۆ کەمکردنەوەی پیسبوونی ژینگەی لەئاکامی سووتانی بەنزین و دیزڵ کە کلیلی ستراتیجیەتی تێسلایە بۆ جیهان، چین هاریکاری گەورەی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمۆبێلی ئەلیکترۆنی دەکات. هەروەها کارگەی بەرهەمهێنای ئۆتۆمبێلەکانی لەشەنگهای فراوانتر دەکات، هەنگاوی بۆ دروستکردنی ئۆتۆمۆبێلی بچووک جۆری سیدان 3 ناوە. لەمانگی 10ی ڕابردوودا ئەو جۆرەی بۆ ئەوروپا هەناردە کردوە.
لەلایەکی کەوە لە شەنگهای چین بەشداری لە بەرهەمهێنانی ئامێرەکانی نەوژەنکردنەوەی ئۆتۆمبێلی ئیلیکتریک کردوە و تۆڕی فرۆشتنەکان و خزمەتگوزاریەکانی لەهەموو وڵاتدا فراوان کردوە. لەمانگی 11ی ڕابردوودا 20 هەزار ئۆتۆمبێلی لەناوخۆی وڵاتدا فرۆشتوە.
بەپێی پێگەی کۆمپانیای تێسلا لەسەر ئینتەرنێت نرخی جۆری (وای) لەچین لەئێستادا 52 هەزار دۆلارە.
وڵاتەیەکگرتوەکان ڕەزامەندی لەسەر گەیاندنی شمەک بەدرۆن بەسەر خانوبەرەدا دەدات
لەداهاتویەکی نزیکدا، بۆ گەیاندنی شمەک لەوانیە شەوانە ئاسمانی شارەکانی ئەمریکا پڕبێت لەدەنگی درۆن.
بەڕێوبەرایەتی فڕینی فیدراڵی (FAA) ڕۆژی 2شەممە ڕەزامەندی لەسەر بەکارهێنانی درۆندا بۆ گەیاندنی شمەک بەسەر ناوچەی دانیشتواندا لەشەودا. زۆرێک ئەمە بەهەنگاوی داهاتوی پشتبەستن بە درۆن بۆ گەیاندنی شمەک بەفراوانی دەبین.
بەڕیوەبەری بەڕێوبەرایتی فڕینی فیدرالی ستیڤ دیکسن لە بڵاوکراوەیەکدا ووتی "ئەم شێوە گەیاندنەی شمەک ڕێگا بۆ زیاتر بەکارهێنانی درۆن لەئاسماندا فراوان دەکات، لەڕێگای چارەسەرکردنی مەترسیەکانی ئاسیش وبەکارهێنانی بەسەلامەتی، ئەمە نزیکمان دەکاتەوە ڕۆژانە فڕینی درۆن بۆ گەیاندنی شمەک بەدیکەین".
کۆمپانیاکانی پۆست و گەیاندن و فرۆشتنی کاڵا لەسەر ئینتەرنێت وەک (یوپیئێس و ئەمەزۆن) چەند ساڵێکە لە تەکنەلۆجیادا وەبەرهێنان دەکەن. هەردو کۆمپانیا لەسەروەختی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا قازانجی گەورەیان بەدەست هێناوە، زۆر لەئەمریکایەکان ڕوودەکەنە کڕینی سەر ئینتەرنێت و گەیشتنی بەدەستیان، لەوانەش خۆراک.
هەروەها کۆمپانیای (ئەلفا وینگس) وەبەرهێنان لەتەکنەلۆجیای درۆندا دەکات.
(FAA) ووتی ڕێنمایە نوێکان "زەمینەی بنەڕەتی بەرەو کاری فراونتر و ئاڵۆزتر بۆ درۆنەکان دەرەخسنیت".
بەپێی بنەما نوێکانی (FAA) درۆنی کێشی لەکێشێکی دیاریکراو زیاتربێت، دەبێت بۆ بەرنەکەوتنی توانای ناساندنی هەبێت و گڵۆپی ڕوناکی پێوەبێت. بەرێوبەرایەتیەکەی ئەمریکا ووتیشی نابێت درۆن پەروانەکانی ئاشکرابێت و لەئەگەری بەرکەوتنی بەمرۆڤ و باڵندەدا مەترسی بێت.
لەهەندێک دۆخدا، بەپێی ئاستی مەترسیەکەی دەتوانرێت درۆن بەسەر شەقام و ئۆتۆمۆبێلدا بەکاربێت .
بنەما نوێکان دوای 60 ڕۆژ لە بڵاوکردنەوەی لە تۆماری فیدراڵیدا لەمانگی داهاتوودا کارا دەبێت.
سەرباری ڕێنمایە نوێکان، پێگەی بلۆمبرگ بۆ هەواڵی بازرگانی دەڵێت "چەندین ساڵی دەوێت درۆن بۆ گەیاندن بەفروانی بەکاربێت ".
سەرچاوەیەک دەڵێت یاسادانەرانی ئەمریکا نزیکەی 2 ملیار دۆلار بۆ گۆڕینی ئامێرەکانی پەیوەندی بەرهەمی چین تەرخان دەکەن
سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕۆژی یەکشەممە ووتی پێشبینی دەکرێت یاسادانەرانی ئەمریکا ڕەزامەندی لەسەر 1.9 ملیار دۆلار بدەن بۆ بەرنامەیەک بۆ لابردنی بەکارهێنانی ئامێرو تۆڕی پەیوەندی، ئەوەی حکومەتی وڵاتیەکگرتوەکانی ئەمریکا دەڵێت مەترسی لەسەر ئاسایشی نیشتمانی دروست دەکات، وەک بەشێک لە پڕۆژە یاسی خەرجکردنی کۆتایی ساڵ و پرۆژە یاسای کۆڤید-19.
هەروەها پێشبینی دەکرێت یاسادانەران پشتیوانی 3.2 ملیار دۆلار بۆ یارمەتیدانی ئەمریکایەکانی کەم داهاتن بکەن.
لەمانگی 6ی ڕابردودا دەستەی پەیوەندی فیدراڵی بەفەرمی کۆمپانیای هوواوی تەکنەلۆجیا و ZTE Corpی وەک هەڕەشەو مەترسی ناوزەند کرد، ئەوەش ڕاگەیاندنێکە ڕێگا لە کۆمپانیاکانی ئەمریکا دەگرێت سوود لە سنوقی حکومەت وەرگرن بە بڕی 8.3 ملیار دۆلار بۆ کڕینی ئامێرەکان و تەکنەلۆجیا لەو 2 کۆمپانیایە.
پێشتر لەم مەنگادا، دەستەی پەیوەندی فیدراڵی FCC کۆتایی بە لیستی بنەماکانی هێنا ئەوەی داوا لە کۆمپانیاکانی گواستنەوە دەکات ئامێری
ZTE Corp و هوواوی بەکاردێنن گۆڕاناکری لەوئامێراندەدا بکەن، بەڵام چاوەڕوانی پشتیوانیی دارایی کۆنگرسن.
هەروەها کۆمپانیای هوواوی پێشتر ئەم مانگە ووتی ئەو تووشی نائومێدی بوە لە بڕیاری FCC بەسەپاندنی لابردنی بەرهەمەکانی تۆڕی پەیوەندی تەل و بێ تەل. ئەم هەنگاوەش تارادەیەک دانیشتوانی ئەمریکا دەخاتە مەترسیەوە لە گووندەکان و ناوچە دوور دەستەکان لەکاتی پێویستیدا کە پەیوەندی ئەبێت دابینکراوبێت.
سەرچاوەکە ووتیشی یارمەتی فریاکەوتن سەبارەت بە کۆڤید-19 کە دەگاتە 7 ملیار دۆلار "بەرنامەیەکی کاتیی فریاکەوتن لە FCC دادەمەزرێنێت بۆ هاوکاری ئەمریکایەکانی ئاستی داهاتیان سنووردارە، لەوانەی ئەو چینەی بەهۆی پەتای کۆڤید-19ـەوە تووشی گرفتی ئابوری بوونەتەوە.
سەرچاوەکە زیاتر ووتی بەرنامەکە پشتیوانیی 50 دۆلار مانگانە وەک هاریکاریەک بۆ بەردەوامی پەیوەندیان بە ئینتەرنێتەوە بۆ خێزانەکان دابین دەکات.
سەرچاوەکە ووتیشی پرۆژە یاساکە بەرنامەی ئاستی گەیشتنی ئەو یارمتیانە فراونتر دەکات بۆ گۆڕینی ئامێرەکان بۆ ئەوانەی خزمەتگوزاری بۆ زیاتر لە 10 ملێۆن کەس دابین دەکەن، بەڵام زیاتر ئەوانە لەپێشترن خزمەتگوزاری بۆ 2 ملێۆن کەس دابین دەکەن.
پێشبینی دەکرێت پرۆژە یاساکە 285 ملێۆن دۆلار بگرێتەوە بۆ ڕەوەندو کەمینەکان، بۆ ئەم مەبەستەش نوسینگەیەک بۆ کەمینەکان لە بەڕیوبەرایەتی نیشتمانیی پەیوەندی و زانیاری NTIA دەکاتەوە.
Your browser doesn’t support HTML5