مەکسیک بەکارهێنانی ڤاکسینی ئەسترازنێکای دژ بە کۆرۆنا پەسەند دەکات

مەکسیک بووە نوێترین وڵاتی کە ڤاکسینی دژە کۆرۆنای کۆمپانیای دەرمانسازی ئەسترازنێکا پەسەند بکات.

وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە مارسێلۆ ئەبرارد ڕایگەیان حکومەت بەکارهێنانی خێرایی ئەو ڤاکسینەی لە ڕۆژی دووشەممە پەسەند کردووە گوتیشی " بەرەهەمهێنانی ڤاکسینەکە زۆر زوو لە مەکسیک دەستپێدەکات." پێش ئەسترازنێکا مەکسیک تەنها ڤاکسینەکەی فایزەر-بایۆنتێکی پەسەند کردبوو.

تاقیکردنەوەکانی قۆناغی دوایی ڤاکسینەکەی ئەسترازنێکا‌ی ئۆکسفۆرد دەریخستووە ئەم ڤاکسینە لە %70 کاریگەری دژ بە کۆڤید-19 هەیە. و ڕێژەی کاریگەری بۆ ئەو بەشداربووانەی تەواوی بەشەکانیان لێدراوە لە %62 بووە، بەڵام چەند تاقیکردنەوەیەکی جودا دەریخستووە کە کاریگەرییەکەی %90 دەبێت کاتێک چەند هەفتەیەک پاش وەرگرتنی تەواوی بەشەکە، نیوبەشی تریش وەربگیرێت.

ئەم ڤاکسینە وەکو ئەوەی فایزەر-بایۆنتێک نییە کە پێویستە لە کەشێکی ئێجگارساردی 70 ژیر پلەی سەدی دابنرێت، ئەمەیان دەشێت لە کەشێکی ئاسایی 2 بۆ 8 پلەی سەدی دابنرێت ئەمەش ئاسانترە بۆ گواستنەوەی بۆ خەڵکی لە ناوچە دووردەستەکانی وڵاتە هەژارەکاندا.

ئەم ڤاکسینە لە هیندستان و ئەرجانتین‌یش پەسەند کراوە.