کۆنگرێسی ئەمەریکا سەرقالی کۆتا هەنگاوە لە پرۆسەی پەسەندکردنی سەرۆکی داهاتووی ئەمەریکادا ، بەڵام پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ واژۆکردنی دەنگی نوێنەران لەکۆنگرێسدا درێژتربێ لە کاتی چاوەروانکراو.
پەسەندکردنی براوەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی لەلایەن کۆنگرێس لە هەر یەکێک لە ویلایەتەکان لە ڕووی دەستوورییەوە پێویستە، بەڵام هەر ٥٠ ویلایەت بە فەرمی لە 14ی کانوونی یەکەم سەرکەوتنی کاندیدی براوەیان راگەیاندووە و جۆ بایدن بە 306 دەنگی ئەلکترۆلەر کۆلیچ بەرامبەر 232 بۆ دۆناڵد ترامپ سەرکەوتنی بە دەستهێناوە.
کامەران کوردی چالاکوانی کورد - ئەمەریکی لە شاری ناشڤیلی ویلایەتی تینیسی دەڵێت لەوانەیە ناڕەزاییەکان گۆرانکاری بکەن یانیش درامایەک لەوانەیە ڕووبدات ئەگەر بەردەوام بێت تا ئەو کاتەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی سیناتی جۆرجیا لە قازانجی کۆمارییەکان کۆتایی بێت.
Your browser doesn’t support HTML5