به پێ ووته‌کانی سه‌رۆکایه‌تی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه له میانی ڕاگه‌یاندنی ئاماری کار‌و چالاکیه‌کانی ساڵی 2020 دا حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هیچ پڕۆژه‌یه‌کی وه‌ستاو و تازه‌ی له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بهگهڕنهخستووهتهوه، داهاتی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه‌ش که‌متر بووه له خه‌رجیه‌کانی، ئه‌مه له‌کاتێکدایه وه‌ک هاووڵاتیان ده‌ڵێن له پارێزگاکانی دیکه‌ی هه‌رێم پڕۆژه‌ی ستراتیژی بونیادنراون و تاقه پڕۆژه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ش که ستراتیژی بوو، پردی تووه‌قووت بوو سه‌ره‌ڕای ڕاگه‌یه‌نراوی حکومه‌ت بۆ جێبەجێ کردنی جێبه‌جێ نه‌کرا.
کوێستان ئه‌کره‌م سه‌رۆکی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند داهاتی ئه‌م ساڵی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه 132 ملیۆن392 هه‌زار و 950 دینار بووه ، هیچ پڕۆژه‌یه‌کیان نه‌بووه له بواری جێبەجێکردندا بێت ، ئه‌وانه‌شی که هه‌بوون له دوو ساڵی ڕابردوو، پێشینه‌کانیان بۆ سه‌رف نه‌کردووه و وه‌ستاون و زۆربه‌ی کۆمپانیاکانیش پڕۆژه‌کانیان ڕاگرتووه ته‌نها 940 مه‌تر دووجا کوڵانیان کۆنکرێت کردووه.
له ساڵی نوێ‌دا وه‌زاره‌تی شاره‌وانی پڕۆژه‌یه‌کی ستراتیژی له مۆنۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن ساسان عه‌ونی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به گوژمه‌ی 6 ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلار ڕاگه‌یاند که بۆ نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی تۆڕه‌کانی ئاو خواردنه‌وه‌یه ، له‌کۆی ئه‌و بڕه پاره‌یه 4 ملیون 750 هه‌زار دۆلاری بۆ سلێمانی ده‌بێت وته‌نها یه‌ک ملیۆن و 750 هه‌زاری بۆ هه‌ڵه‌بجه ده‌بێت.
ئه‌مه له کاتێکدایه که پێشتر ده‌نگی ئه‌مەریکا له ڕاپورتێکی به‌دواداچووندا، مه‌ترسیه‌کانی پڕۆژه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی ئاشکرا کرد که به‌هۆی دروست کردنی به‌نداوه و له ووڵاتی ئێران بڕی ئاوی پڕۆژه‌که که‌می کردبوو له‌کار وه‌ستا بوو. به‌ڵام به‌ڕێوبه‌ری گشتی ئاو و ئاوه‌ڕۆی سلێمانی ده‌ڵێت ئه‌م گرێبه‌سته ته‌واوکه‌ری ئه‌و پڕۆژه‌یه نییه و پڕۆژه‌که‌ش مه‌ترسی له‌سه‌ر نییه، گرێبه‌سته‌که نوێکردنه‌وه و فراوانکردنی تۆڕه‌کانی ئاوه له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ، ئه‌گه‌رچی به‌رپرسانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێن پردی تووه‌قووت ته‌واوی ئاماده‌کاریه‌کانی ته‌واو بوون به‌ڵام تا ئێستا هیچ واده‌یه‌ک بۆ جێبەجێکردنی دیار نییە.
Your browser doesn’t support HTML5