پێشتر ئەمەریکا دەیوت ئەندامانی ئەلقاعیدە لەئێراندا بوونیان هەیە، بەڵام هەفتەی ڕابردوو وەزیری دەرەوی ئەمەریکا مایک پۆمپەیۆ بەفەرمی ڕایگەیاند ئێران بووەتە بنکەی سەرەکی نوێی ئەلقاعیدە و ئێران پارێزگاریان لێدەکات و ئێمە بەرامبەر بەمە هەنگاوی جددیمان دەبێت، ئەم ڕاگەیاندنەی پۆمپەیۆ چیمان پێدەڵێت؟ بۆ لەمکاتەدا ئەوە ڕادەگەینێت؟.
نووسەرو چاودێری سیاسی هادی سۆفیزادە دەڵێت لەکاتێکدا بەرێوبەرایەتی ترامپ و کۆماریەکان لەدوا ڕۆژەکانیایەتی، ڕەنگە ئەو سیاسەتەی لەئێستادا بەرامبەر بە ئێران نەیانتوانی بەئامانجی بگەێنن ئەم لێدوانە ئامادەکاری بێت بۆ 4 یان 8 ساڵی داهاتوو، ئەگەر دەسەڵاتیان گرتەوە دەست ئەم دۆسێیانەیان لەسەر زیندوو بکەنەوە و تا ئەو کاتە کاری بۆ بەکەن".
هەروەها بەڕێز سۆفیزادە دەڵێت " گوومانم هەیە دیموکراتەکان هەندێک لەپرۆژەکانی کۆماریەکان بەرامبەر بە ئێران هەیانە بە بنەما وەربگرن و کاری بۆ بکەن، یان لەپرسی ناوکی و مووشەکەکانی ئێران بەردەوام پەرەی پێدەدات و لەناوەڕۆکی ئەو ڕێککەوتنەی لەسەردەمی ئۆبامادا مۆرکراوە کار بکەن".
سۆفیزادە دەشڵێت " فشاری دیموکراتەکان لەسەر ئێران سنووردارە و ناگاتە بواری چەکداری و لێدان".
زانایری زیاتر لەدەقی گفتووگۆکەدایە
Your browser doesn’t support HTML5