چاوی واشنتۆن: جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا
دکتۆر بیلال وەهاب، نێوەندی واشنتۆن بۆ سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی نزیک
*ڕۆژی ئاڵوگۆڕکردنی دەسەڵات لە ئەمەریکادا ڕۆژێکی مێژوویی بوو بەڵام بوونی ئەو هەموو سەربازە وەهای کرد بگوترێت واشنتۆن دابەش بووە بەسەر زۆنی سەوز و سوردا.
* گرنگی دامەزراوەکان، گرنگی یاسا و سەروەری یاسا وەهایان کرد ترامپ نەتوانێت دەنگی دەنگدەران بگۆرێت و بە زۆر لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە.
*ترامپ بەو شێوەیەی هاتە ناو سیاسەتەوە، هەر بەو شێوەیەش لێی دەرچوو.
*لای سەرکردە باڵاکانی پارتی کۆماریی، ترامپ هەڕەشەیە بۆسەر لایەنەکەیان.
*بایدن هەر لە یەکەم ڕۆژەوە دەستیکردەوە بە دامەزراوەییکردنەوەی بڕیاری سیاسی لە ئەمەریکادا.
*بۆ لەمەودوا کاتێک وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بەناوی وڵاتەکەیەوە قسەی کرد، ئەوا بەرپرسێکی تری وڵاتێکی تر بڕوای پێدەکات کە ئەمە سیاسەتی ئەمەریکایە، چونکە وەک پێشتر چاوەڕوان ناکات ئایا ترامپ شتێکی تر دەڵێت یان نا.
*ئێران دەستیکردووە بە وروژاندن لە ناوچەی کەنداودا و ئەمەش وەهای کردووە بەڕێوبەرایەتی نوێی ئەمریکا پەلە نەکات لە بڕیاردان لەسەر دۆسێی ئێران.
*ئەگەر دۆستێکی کورد لە کۆشکی سپی بێت، بەو مانایە نییە ئیتر کێشەکانی کورد تەواوبوون.
*کورد کاتێک دەتوانێت سود لە دۆستایەتییەکان ببینێت کە توانیبێتی لەسەر پێی خۆی ڕاوەستابێت.
*سیاسەتی بایدن لەگەڵ عێراقێکی یەکگرتوو و عێراقێکی سەرکەوتوودایە و کوردیش ببێتە بەشیک لە سەقامگیەی نەک بەشێک لە کێشە.