(ڕۆیتەرز) زاناکانی ئەڵمان توانیان مشکی ئفلیج بەهۆی گرفتی دەماری بڕبڕی پشت چاکبکەنەوە و بەکەوێتەوە ڕۆشتن. زاناکان توانیویانە هەستە دەمارەکانیان لەڕێگای پرۆتینێکەوە مێشک هاندەن دەریدات و بەیەکەوە ببەستنەوە کە پێشتر ئەو شێوە پچرانی دەمارانە و چاکردنەوەی لەشیردەرەکاندا نەبوو.
پچران یان گرفتی هەستەدەماری بڕبڕەی پشت لەمرۆڤدا، کە زۆر کەڕەت بەهۆی وەرزشکردن یاخود ڕووداوی هاتووچۆوە ڕوودەدات ئفلیجیان دەکات، لەبەر ئەوەی ئەو دەمارانە هەڵگری زانیاریەک نین بتوانێت لەنیوان ماسولکەوە مێشکدا خۆی چاکاتەوە و بکەوێتەوە کار.
بەڵام توێژەرەوان لەزانکۆی (رۆر) لە بۆخۆم توانیان لەڕێگای پێکهاتەیەکی پرۆتین خانەی هەستەدەماری مشک چالاک بکەن و خۆی نوێکاتەوە.
دیتمار فیشەر سەرۆکی تیمی توێژەرەوان دەڵێت "ئەوەی سەرنج ڕاکێشە لە توێژینەوەکەماندا، ئەو پرۆتینە تەنها بۆ چالاککردنەوەی خانەی هەستەدەمار بەکارنایەت کە خانەکە خۆی دروستی دەکات بەڵکوو چالاکیان دەکات بۆ گواستنەوەی زانیاری بۆ خانەکانیدیکەی مێشک.
زیاتر دەڵێت "بەم شێوەیە لەگەڵ یارمەتیەکی کەم، ژمارەیەکی زۆر لە خانەکانی هەستەدەمار خۆیان نوێ دەکەنەوە وئەمەش هۆکاری سەرەکیە مشکەکان دەتوانن بەکەونەوە ڕۆشتن".
ووتیشی "ئەو گیاندارە ئفلیجانەی دەرمانەکەیان وەرگرتوە دوای 2 بۆ 3 هوفتە کەوتوونەتەوە ڕۆشتن".
بەپێی بڵاوکراوەی ماڵپەڕی زانکۆکە چارەسەرەکە بریتیە لە جینی گەیاندنی زانیاری لەمێشکدا بۆ بەرهەمهێنانی پرۆتینێک بەناوی Hyper - nterleukin-6.
کاریگەری پەتای کۆرۆنا لەسەر دەرونی کارمەندانی تەندروستیی
بەرشەلۆنە، ئیسپانیا – بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبوان بە کۆڤید-19 لە ئیسپانیا دوای پشوەکانی کرسمس و سەری ساڵ، بوە هۆکاری دوبارە قەرەباڵغبوونەوەی نەخۆشخانەکان، ئەمەش گاریگەری لەسەر دەرونی پزیشکەکان و پەسرستیارەکان هەیە کە بۆ ماوەی ساڵێکە لەپێشەوەی ڕوبەڕوبونەوەی نەخۆشیەکەن.
لەنەخۆشخانەی دیلمار لە بەرشەلۆنە، ژمارەی ئەو کەسانەی پێویستیان بەچاودێریی ورد هەیە هەڵکشاوە و قەرەوێڵە و ژوورەکان بە نەخۆش پڕبوون و ژمارەیان گەشتوەتە %80ی توانای نەخۆشخانەکە.
دکتۆر جوان رامۆن ماکلانس سەرۆکی بەشی چاودێری ورد دەڵێت "گەنج و لاو هەن لەتەمەنی 20 ساڵیدان و بەتەمەنیش هەن لەتەمەنی 80 ساڵیدان، هەموو تەمەنەکان لێرە هەن، ئەمە زۆر سەختە".
هەرچەندە دەسەلات ڕێگایدابوو بە کۆبوونەوەی 10کەسی بۆئاهەنگەکانی لەدایکبوونی مەسیح و سەری ساڵی نوێ، دکتۆر جوان بەباشتری زانیبوو لەگەڵ خێزانەکەی لەماڵەوە بێت و تێکەڵاوی کەسانی زایتر نەبێت بۆ ئەو بۆنانە.
دەڵێت "ئەوەمان کرد بۆ پارێزگاری لەتەندروستیی خۆمان و کەسانیدیکە، کاتێکیش دەبینی کەسانیکە پابەند نابن، دەبێتە مایەیی تووڕەبوونی گەورە و هیلاکبوونی زیاتری کارمەندانی تەندروستیی".
تویژینەوەیەک لەم مانگەدا ئاشکرا کرا لەنەخۆشخانەی دێلماردا کراوە سەبارەت بەکاریگەری کۆڤید-19 لەبەهاردا لە سەر زیاتر لە 9 هەزار کارمەندی تەندروستیی ناوچەکانی ئیسپانیا، دەرکەوتوە %28ی کارمەندان تووشی گرفتی خەمۆکی تووند بوون. دکتۆر جۆردی ئۆلۆنسۆ گەورە توێژەرەوە دەڵێت "ئەمە بە 6 ئەوەندە زیاترە لە ڕێژەی پێشتر هەبوو لەنیو کارمەنداندا بەر لەپەتاکە".
سەرباری ئەمەش لەتوێژینەوەکەدا دەرکەوتوە نیوەی بەشداربوان دڵەڕاوکێیان لەئاستێکی بەرزدایە و دوای نیگەرانی تووند تووشی پشێویی بوون، هیستریا و خەفەت و گریان بەسەریاندا هاتوە و زۆریان ڕویان کردۆتە خواردنەوەی مەی و تلیاک کێشان.
کارمەندانی تەندروستی ئیسپانیا لەم گرفتە دەروننیەدا تەنها نین. ئامارەکانی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت لەچین ئاستی پێشویی دەروننی نێوان پزیشکەکان و پەرستیارەکان زۆر لەوە بەرزتربوە، 50% خەمۆکی، 45% نیگەرانی، 34% تووشی کەمخەوی بوون.
لەبریتانیا ڕاپرسیەکی کۆلێجی پزیشکانی شاهانە دەریکردوە دەڵێت لە هەفتەی رابردوودا 64% ی پزیشکەکان ڕایانگەیاندوە تووشی ماندووبوون و هیلاکی بوون. 4/1 داوای یارمەتی دەرونیان کردوە.
دکتۆر ئەندرۆ جودارد سەرۆکی کۆلێجی پزیشاکانی شاهانە لەبڵاوکراوەیەکدا هاوکاتی توێژینەوەکە دەڵێت "ئامارەکان ترسناکە لەمکاتەدا لەجیهانی پزیشکیدا، نەخۆشخانەکان پڕبوون لەنەخۆش کارمەندان ماندوون، هەرچەندە ڕوناکیەک لە کۆتایی تونێلەکەدا هەیە بەڵام زۆر دوور دیارە".
دکتۆر ئەلیکس کارمۆنا پزیشکی پێهۆشکردن لەنەخۆشخانەیەک لە کاتالۆنیا بەر لەپەتاکە کاری لە بەشی چاودێری ورەد نەکردوە، داوای لێکراوە لەوێ دەستبەکاربێت، دوای 2 مانگ هەستی بەکێشەی دەرونی کردوە کاتێک بەچاوی خۆی ڕۆژانە مردنی لەسەرخۆی نەخۆشەکانی بەدیکردوە. بەنەخۆشەکانی ووتوە خۆراگربن چاک دەبنەوە، بەڵام زۆر جار زانیویەتی ئەوەی دەیڵێت ڕاست نیە.
دکتۆر کارمۆنا دەڵێت "دوای ئەوە هەستم کرد گرفتی کەم خەویم هەیە، نەمدەتوانی بخەوم، هەستم بەنیگەرانی و دڵەڕاوکێ دەکرد، دوای 12 کاتژمێر کارکردن کە دەگەڕامەوە بۆ ماڵەوە هەستم دەکرد تووشی لێدان و ئازرا بووم".
دکتۆر کارمۆنا بۆماوەیەک بەدەرمان خەوتوە، هەندێک لەکارمەندانی هاوڕێی دەرمانی خەمۆکی و هێورکردنەوەی دڵەراوکێیان خواردوە.
دەیڤید ئۆلیڤەر دەمڕاستی لقی یەکێتی پەرستیارانی کاتالۆنیا دەڵێت "لەم پیشەیەی ئێمەدا نامانەوێت پشوو وەرگرین، چوونکە دەزانین کەمبوونەوەی ژمارەمان دەبێتە بارگرانی بۆ هاوکارانمان".
پەپێی توێژینەوەکە ئەو گرووپەی زیاتر کاریگەریان لەسەرە لەکارمەندانی تەندروستی پەرستیارەکانن ، زۆرینەیان خانمان لەوانەنی کۆچیان بۆ وڵاتەکە کردوە.
زاناکانی چین پەرە بە گۆڕانکاری جین دەدەن پیربوون دوا دەخات
بەیژین (ڕۆیتەرز) – زاناکان لە بەیژین چارەسەرێکی نوێی جینان پەرەپێداوە لەوانەیە پیربوون لای مشک دوابخات و تەمەنیان درێژتر کات، ئەم دەرئەنجامەش لەوانیە لەداهاتوودا هاریکاربێت لەچارەسەری هاوشێوە بۆ مرۆڤ.
وردەکاریی توێژینەوەکە لە کۆڤاری Science Translational Medicine سەرەتای ئەم مانگە بڵاوکراوەتەوە، باس لە پەکخستنی جینێک دەکات بە ناوی(KAT7) کە زاناکان بۆیان دەرکەوتوە هۆکاری سەرەکیە لە پیربوونی خانەکاندا.
سەرپەرشتیاری پرۆژەی توێژینەوەکە پرۆفیسۆر شوو جینگ تەمەن 40 ساڵ و تایبەت بە تەندروستیی پیربوون و نوێبوونەوە لەپەیمانگای زانستی زیندەوەران لە ئەکادیمیای زانستیی چین ووتی "چارەسەری سنووردار ئەوەی بەکاریانهێناوە و دەرئەنجامەکانی یەکەم شێوەیە لەسەر ئاستی جیهان".
شوو ووتیشی "مشکەکان دوای 6-8 مانگ شێوەیان پاشتربوە و بەهێزیی ماسولکەیان دەرکەوتوە، لەوەش گرنگتر تەمەنیان بە ڕێژەی 25% درێژتر بوە".
تیمی زاناکانی زیندەوەر لەچەندین بەش پێکهاتوە بۆ پشکنینی هەزاران جۆری جین بۆ گەران بەدوای ئەوانەی بزوێنەری تایبەتن بۆ پیربوونی خانەکان.
شوو ووتی توانیویانە لەنیوان 10هەزار جۆردا 100 جین دەستنیشانکەن و جۆری KAT7
بەهێزترین هۆکاری پیرکردنی خانەکان بوە.
KAT7 یەکێکە لە دەیان هەزار جین لەخانەی شیردەرەکاندا هەیە. زاناکان لە جگەری مشکەکداندا چاندویانە بەشێوەی ناوسرا بە گواستنەوەی ڤایرۆسی خاو.
لەمبارەیەوە شوو دەڵێت "کاری ئەو جینەمان لە چەندین جۆری خانەدا تاقیکردەوە، بۆنموونە لەخانەی بنەڕەتی مرۆڤدا، لە خانەی جگەری مرۆڤ و خانەی جگەری مشکدا، بۆ هەموو ئەو خانانە نەمانتوانی هیچ کاردانەوەیکەی لاوەکی بەدیکەین، سەرباری ئەمە ڕێگا هێشتا دوورە بۆ تاقیکردنەوە لەسەر مرۆڤ".
Your browser doesn’t support HTML5