دوو ئۆتۆمبێلی بە بۆمب چێنراو لە شارۆچکەی عزاز لە باکوڕی ڕۆژئاوای سوریا و لە شارۆچکەیەکی تریشدا لە سوریا تەقێندراونەتەوە.
هەردوو تەقینەوەکە لەو ناوچانەدا بوون لەژێر دەستی چەکدارەکانی ئۆپزسیۆنی سوریادان و سەر بە تورکیان.
لە هەردوو تەقینەوەکەدا 12 کەس کوژراون و 6 کەسی سیڤیل لە شارۆچکەی عزاز کوژراون و یەکێکیان منداڵە و 6 چەکداریش لە بنکەیەکی پشکنین لە شارۆچکەی ئەلباب کوژراون، بەپێی ڕاگەیەندراوی "کڵاو سپییەکان" هێزی بەرگری سیڤیلی لە سوریا و هەروەها میدیاکانی ئۆپزسیۆنیش، وەک دەڵێن دەیان برینداریش هەن.
تورکیا و چەکدارە سوریاییەکان، کۆنترۆڵی ڕووبەرێکی بەرفراوانی باکوری سوریایان کردووە و دژی هێزەکانی حکومەتی سوریا و هەروەها هێزەکانی سوریای دیموکراتیشن کە کورد ڕێبەرایەتی دەکات.
ئەو ناوچانەی لەژێر دەستی ئۆپزسیۆندان لە سوریا، بەردەوام هێرش هەیە لەسەریان و زۆریش بە دەگمەن لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لەو هێرشانە ڕابگەیەنێت. هێزی بەرگری سیڤیلی سوریا دەڵێت لە سەرەتای ئەمساڵی 2021ەوە بەم دوو تەقینەوەیەی ئەمڕۆ یەکشەممەوە 13 تەقینەوە هەبووە لە باکوری ڕۆژئاوای سوریادا.