د. حاکم ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەستپاکی لەهەرێمی کوردستان دەڵێت" تائێستا لەکوردستان موستەلزەماتی پێویست بۆ دژایەتی گەندەڵی نیە و دژایەتی کردنی گەندەڵی لەلایەن دەستەکەیانەوە پڕۆسەیەکی خاوە، بۆ ئەمەش پێویستیه‌كانی ئاكتیڤ كردنی پرۆسه‌ی دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی لەم قۆناغەدا چەند پێداویستیەکن لەوانە، دابینكردنی پێداویستییەکان بۆ ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و بۆ دیوانی چاودێری دارایی و بۆ ده‌سه‌ڵاتی قه‌زایی، وه ته‌رخانكردنی دادگایه‌كی تایبه‌تمه‌ند بۆ دادگایی كردنی تۆمه‌تبارانی كه‌یسی گه‌نده‌ڵی بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی دادگایی كردنه‌كه دوا نه‌كه‌وێت، دەشڵێت" ئه‌و پێداویستیانه تائێستا به‌داخه‌وه له به‌رده‌ست نیین له‌به‌رئه‌وه‌یە خودی پرۆسه‌ی دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی كهدهستهی ده‌ستپاكی پێی هه‌ڵده‌ستێت پرۆسه‌یه‌كه تائێستا له‌سه‌رخۆ و خاوه، به‌دڵنیاییه‌وه پێویستی به‌وه هه‌یه په‌ره‌ی پێبدرێت کەئێستا هه‌رێمی كوردستان پرۆسه‌ی چاكسازی ده‌ست داوه‌تێ."
"تائێستا له‌كوردستانیش گه‌نده‌ڵی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جددییه و به‌به‌رفراوانی بوونی هه‌یه"
لەسەرەتای وتووێژەکەدا سەرۆکی دەستەی دەستپاکی لەهەرێمی کوردستان ئاماژەیکرد" بوونی گه‌نده‌ڵی له‌عێراق و له‌کوردستان دیارده‌یه‌كه له‌وه ده‌رچووه كه هه‌موو لایه‌ك دانی پێداده‌نێت ئه‌وانه‌ی له‌ده‌سه‌ڵاتدان و ئه‌وانه‌ی لهئۆپۆزیسیۆنن، له‌میدیا و له‌سۆشیال میدیاوه، به‌داخه‌وه كوردستانیش وه‌كو عێراق كه‌تائێستا له‌ڕیزه‌كانی ڕیزبه‌ندی پێشه‌وه‌ی پۆلێنه‌كانی ساڵانه‌ی ڕێكخراوه‌ی شه‌فافیه‌تی نێوده‌وڵه‌تییه ئه‌گه‌رچی له‌ساڵی ڕابردوودا چه‌ند پله‌یه‌ك هاتۆته خواره‌وه جاران له‌پله‌ی هه‌شت بوو ئێستا به‌ره‌و دوانزه و سیانزه ڕۆیشتووه به‌ڵام دیسان عێراق له‌ڕیزی پانزه وڵاتی یه‌كه‌می پڕ گه‌نده‌ڵییه له‌جیهاندا، دیاره ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌كه به‌و شێوه‌یه‌ش نه‌بێت له‌كوردستان به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه تائێستا له‌كوردستانیش گه‌نده‌ڵی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جددییه و به‌به‌رفراوانی بوونی هه‌یه به‌ڵام پۆلینی جیا نییه بۆ كوردستان چونكه كوردستان هه‌رێمێكه له‌چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراقدایه واته ئه‌و ڕێكخراوانه پۆلێن ناكه‌ن له‌سه‌ر بنچینه‌ی هه‌رێم به‌ڵكو له‌سه‌ر بنچینه‌ی وڵات ده‌یكه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه پێمان وایه كهگهندهڵی په‌تایه‌كی ترسناكه و لەهه‌رێمی كوردستانیش كێشه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌یه له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی چاكسازی و هه‌نگاونان به‌ره‌و حوكمڕانیه‌كی باش."
" پار بڕیارێك درا به‌داخه‌وه جێبه‌جێ نه‌كرا "
دەربارەی دەنگۆی بەقاچاخبردن لەخاڵە سنورییەکان، د.ئەحمەد ئەنوەر وتی" مه‌سه‌له‌ی به‌قاچاخ هێنانی كه‌لوپه‌ل یه‌كێك نییه له‌و ماددانه‌ی كه ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی پسپۆڕیه‌كی تێداههبێت چونكه ئه‌و ماددانه‌ی كهلێكۆڵینهوهی تێداده‌كه‌ین له‌یاساكه باسكراوه به‌ڵام ئێمه یه‌ك دوو كه‌یسمان هه‌بوو پێش ئه‌م ماوه‌یه‌ی كۆتایی كه ئێستا به‌فراوانی باس ده‌كرێت له‌سه‌ر كۆمپانیایه‌ك بوو كه‌یه‌كێكیان له‌مه‌رزی باشماخ بوو له‌سه‌ر به‌كارهێنانی كه‌لوپه‌لی ده‌زگا ڕه‌سمییه‌كان له‌كاتی ده‌وامدا به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ئێستا ده‌كرێت دیارده‌یه‌كه له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌موو دامه‌زراوه‌ی فه‌رمی حكومییه، زۆرجار دامه‌زراوه‌ی حكومی به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان سوودی لێوه‌رده‌گیرێت ئێمه پێمان وایه چاره‌سه‌ره‌كه‌ی له‌هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا ئه‌وه‌یه كه‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بتوانێت ئاسایشی ئه‌و خاڵه سنوریانه به‌هێزتر بكات پار بڕیارێك درا به‌داخه‌وه جێبه‌جێ نه‌كرا، ئێستاش بڕیارێكی تر هه‌یه كه هێزێكی هاوبه‌ش پێك بێت تا ئێستا زۆر زانیاری نییه كه ئایا دهستپێكرابێت یان نا."
هەروەها وتیشی" به‌دڵنیاییه‌وه دیاردهكی زه‌قه به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژه‌یه كه ئه‌و دیارده‌یه له‌زۆربه‌ی خاڵه سنورییه‌كان ئه‌گه‌ر نه‌ڵێم هه‌موویشی هه‌یه به‌ڵام ڕه‌نگه به‌ڕاده و به‌ڕێژه‌ی جیاواز به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌وه‌ش له‌ئه‌نجامی لاوازی سه‌روه‌ری داموده‌زگا فه‌رمییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه و بوونی كۆمه‌ڵێك به‌رژه‌وه‌ندی و پاوه‌ری ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمی واده‌كات تائێستا ئه‌و دیارده‌یه به‌رده‌وامی هه‌بێت له‌كاتێك هه‌رێمی كوردستان خۆی به‌قه‌یرانێكی سه‌ختی داراییدا تێده‌په‌ڕێت پێویستی به‌هه‌ر دینارێكی زیاد هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت كه‌مێك له‌بارودۆخی دارایی خۆی باشتر بكات له‌به‌رئه‌وه به‌ڕاستی ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌موو دامه‌زراوه‌ی فه‌رمی هه‌ر زانیاریه‌كمان بۆ هاتبێت له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ئه‌گه‌ر پسپۆڕی ئێمه‌ش نه‌بووبێت لهلێكۆڵینهوهكردن تێیدا به‌دڵنیاییه‌وه ئاراسته‌ی دادگاكانی لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌كه‌ین زۆرجار ئه‌گه‌ر زانیاریه‌كه پێویستی به "موسانهدهی" كارگێڕیش هه‌بێت ئاراسته‌ی ده‌زگا ڕه‌سمیه‌كانی ده‌كه‌ین، به‌نیگه‌رانییه‌كی زۆره‌وه له‌و پرۆسه‌یه ده‌ڕوانیین چونكه هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌ر بیه‌وێت به‌رده‌وام بێت و خزمه‌تی هاوڵاتیانی بكات و بیه‌وێت كێشه‌ی ئابوری خۆی چاره‌سه‌ر بكات ده‌بێت سه‌روه‌ری یاسا بسه‌پێنێت به‌بێ سه‌روه‌ری یاسا ده‌وڵه‌تی هاوچه‌رخ و مۆدێرن بوونی نییه و لاواز ده‌بێت وه له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌سته و باند و گروپی به‌رژه‌وه‌ندی جیاواز ده‌بێت كه ڕۆژ به‌ڕۆژ متمانه‌ی هاوڵاتیان به‌داموده‌زگا ڕه‌سمییه‌كان لاوازتر ده‌كات."
"دەستگیرکردنی چەند بەرپرسێکی خاڵە سنورییەکان"
سەرۆکی دەستەی دەستپاکی لەهەڕێمی کوردستان دەربارەی دەستگیرکردنی چەند بەرپرسێکی خاڵە سنورییەکان و ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەتۆمەتی گەندەڵی دەڵێت" ئه‌م كه‌یسه ماوه‌یه‌كه لەسنوری په‌روێزخان هه‌یه، ئه‌م ده‌ستگیركردنه‌ی ماوەی ڕابردوو له‌دادگای ده‌ره‌وه‌ی كه‌لاره، دادگای ناحیه‌ی قۆره تووه له‌سه‌ر سكاڵایه‌كی فەرمییه به‌ڵام پێشووتر كۆمه‌ڵێك كه‌سی تر ده‌ستگیركران له‌سه‌ر بابه‌تی ساختەكردنی پسوڵه‌ی "ئیخراجی گومرگی" پێ ده‌وترێت كه پسوڵه‌كه به‌دوو كۆپی ده‌كرێت یه‌كێكیان پاره فەرمیەکەیە كه‌وه‌رده‌گیرێت له‌و كه‌سه دهیدرێتێت به‌ڵام پسوڵه‌ی دووه‌م به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌متر له‌و پاره‌یه تۆمارده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی "داخلی داهاتی گشتی بكرێته‌وه ئه‌و كه‌یسه له‌دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌ستپاكی له‌كه‌لار تا ئێستا لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت ژماره‌یه‌كی زۆر تۆمه‌تباری تێدایه له‌سه‌روو 40-45 كه‌س ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام دادوه‌ر بانگییان ده‌كات، ژماره‌یه‌كیان بۆ ته‌واوكردنی لێكۆڵینه‌وه ده‌ستگیركراون به‌ڵام ئه‌مه‌ی ئه‌م هەفتەیەی ڕابردوو ڕاسته وه‌كو پسپۆڕی، پسپۆڕی ئه‌م ده‌سته‌یه‌یه به‌ڵام ڕاده‌ستی دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌ستپاكی نه‌كراوه به‌ڵام له‌كۆتاییدا ئه‌ویش ڕه‌وانه‌ی ئه‌وێ ده‌كرێت چونكه به‌پێی پسپۆڕی ئیشی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ده‌بێت، لێكۆڵینه‌وه تێیدا له‌كۆی كه‌یسه‌كه به‌رده‌وامه پاش ته‌واو بوونی تێیدا دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه بڕیاری خۆی ده‌دات به‌وه‌ی كه كه‌یسه‌كه ڕه‌وانه‌ی دادگای تایبه‌تمه‌ندی بكات بۆئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی دادگای كردن تێیدا به‌ڕێوه‌بچێت."
"بڕی پارە دیار نەماوەکە 15-20 ملیار دیناری عێراقی ده‌بێت به‌ڵام له‌وانه‌یه زیاتریش بێت "
وتیشی" لە چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو په‌یوه‌ندیمان هه‌بوو له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌ستپاكی له‌گه‌رمیان له‌به‌ر زۆری ژماره‌ی تۆمه‌تباران پێم وایه كاتێكی زۆری ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه تێیدا ته‌واو ببێت ئه‌م بڕە خەمڵاندنی سه‌ره‌تایی هه‌یه كه له‌نێوان 15-20 ملیار دیناری عێراقی ده‌بێت به‌ڵام له‌وانه‌یه زیاتریش بێت، تا لێكۆڵینه‌وه‌كه ته‌واو نه‌بێت ڕه‌نگه حه‌جمی ڕاسته‌قینه‌ی پاره‌كه‌ش یه‌كلایی نه‌بێته‌وه."
" پرۆسه‌یه‌كی وا گه‌وره نهبهكهسێك و نه بهدووكهس و چه‌ند كه‌سێك ناكرێت "
سەبارەت بەتێوەگلانی ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەدۆسیەی ساختەکردنی ئەو پسوڵانە، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی لەهەرێمی کوردستان دەڵێت" ئه‌و یه‌كێكه له‌وان واته ئه‌م یه‌كێكه له‌كۆمه‌ڵێك كه‌سی تر، پرۆسه‌یه‌كی وا گه‌وره نه به‌كه‌سێك و نه بهدووكهس و چه‌ند كه‌سێك ناكرێت ئه‌وه هه‌م لهمهودایهكی كاتی زۆردا كراوه هه‌میش له‌ژماره‌ی به‌شداربووان، من نازانم ڕۆڵی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌ن چۆنه به‌ڵام له ئیفاداتی تۆمه‌تباره‌كانی تردا هاتووه كه‌یه‌كێكه له‌وان، له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ش دادوه‌ری ده‌ستپاكی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركردووه له‌به‌رئه‌وه بابه‌ته‌كه په‌یوه‌ندی به‌تۆمه‌تی "ئیختلاس" ەوە هه‌یه، واته دزینی موڵكی گشتی له‌به‌رئه‌وه دادوه‌ر ناتوانێت به كهفالهتیش ئازادیان بكات هه‌تا پرۆسه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه تێیدا ته‌واو نه‌بێت."
"له‌به‌رئه‌وه هه‌وڵێكی زۆر هه‌یه كه دهستوبردێك بكرێت و لێكۆڵینه‌وه‌كه له كاتێكی زووتر ته‌واو بێت ئینجا بڕیاری كۆتایی بۆ دادوه‌ره، دادوه‌ر ئه‌گه‌ر بینی به‌ڵگه‌كانی به‌رده‌ستی پێویستن بۆئه‌وه‌ی كه ڕه‌وانه‌ی دادگای تایبه‌تمه‌ند بكرێت بۆ قۆناغی دووه‌م كه قۆناغی دادگایی كردنه چونكه خاوه‌نی بڕیاری كۆتاییه له‌و بابه‌ته‌دا وه چه‌ند كه‌س له‌وانه ڕۆڵیان هه‌یه له‌و پرۆسه‌یه، ڕه‌نگه كه‌سی تر ناوی هاتبێت وه‌كو پێویست به‌ڵگه‌ی له‌سه‌ر نه‌بێت له‌به‌رئه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌پێی یاسا دەبێت، قۆناغی لێكۆڵینه‌وه، قۆناغێكی نهێنییه"د.ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەستپاکی لەهەرێمی کوردستان وایوت"
د.ئەحمەد ئەنوەر ئەوەشی وت" تائێستا ئه‌و تۆمه‌تبارانه ده‌ستگیراون ئه‌وانه‌ی چوونه‌ته به‌رده‌م دادوه‌ر كهدادهور به‌باشی زانیبێت بمێننه‌وه، ده‌مێننه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی مادده‌ی "ئیختلاس" كه‌فاله‌تی تێدا نییه تاكۆتایی لێكۆڵینه‌وه ئه‌وانه‌ی كهدادوهر به‌پێویستی ده‌زانێت بمێننه‌وه ده‌بێت بمێننه‌وه به‌ده‌ستبه‌سه‌ری."
" ئەم کەیسە هیچ دەستوەردان و فشارێکی تێدا نەبووە"
سەرۆکی دەستەی دەستپاکی لەهەرێمی کوردستان ڕەتیکردەوە لەسەر ئەو کەیسە دەستوەردان و فشار لەدەستەکەیان و دادگا کرابێت لەو ڕوەوە دەڵێت" ئه‌م كه‌یسه هیچ ده‌ستێوه‌ردانی تێدانه‌بووه له‌گه‌ڵ دادوه‌ر له‌سه‌ر خه‌ت بووین له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی گه‌رمیان، وه هیچ فشارێك نه‌بووه تائێستا به‌شێكی زۆر له‌وانه كهداواكراون چوونه‌ته به‌رده‌م دادگا."
"هێشتا موستەلزەماتی پێویست بۆ دژایەتی گەندەڵی لەکوردستاندا نیە "
د.ئەحمەد ئەنوەر ئەوەشی وت" به‌ڵام ده‌بێت به‌واقیعی قسه بكه‌ین كوردستان نهسویسرایه و نهسویده و نه‌بۆته وڵاتی سه‌روه‌ری یاسا كه‌بڵێین ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هیچ گرفتی نییه گرفت زۆره له‌به‌رده‌م دامه‌زراوه‌ی ده‌ستپاكی و دامه‌زراوه چاودێرییه‌كان هه‌م له‌لایه‌نی زاتی و له لاوازی توانای مرۆیی و ماددی و هه‌میش له‌پرۆسه‌ی دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی له‌هه‌رێمی كوردستان كه پرۆسه‌یه‌كه به‌خاوی به‌ڕێوه‌ده‌چێت هێشتا كه‌ره‌سته و موسته‌لزه‌ماتی پێوێست بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه و بۆ په‌ره‌پێدانی له‌به‌رده‌ستی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه نییه."
هەروەها ئەوەشی خستەڕوو" ئێمه كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌بوو كه‌سه‌ردانیان كردین به‌دوور ودرێژی له‌سه‌ر پێویستیه‌كانی ئاكتیڤ كردنی پرۆسه‌ی دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی و له‌وانه‌ش دابینكردنی ئه‌و پێداویستیانه بۆ ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و بۆ دیوانی چاودێری دارایی و بۆ ده‌سه‌ڵاتی قه‌زایی، وه ته‌رخانكردنی دادگایه‌كی تایبه‌تمه‌ند بۆ دادگایی كردنی تۆمه‌تبارانی كه‌یسی گه‌نده‌ڵی بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی دادگایی كردنه‌كه دوا نه‌كه‌وێت، ئه‌و پێداویستیانه تائێستا به‌داخه‌وه له به‌رده‌ست نیین له‌به‌رئه‌وه خودی پرۆسه‌ی دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی كهدهستهی ده‌ستپاكی پێی هه‌ڵده‌ستێت پرۆسه‌یه‌كه تائێستا له‌سه‌رخۆ و خاوه، به‌دڵنیاییه‌وه پێویستی به‌وه هه‌یه په‌ره‌ی پێبدرێت کەئێستا هه‌رێمی كوردستان پرۆسه‌ی چاكسازی ده‌ست داوه‌تێ."
"ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی كه فه‌رمانڕه‌وان له كوردستان قه‌ناعه‌تێكی ته‌واویان هه‌بێت كه‌پرۆسه‌ی دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی له‌قازانجی خه‌ڵكی كوردستان ده‌بێت له قازانجی خودی ئه‌و به‌ڕێزانه ده‌بێت "
سەرۆکی دەستەی دەستپاکی لەهەرێمی کوردستان زیاتر ڕوونیکردەوە" یه‌كێك له‌كۆڵه‌كه‌كانی پرۆسه‌ی چاكسازی ڕاسته‌قینه له‌هه‌ر وڵاتێك دژایه‌تی كردنی به‌رده‌وام و سه‌رسه‌ختی گه‌نده‌ڵیه چ له‌ڕێگه‌ی گه‌یاندنی تۆمه‌تباران بۆ دادگا چ له‌قۆناغی خۆپارێزی به‌كۆمه‌ڵێك ئیجرائات هه‌یه له‌قۆناغی وشیاركردنه‌وه دژ به‌تاوانه‌كانی گه‌نده‌ڵی تائێستا به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و پرۆسه‌یه به‌و شێوه‌یه به‌رچاو و كاریگه‌ره به‌ڕێوه‌نه‌چووه بۆئه‌وه‌ی سنورێك بۆ گه‌نده‌ڵی دابنێت ئه‌وه‌ش به‌دڵنیاییه‌وه یه‌كێكه له‌خاڵه سه‌ره‌كیه‌كانی بوونی ئیراده‌یه‌كی سیاسی به‌هێزه له‌لایه‌ن ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی كه فه‌رمانڕه‌وان له‌هه‌رێمی كوردستاندا چونكه خاڵی یه‌كه‌می پشتیوانی داموده‌زگاكانی چاودێری به ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و بهدهزگاكانی تر ئه‌وه‌یه ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی كه فه‌رمانڕه‌وان له كوردستان قه‌ناعه‌تێكی ته‌واویان هه‌بێت كه‌پرۆسه‌ی دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی له‌قازانجی خه‌ڵكی كوردستان ده‌بێت له قازانجی خودی ئه‌و به‌ڕێزانه ده‌بێت كه ئێستا متمانه‌ی خه‌ڵكیان به‌ده‌ست هێناوه و حكومه‌تیان دروستكردووه، به‌پێچه‌وانه‌وه دواخستن و خاوبوونه‌وه‌ی پرۆسه‌كه كه ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو به‌ڕێوه‌ناچێت له‌زیانی ئه‌و به‌ڕێزانه‌یه چونكه هه‌ر ڕۆژێك زیاتر به‌ره‌نگاری گه‌نده‌ڵی نه‌بینه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه لەقازانجی گه‌نده‌ڵكارانه هه‌م سه‌روه‌ت و سامانی زیاتر به‌هه‌ده‌ر ده‌چێت هه‌میش متمانه‌ی هاوڵاتیان ڕۆژ به‌ڕۆژ به‌داموده‌زگا ڕه‌سمییه‌كان له‌قتر ده‌بێت."
Your browser doesn’t support HTML5