ئەڵمانیا و سوید و پۆڵەندا ڕایدەگەیەنن هەر یەکەیان دیپلۆماتێکی ڕوسیایی دەردەکات وەک تۆڵەکردنەوە لە بڕیارەکەی مۆسکۆ بۆ دەرکردنی دیپلۆماتکارەکانی ئەو وڵاتانە لە ڕوسیا، بەهۆی قسە و باسی ئەوەی گوایە بەشدارییان لەو خۆپیشاندانەدا کردووە کە بۆ پشتیوانی دەکران لە ئالێکسی ناڤاڵنی، ڕەخنەگر لە کرملن.
وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا دەڵێت " ئەمڕۆ ئۆفیسی فێدراڵی کاروباری دەرەوەیی دیپلۆماتێکی باڵیۆزخانەی ڕوسیای لە بەرلین دەستنیشانکردووە تا وڵاتەکە جێبهێڵێت."
هەر لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە، بڕیاری مۆسکۆ بۆ دەرکردنی 3 دیپلۆماتی ئەوروپایی کە یەكێکیان دیپلۆماتێکی ئەڵمانیاییە هیچ ڕەواییەکی نییە.
هەردوو وڵاتی سوید و پۆڵەنداش ڕاگەیەندراوی هاوشێوەیان بڵاوکردۆتەوە.