ئوسترالیا هەوڵەکانی بۆ ڕزگارکردنی ماسی مشار لە نەمان چڕدەکاتەوە.

سیدنی – توێژینەوەیەکی نوێ دەردەخات ئوسترالیا دوا ناوچەیە لەسەر زەوی بۆ 4 لە 5 جۆری ماسی مشار ئەوانەی ئەگەری نەمانیان هەیە. ئەم جۆرە ماسیانەی کە دەمیان بەشێوەی مشارە یەکێکە لە سەرنجراکێشترین جۆری زیندەوەر لە ئۆقاینوسەکاندا دەژین.

دەمی درێژی ئەمجۆرە ماسیانە خانەی هەستیاری بچووکی پێوەیە بۆ کەمترین گۆڕانکاری کەهرۆمەگناتیکی و لەڕێگایەوە هەست بە لێدانی دڵی نێچیرەکانیان دەکەن و جێگایان لەدەوری خۆیان دیاری دەکەن، لەوانە ئەوانەی لەژێر لمی دەریادا خۆیان دەشارنەوە. بەگشتی گیاندارێکی بێ زیانن تەنها بۆ خۆراک ڕاودەکەن، بەڵام ئەگەر هەست بە مەترسی بکەن ئەوا مشارەکەی دەمیان وەک چەکێکی کاریگەر بەکار یەت. درێژی ئەم جۆرە ماسیە دەگاتە 7 مەتر، بەئاسانی لەناوی ئاوی شیرین و سوێردا هاتووچۆ دەکەن. لەئوسترالیا لەناوچەی کوینس‌لاند و لە هەرێمی باکوور و کەناری ڕۆژئاوا بوونیان هەیە.

لەهەمووجیهاندا، ڕاودەکرێن بۆ پەڕەکە و چەند پارچەیەکی جەستەیان، بەکاردێن بۆ دەرمان و خۆراکی میللی و وەک یادگاریش دەفرۆشرێن. لەدەستدانی ژینگە بۆ ئەم جۆرە ماسیانە هەڕەشەیەکی گەورەیە. زۆر کەڕت دەبن بە تۆڕی ڕاوچیەکانەوە.

توێژینەوەیەکی نێودەوڵەتی لە گۆڤاری Science Advancesدا بڵاوکراەتەوە هەروەها توێژینەوەیەک لەزانکۆی چارلس داروین لە هەرێمی باکوری ئوسترالیا دەڵێت ماسی مشار لەزیاتر لە50 وڵاتدا بوونیان نەماوە.

لێۆناردۆ گوێدا زانای ماسی قرش لەکۆمەڵەی پارێزگاری زیندەوەرەکانی دەریاکانی ئوسترالیا دەڵێت ماسی مشار لەزۆر بەشی جیهاندا نەماون.

ووتیشی "ماسی مشار ڕووبەڕویی هەڕەشی گەورەبوونەتەوە لەسەر ئاستی جیهان، بەهۆی ڕاوکردن و تێکدانی ژینگەیان لەهەمووجیهاندا" لەئێستادا لە نیوەی ئەو وڵاتانەی تێیدا دەژین نابینرێن، لە 90 وڵاتدا هەبوون، لەنزیکەی 55دا نەماون. ئوسترالیا وەک بەلەمی فریاکەوتنی لێهاتوە بۆ ئەو جۆرە، دوا ناوچەیە دەرفەتی ڕزگارکردنیان لەسەر ئاستی جیهان هەیە.

توێژینەوەیەکی نوێ 8 وڵاتی دەستنیشانکردوە، لەوانە تانزانیا، بەرازیل و سریلانکا کە ئەگەر هەنگاوی خێرا بنێن دەتوانن جۆرە بیوێنەکانی ماسی مشار لەنەمان بپارێزن.

ڕێکەوتنی بازرگانی نێودەوڵەتی قەدەغەیکردوە گیاندار و ڕووەکەکانی مەترسی نەمانیان لەسەرە بازرگانی پێوەبکرێت، لەو لیستەدا ماسی مشاری تێدایە، بەڵام هێشتا ڕاوکردنیان بەردەوامە.

زاناکان دەڵین زۆربوونی دەنگ لەدەریاکاندا زیانی بۆ زیندەوەران هەیە

(ڕۆیتەر) – زاناکان ئاگاهیاندا لە زۆربوونی دەنگی پیشەسازی لەدەریاکاندا وئەمەش توانای زیندەوەران پەکەدەخات لەسەر ئاستی زاوزێ و خۆراک و تەنانەت خۆلادان لەجۆرە ڕاوچیەکان.

توێژینەوەیەک لە گۆڤای Science دا بڵاوکراوەتەوە و لە 500 پەرەی توێژینەوە پێکهاتوە دەڵێت لەهاژەی پاپۆڕەکان و تەقینەوە و بیرلێدان بۆ نەوت و پەرەسەندنی ڕوپێوی بوومەلەرزەکان، مرۆڤ گۆڕانکاری بنەڕەتی لە ژینگەی ژێر ئاودا کردوە- هەندێکیان بیستنی دۆلفین و نەهەنگ و شیردەرەکانی دەریا هەراسان دەکات و لەژینگەی خۆیان دوردەکەونەوە، جۆریان هەیە دەنگ بەکاردێنن بۆ دوزینەوەی خۆراک و هاتووچۆ و خۆلادان لەڕاوچیەکان، بەڵام دەنگی پیشە سازای بۆیان بۆتە گرفت.

توێژەرەوەی سەرەکی کارلۆس دوارتێ زانای دەریا لە زانکۆی شا عەبدوڵا بۆ زانست وتەکنەلۆجیا لە عەرەبستانی سعودی دەڵێت "تەنانەت شکاندنی بەستەڵەکەکانی ئۆقیانوسەکان لەجەمسەرەکان و دەنگی باران لە قوڵایی دەریاکاندا دەبیستریت.

لەچاوپێکەوتنەکەدا دوارتێ ووتیشی "ئەم کێشەیە گەورەیە و لەسەر ئاستی جیهان لەپەرەسەندندایە، گیاندارەکان بە تاک و بەکۆمەڵ لاواز دەکات".

توێژینەوەکە دەڵێت هاژەی دەنگ و کاریگەریەکانی پێویستیی بەزیاتر گرنگیدانی زاناکان و بڕیاردەرانی سیاسی هەیە، بەتایبەتی کاریگەری لەسەر کیسەڵ و خشۆکەکان و باڵندەکانی دەریا و شیردەرەکان و ڕوەکخۆرەکان وەک مەڕی ئاو ئەوەی ژمارەیان کەمبۆتەوە.

تەیمی توێژەرەوانی نێودەوڵەتی داوای چوارچێوەیەکی ڕێکخراوەیی دەکەن بۆ پێوانە و بەێوبەرایەتی کۆنترۆڵکردنی هاژەی دەنگی نێو دەریاکان.

دوارتێ ووتی مرۆڤ هۆکاری سەرەکیە لەدرەستبوونی هاژەی دەنگەکان و دەتوانرێت کەمبکرێتەوە، بۆنموونە دانانی پەروانەی بێدەنگ بۆ پاپۆڕەکان و بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای هەڵکەندن کە بڵقی ئاو و لەرینەوەی ئاو کەمکاتەوە. بەکارهێنانی زیاتری وزەی خاوێن و پێداویستی بۆ گەڕان بەدوای نەوت و گازدا لە قوڵایی دەریاکاندا کەم دەکاتەوە.

ووتیشی دەرئەنجامی ئەو هەنگاوانە سوودەکانی بۆ ژیانی دەریاکان دەگەڕێنێتەوە جێگای سەرسوڕمانە، بەتایبەتی لەمانگی 4ی ساڵی 2020دا دەرکەوت کەمبوونەوەی چالاکیی پاپۆڕەکانی دەریا و کەمبوونەوەی هاژە بەهۆی ڕاگرتنی هاتووچۆ لەدەرئەنجامی کۆڤید19 چەند گۆڕانکاری لەسەر ژیانی گیاندارانی دەریا هەبوە.

توێژینەوکە دەڵێت مرۆڤ نەک تەنها هاژەی دەنگی بۆ دەریاکان زیاتر کردوە بەڵکوو دەنگە سروشتیەکانی نەهێشتوە.

بۆ نموونە ڕاوکردنی نەهەنگەکان لە سەدەی 20دا بوە هۆی نەمانی ملێۆنەها نەهەنگ لە ئۆقیانوسەکانی جیهاندا نەمانی دەنگیان، هەروەها گۆڕانکای ژینگە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای زەوی و ترشبوونیان و پیسبوونیان کاریگەری لەسەر کێلگەکانی مەرجان هەبوە و بەنەمان و کەمبوونەوەیان دەنگی شەپۆلی دەریا لەبەرکەوتنیان دروست دەبوو کەمتربۆتەوە.

مەترسی گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسی نوێی بریتانیا زیاترە

(ڕۆیتەرز) – کورتکراوەی ڕاپۆرتێک لەسەر دوا توێژینەوەی زانستی لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ و هەوڵەکانی بۆ دەۆزینەوەی چارەسەر دەدرێت دەڵێت ڤایرۆسە نوێکەی بریتانیا مەرترسی گیان لەدەستدان بەهۆیەوە بەرزترە.

توێژینەوە نوێکە دەڵێت ڤایرۆسی گۆڕانکاری بەسەردا هاتوە و لە بریتانیا دەستنیشانکرا لە ڤایرۆسەکانی پێشتر هارترە . زاناکان چاودێری نزیکەی 1ملێۆن کەسیان کردوە تووشی کۆڤید-19 بوون لە مانگی 11 تا مانگی یەک لە چەندین کۆمەڵگا، لەوانە نزیکەی 3 هەزار بەوهۆیەوە مردوون. دوای لەبەرچاوگرتنی کاریگەریەکانی لەسەر دەرئەنجامی توێژینەوەکان لەسەر کۆڤید19- هەیە، نەخۆشەکانی ڤایرۆسی نوییان هەبوە بە ڕێژەی 35% مردننیان زیاتربوە. بەهۆی ڤایرۆسی پێشتر لەنێوان نەخۆشەکانی لەڕەگەزی نێربوون و تەمەنیان لەنێوان 55 بۆ 66 ساڵبوون، لە 180 کەسی توشووب کەسێک مردوە. بەڵام لەڤایرۆسی نوێدا ئەو ڕێژەیە 1 بۆ 140 کەسە. مەترسی مردن بۆ ئەوانەی لەخوار تەمەنی 54 ساڵدان کەمترە.

بۆ ئافرەتان کە تەمەنیان لە نێوان 70 بۆ 80 ساڵبوون مەترسی مردن لە ماوەی 28 ڕۆژدا لەڕێژەی 2.9% بۆ 3.7% بەرزبۆتەوە. لە تەمەنی 85 و بەرەوژوور ڕێژەی مردن لە 12.8% بۆ 16.4% بەرزبۆتەوە.

بۆ پیاوانی تەمەن 70 بۆ 80 ساڵ لە 4.7% بۆ 6.1% بەرزبۆتەوە و تەمەنی سەرو 85 لە 17.1% بۆ 21.7% بەرزبۆتەوە.

بەتێکڕا ڕێژەی مردن بەهۆی ڤایرۆسی نوێوە 35% بوە.

ڕاپۆرتەکە دەشڵێت ئەو خانمانەی دوگیان بوون و کووتانی دژ بە کۆڤید -19یان وەرگرتوە لەوانەیە بەرگری منداڵەکانیان بەرزکاتەوە بەرامبەر بەڤایرۆس و نەخۆشیەکە.

لەفلۆریدا خانمێکی کارمەندی تەندروستی بەر لە بوونی منداڵەکەی بە 3 هەفتە دژ بە ڤایرۆسەکە بە ڤاکسینی مۆدرێنا کووتراوە، دوای لەدایکبوونی منداڵەکەی ڕێژەی IGC لەخوێنیدا بەرزبوە، ئەمەش ئەوە دەگەینێت کە ڤاکسینەکە کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی بەرگری منداڵ هەیە ئەگەر بەر لەدایکبوون دایکی کووترابێت.

زاناکان دەڵین ئەمە تەنها حالەتێکە و دایکان ئازادن لە وەرگرتنی ڤاکیسن لەکاتی دووگیانیدا و کەمن ئەوانەی وەریدەگرن بۆیە توێژینەوەی زیاتر لەمبارەیەوە پێویستە.

زاناکان دەڵین باشترین کاتی لێدانی ڤاکسین لەدایکی دووگیان نازانراوە، لەئێستادا زانیاریەکان و داتا لەمبارەیەوە کەمە.

Your browser doesn’t support HTML5

بەرنامەی زانست و تەکنەلۆجیا 15-2-2020