کومه‌ڵه‌ی قوربانیانی کیمبارانی هه‌ڵه‌بجه‌ نیگه‌رانن له‌ حکومه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانی کوردستان و داوای به‌ده‌مه‌وه‌هاتن ده‌که‌ن

کۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌، که‌ نوێنه‌رایه‌تی قوربانیانی کیمیبارانی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌کات، له‌ نزیکبوونه‌وه‌ له‌ 33 هه‌مین ساڵیادی کیمیبارانی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا به‌یاننامه‌یه‌کیان ئاڕاسته‌ی حکومه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانی کوردستان کرد و نیگه‌رانی خۆیان ده‌ربڕی که‌ 33 ساڵه‌ داواکاریه‌کانیان ده‌خوێنه‌وه‌ و ده‌ڵێن تاوه‌کو ئێستا ماف و امتیازاته‌کانمان وه‌رنه‌گرتووه‌ .

هۆشمه‌ند موراد ووته‌بێژی کۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی کیمیبارانی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند ، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تا ئێستا نه‌خۆشخانه‌ی چاره‌سه‌رکردنی بریندارانی چه‌کی کیمیایی به‌ که‌موکورتی کردووه‌ته‌وه‌ ، و که‌یسی مناڵه‌ وونبووه‌کانیش به‌جدی کاری له‌سه‌ر نه‌کراوه‌ و ئه‌و پڕۆژانه‌ی که‌ بۆ قوربانیه‌کان کراوه‌ له‌دروستکردنی خانوو سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه‌ و یاسایه‌کیش له‌په‌رله‌مان نییه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی ماف و امتیازاتی قوربانیانی چه‌کی کیمیایی .

بڵاو بوونه‌وه‌ی دیدارێکی نه‌وه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی سه‌دام حسین و علی حسن مجید له‌ ته‌له‌فزیۆنه‌ عه‌ره‌بیه‌کان و وەرگێڕانی له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ک میدیای کوردیه‌وه‌، بووه‌ته‌ جێگه‌ی نیگه‌رانیان ئه‌وان ده‌ڵێن ڕۆژانه‌ ، خه‌ڵک توڕه‌یی خۆی له‌ حکومه‌ت به‌ پیا هه‌ڵدان به‌ دیکتاتۆره‌کان ده‌رده‌بڕێت و له‌نێویشیاندا سه‌دام حسین. ئاراس عابید جیگری سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی قوربانیان رایگه‌یاند داوا له‌ حکومه‌تی هه‌رێم و ناوه‌ند ده‌که‌ین ئه‌م که‌سانه‌ نه‌هێنرێنه‌وه‌ سه‌ر شاشه‌.

سه‌رباره‌ت به‌ که‌یسی به‌دادگاگه‌یاندی کۆمپانیا به‌شدار بووه‌کان ئه‌و گرێبه‌سته‌ی که‌ کومه‌ڵه‌ی قوربانیان له‌گه‌ڵ گروپی دادوه‌رانی جیهانی کردوویانه‌ هۆشمه‌ند موراد ووته‌بێژی کۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی کیمیبارانی هه‌ڵه‌بجه‌ رایگه‌یاند هه‌وڵه‌کانیان به‌رده‌وامن و ناوی هیچ کۆمپانیایه‌کیش له‌ لیستی سکاڵا له‌سه‌ر کراواندا نه‌سڕاوه‌ته‌وه‌ ، به‌رده‌وام ده‌بین له‌ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی کۆمپانیاکان.

ساڵانه‌ و له‌ساڵیاده‌کانی کیمیبارانی هه‌ڵه‌بجه‌، کۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ ووتاری ، قوربانیه‌کان ده‌خوێنه‌وه‌،ئه‌وان ده‌ڵێن 33 ساڵه‌ داواکاری ده‌که‌ین له‌ حکومه‌ت، ئه‌وه‌ی کراوه‌ی نابه‌رامبه‌ره‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و قوربانی و زیانانه‌ی که‌ ڕووبه‌روویان بووه‌ته‌وه‌ ، بریاریشه‌ له‌م ساڵدا جیاواز له‌ ساڵی پار که‌ به‌ هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوه‌ ساڵیادی کیمیاباران نه‌کرایه‌وه‌ ، ساڵیادی کیمباران کردنی هه‌ڵه‌بجه‌ بکرێته‌وه‌ .

Your browser doesn’t support HTML5

فەرحان