ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک، دانپێدانانێکە بەوەی زمان و فرەیی زمانەکان تێکەڵبوونی کۆمەڵگەکان لەجیهاندا بەرز ڕادەگرێت و درێژەپێدانی پەرەسەندنی ئامانجەکانیش، جەخت کردنەوەیە لەوەی نابێت هیچ کەسێک بەهۆی ئەو زمانەی پێی دەدوێت فەرامۆش بکرێت.
یۆنسکۆ لەوبڕوایەدایە خوێندن بە زمانی دایک، دەبێت لە قۆناغە بەرایەکانی منداڵییەوە دەستپێبکات و بشبێتە بنەمای خوێندنی منداڵان.
ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک لەمساڵدا تەرخان دەکرێت بۆ داواکردن لە بڕیاردەران و بواری پەروەردە و مامۆستایان و باوان و خێزانەکانیش تا وابەستەبوونی خۆیان زیاتر بکەن لە شێوازی فرەزمانی لە خوێندندا و تێکەڵ بکرێت لە پێناو بوژاندنەوەی خوێندن لەم سەروەختەی پەتای کۆرۆنادا کە جیهانی گرتۆتەوە.
ئەم هەوڵە بەشداریەکیشە لە بەرنامەی 2022 بۆ 2032ی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ زمانە ڕەسەنەکان، کە یۆنسکۆ ڕۆڵی پێشەنگی تیادا دەگێڕێت.
یۆنسکۆ فرەزمانی بە کرۆکی پەرەسەندنەکانی زمانە ڕەسەنەکانی خەڵک دادەنێت.
زمانەکان و شوێنەوارەکانی لەسەر ناسنامە و پەیوەندی و تەواوکاری کۆمەڵگە و خوێند و گەشەکردن، گرنگییەکی ستراتیژیانەیان هەیە بۆ خەڵک و بۆ گۆی زەویش. بەڵام هێشتاش بەهۆی جیهانگیرییەوە بەردەوام زمانەکان دەکەونە بەر مەترسی زیاترەوە یان لەناوچوونەوە.
کاتێکیش زمان دووچاری تێکەڵ و پێکەڵی دێت، بە هەمان شێوە کلتورە فرە ڕەنگەکانیش لە جیهانی ڕووبەڕووی کێشە و گرفت و ئاڵۆزی دەبنەوە و دەرفەتەکان و نەریتەکان وشێوازە دەگمەنەکانی دەربڕین وبیرکردنەوە کە سەرچاوەیەکی سەرەکین بۆ ئایندەیەکی باشتر، بەرەو نەمان دەچن.
هەر دوو هەفتە جارێک زمانێکی ئاخاوتن دیارنامێنێت و ئەو دیارنەمانەش وەها دەکات کلتورێکی فەرهەنگی و هزری بە تەواوەتی لەگەڵ خۆی ڕابماڵێت.
لە سەرجەم ئەو 6000 زمانەی مەزەندە کراوە لە جیهاندا، بەلانیکەم لە سەدا 43 یان لە مەترسیدان. تەنها چەند سەد زمانێک بە شێوەیەکی گونجاو جێیان بۆ کراوەتەوە لە سیستەمەکانی خوێندن و بوارە گشتییەکاندا و کەمتر لە سەد زمانیش لە سیستەمی جیهانیی دیجیتاڵدا بەکاردەهێنرێن.
ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک لە ساڵی 1999دا لە کۆنفرانسێکی گشتی لەلایەن یۆنسکۆوە دانیپێدانراوە و لە ساڵی 2002شدا لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا دانانی ڕۆژێکی جیهانیی بۆ زمانی دایک پەسەند کرا.