تا دێت دەنگدانەوە و فشارەكانی ڕۆژنامەوانان و چالاكوانانی مەدەنی و هەندێ لە دادوەران و سیاسی و چین و توێژی جیاواز زیاتر دەبن، لەپاش بڕیاردانی دادگا بە سزادان 5چالاکوان و ڕۆژنامەوانی پارێزگای دهۆك لە لایەن دادگایەکی شاری هەولێرەوە بە شەش ساڵ زیندانیکردن.
لەم وتووێژەی دەنگی ئەمریكادا لەگەڵ حەمید بەدرخان،سكرتێری پێشووی لیژنەی داكۆكی لەمافی ڕۆژنامەوانان و ڕۆژنامەگەری لە سەندیکای رۆژنامەوانانی كوردستاندا، پێیوایە سەندیكای ڕۆژنامەنوسان بە ئەرکی خۆیان هەڵنەساون و دەشڵێت "مەرج نییە داكۆكیكردن تەنها بۆ ئەوانە بێت کە ئەندامن، لەم ڕووداوەدا سەندیكا تەنها بیاننامەیەکی شەرمنیان بڵاو کردەوە."
هاوتای ڕای ئەم رۆژنامەوانە، زۆر میدیاکاری تر و سەندیكا جیهانیەكانی داكۆكیكار لەمافی ڕۆژنامەوانان باس لەو پاشەکشێیە دەكەن هەرێمەكە بەخۆیەوە دیویەتی.
بەدرخان دەڵێت " دوای 29 ساڵ لە حوكمڕانی كوردی، تازە ڕۆژنامەوان لەسەر ڕاگۆڕینەوە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان زیندانی بکرێت، دەشڵێت پێیوایە ئەو کارە "بۆ چاوترساندنی هەموو ئازادی خوازێکە."
زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:
Your browser doesn’t support HTML5