ڕووڤەری ناسا بۆ 7 دەقیقە بەر لەنیشتنەوەی مەترسی لەسەربووە

لوس ئەنجلس- کاتێک هەفتەی ڕابردوو ئۆتۆمۆبێلی واڵایی ناسا ڕوڤەر پێرسڤێرنس گەشتە دواقۆناغی گەشتەکەی کە بۆ ماوەی 7 مانگ بوو، پرۆگرام کرابوو لەکاتی گەشتنی بۆ بەرگی هەوای تەنکی هەسارەی بارام ئاگەدارکردنەوەیەکی بێتەل بنێرێت.

بەگەشتنی ئەو ئاگەداریە بێتەلە بۆ بەرێوبەرایەتی کۆنترۆڵی ئەرکەکە لە دوریی نزیکەی 204 ملێۆن کیلۆمەتر بۆناوەندی (جەی پی ئێڵ) لەلوس ئەنجلس، واتە ڕووڤەرەکە لەسەر هەسارەکە نیشتۆتەوە و لەوکاتەدا ئومێدیک هەبوو بێ گرفت و کێشە و یەک پارچە نیشتبێتەوە

ڕوڤەرەکە ڕۆبۆتە، تاقیگەی باێۆلۆجی تێدایە و لە ناو کەبسولێکی واڵایی‌دا بوو. پێشبینی دەکرا ئەو ئۆتۆمۆبێلە بۆ نیشتنەوە لە سەرەوەی بەرگی هەوای هەسارەکە تا دەگاتە سەرخاک 7 دەقیقەی پێبچێت ئەمەش کەمترە لەوکاتەی ئاگەداریە بێتەلەکە پێی دەچوو تابگاتە سەر زەوی بە 11 دەقیقە.

بەمپێیە دەبوو ڕۆژی 5شەممە نیشتنەوە ئۆتۆماتیکی بێت لەماوەی ئەو 7 دەقیقەیەدا کە ئەندازیارانی ناسا بە "7 دەقیقەی ترسناک ناویان دەبرد".

سەرۆکی تیمی نیشتنەوە لە ناوەندی مووشەکی واڵایی ئاڵ چێن ووتی ئەوە مەترسیداترین بەش بوو لەو ئەرکەدا کە 2.7 ملیار دۆلاری تێچوە.

چێن لە ڕاگەێندراوە ڕۆژنامەوانیەکەیدا ووتیشی "سەرکەوتن گەرەنتی نەبوو" ئەمەش بەشێوەیەکی تایبەت ڕاستە کاتێک هەوڵی دابەزینی گەورەترین و قورسترین ئۆتۆمۆبێڵی واڵایی دەدرێت، ئەو ڕووڤەرە ئاڵۆزەمان دروست کرد و لەسەخترین جێگەدا دامانبەزاندوە.

لەسەر بنەمای دۆزینەوەکان لە دەرئەنجامی نزیکەی 20 نێردراوی ئەمریکا بۆ هەسارەی بارام، مێژوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ گەشتی مارینەر4 لەساڵی 1965دا، هەوڵدان ڕێگاخۆشدەکات بۆ زاناکان بۆ دەرخستنی ئەگەری بوونی ژیان لەدەرەوەی زەوی. هەروەها لەکۆتایی‌دا ڕێگاخۆشدەکات بۆ ئەرکی مرۆڤایەتی بەرەو چوارهەم هەسارەی دور لە خۆرەوە. بەڵام بەر لەهەموو ئەمانە نیشتنەوەی سەلامەت لەپێش هەموو شتیکەوەبوو.

سەرکەوتنی نیشتنەوە لەسەر زنجیرەیەک کاری ئاڵوز و بێ‌کێشە و بەربەست دەوەستا. لەوانەکرانەوەی پەڕەشووتی گەورە بەخێرایی، کارکردنی ماشێنەکانی بەئاسمانەوە ڕایدەگرێت بەباشی تابتوانێت بەهێمنی بنیشێتەوە .

چێن ووتیشی " پێرسڤێرنس ئەمانەی هەموی بەباشی کردبوو، لەوکاتەدا ئێمە نەماندەتوانی یارمەتی بدەین".

کارەکان وەک پلانی بۆ دانرابوو بەڕێوەچوو، تیمی ناسا پەیوەندی بێتەلی بەکەمێک بەر لە کاتژمێر 1ی نیوەڕۆ پێگەیشت. بەمەدا بۆمان دەرکەوت پێرسڤێرنس لەسەر خاکی بارام نیشتۆتەوە لە کەناری ڕوبارێک و دەریاچەیەکی کۆن، ماوەیەکی زۆرە ووشک بوە.

لدوای ئەوە ئۆتۆمۆبێلەکە دەستی کرد بە کارکردن بە باتریە ناوەکیەکانی ، ڕووڤەرەکە بە قەبارەی ئۆتۆمۆبێلێکی گەورەیە، ئەرکەکەی 2 ساڵی پێدەچێت، کۆمەڵێکی ئاڵۆز لە ئامێری توێژینەوە بۆ دۆزینەوەی نیشانەکانی بوونی ژیانی مایکرۆبی تێدا دانراوە، لەوانیە بەر لە ملیارەها ساڵ لەسەر ئەوهەسارەیە هەبووبێت.

ئامێرە ئیلکتریکە پێشکەوتوەکانی خاک هەڵدەکەنن و نموونەی بەرد و خۆڵی هەسارەکە وەردەگرن و لە لوولەدا بەقەبارەی چگەرە هەڵیدەگرن لەکۆتایی ئەرکەکەیدا بۆ زیاتر شیکاری بۆ زەوەی دەهێنرێنەوە.

لەداهاتوودا 2نێردراو دەبێت بۆ هێنانەوەی ئەو نموونانە بۆ زەوی، لەئێستادا لەناسا لە قۆناغی پلانداناندان، بەهاریکاری ئاژانسی واڵای ئەوروپا.

لەوتای چوونی سوجۆرنۆ لەساڵی 1997دا پێرسڤێرنس پێنجهەم ئۆتۆمۆبێلە و بێشکەوتووترینە ناسا ناردویەتی بۆ هەسارەی بارام، خەسڵەتی باڵای هەیە پەیوەندیدار بە بایۆلۆجیای وڵایی‌یەوە.

لەوانە درۆنی هەلیکۆپتەرێکی بچووک بەناوی Ingenuity لەوێ سەربەخۆ کاردەکات، کێشی 1.8 کیلۆگرامە، لەوانەیە ڕێگا خۆشکات بۆ چاودێریی ئاسمانی لە بەرزایی نزمەوە.

هەروەها ئامێری دەرهێنانی ئۆکسجینی خاوێن لە دووهەم ئۆکسیدی کاربۆنی لە هەوای هەسارەکەدا هەیە، ئەوەش ئامێرێکە دەتوانرێت بۆ بەردەوامی ژیان لەدەهاتوودا لەوێ دانرێت، نرخەکەی مەزەندە ناکرێت، هەروەها بۆ بەرهەمهێنانی سووتەمەنی مووشک بۆ هاتووچۆی ئاسمانگەڕان.

یەکەم ئەرک دوای گەشتەکەی بۆ دوریی 472 ملێۆن کیلۆمەتر لەزەویەوە گەشتنی ئۆتۆمۆبێلکەیە بۆ ناوچەی گریزۆ کریتەر، 45 کیلۆمەتر پانتایی‌یە، زاناکان لەوباوەڕەدان کەدەڵەمەندە بە زیندەوری وەردی بەبەردبوو.

کین فارلی زانای پرۆژەکە لەکۆنفرانسێکدا لەڕێگای تەلەفوونەوە بە ڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاند ووتی"جێگایەکی نیشتنەوەی سەر سوڕهینەرە"

بەرزونزمی چاڵ و چۆڵیی سەختە ، بەهۆی تەوژمی ئاوەوە ڕێڕەوی قوڵایی تێدا دروستبوە، دوای ئەوە بۆ ماوەیەکی زۆرە ئاوی نەماوە، وەک جێگایەک بۆ توێژینەوە سەرسوڕهێنەرە.

ئەم نشتنەوەیە پەرەپێدانی دوا ئەرکی ئەو ڕۆڤەرەیە ناسا لەساڵی 2012دا ناردی، پێرسڤێرنس قەڵغان دایپۆشیبوو بۆ پاراستنی، لەبەرگی هەوای بارام بەخێرایی 19300 کم لە کاتژمێرێکدا دادەبەزی، واتە 16 ئەوەندەی خێرایی دەنگ لەسەر زەوی.

دوای ئەوە پەرەشووتەکە کراوەتەوە بۆ خاوکردنەوەی، لەگەڵ نزیکبوونەوەی لەبەرزیەکی گوونجاو قەڵغانەکە جیابۆتەوە و ماشێنەکانی بەئاسمانەوە باڵانسی ڕادەگرێت کەوتونتە کار تا بەخاوی ئۆتۆمێلکە گەشتۆتە سەر خاک.

لەژێر ماشێنەکانی بەئاسمانەوە ڕایدەگرێت پێرسڤێرنس بەپەتی نایلۆنی شۆڕکراوە ڕاگیرابوو، لەگەڵ نزیکبوونەوەی لەخاک ئەو پەتانە پچراون و ماشێنەکە لە جێگایەکی کە دورتر نیشتۆتەوە .

جێگری بەرێوەبەری پرۆژەکە ماثێۆ واڵاس ووتی دوای بەڕێوەچوونی هەمووشتێک بەباشی کاری زۆرمان هەیە هەرچەندە دەبێت ڕێنمایەکانی کۆڤید19 پەیڕەوکەین بەڵام ئەوە ڕێگرنابێت لە کارەکانمان.

Your browser doesn’t support HTML5

بەرنامەی زانست و تەکنەلۆجیا 22-02-2021