دادگای هەولێر سزای 6 ساڵ زیندانی بەسەر دەستگیرکراوانی بادیناندا سەپاند، ڕەخنەو گازندەیەکی زۆر هەیە لەوەی سەرۆکی حکومەت بەر لەدادگاییکردنی ئەو کەسانە توومەتی سیخوڕی خستە پاڵیان، کە ئەوە بەدەر لە بڕیاری دادگا دەبینن و دەڵین ئەوە کاریگەری لەسەر دادگاهەبوە، ئایا ئەو ڕەخنانە لە جێگای خۆیدان؟
لەسەر ئەم پرسە نوسەرو چالاکوان تاڤگە سابیر لەوڵاتی سویدەوە بۆ دەنگی ئەمریکا دەڵێت " ئەو تۆمەتانەی پێش دادگاییەکە سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند پێمان دەڵێت ئەو لەسەرو دادگای هەرێمی کوردستانەوەیە و پێش وەخت بڕیاریداوە".
هەروەها دەڵێت "ڕاگەیاندنەکەی سەرۆک وەزیران بۆ کۆمپانیاکانی جیهان بوو کە لەهەرێم بەرژەوەندیان هەیە و پێیان دەڵێت تەماشاکەن ئێمە ئارامی ئیوە چۆن دەپارێزین".
خاتوو تاڤگە دەشڵێت "تائێستا ئەو بەڵگانەی باسی لەبارەوە دەکەن نەخراونەتە ڕوو، وەک سەرۆک وەزیران ئاماژەی پێکردوە، دەبوو چەک و تەقەمەنی هەبوایە و ئاشکرابکرایە و لەدەدگا وەک بەڵگە لەبەر چاوی دادوەر هەبوایە".
چالاکوان تاڤگە سابیر لە وتووێژەکەیدا لەگەڵ وریا کاڵێ دەڵێت "ئەو دەنگانەی لەڕێگای ماسنجەرەوە تۆمار کراون دەبێت بخرێنە ژێر لێکۆڵینەوە و بزانرێت ئایا دەنگی ئەو کەسایەتیە لەوێ بڵاوبۆتەوە یان نا، چونکە لەسۆشیال میدیا هەزاران ئەکاونت دروست دەکرێت و مەرج نیە خودی ئەو کەسەبێت تومەتبار کراوە".
زانیاری زیاتر لەدەقی ووتوێژەکەدایە:
Your browser doesn’t support HTML5