بریكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق هۆشداری له زیادبوونی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به جۆره نوێیه‌كه‌ی ڤایر‌وسی كۆرۆنا و هاتنی گه‌شتیاران بۆ هه‌رێم ده‌دات.
بریكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌ینێت، زۆرینه‌ی حاڵه‌ته تووشبووه‌كان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئێستادا و له‌هه‌رێمی كوردستان به جۆره گۆراوهكهی ده‌زانین و خێرایی باڵا‌و بوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه زیاتره له‌وه‌ی پێش خۆی و هاوكات نیگه‌رانی خۆی ده‌رده‌بڕێت كه وه‌ك پێویست ڕێنوماییه ته‌ندروستیه‌كان له‌به‌رچاو نه‌گیراوه به‌تایبه‌ت هاتنی شه‌پۆلی گه‌شتیاران بۆ هه‌رێمی كوردستان.
دکتۆر ڕه‌هێڵ فه‌ره‌یدوون بریكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا و له وه‌ڵامی پرسیارێكی ده‌نگی ئه‌مریكادا، سه‌باره‌ت به‌دواین زانیاریه‌كانی بڵاو بوونه‌وه‌ی جۆره نوێیه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕایگه‌یاند و دەڵێت "به پێی داتاكانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم و ئه‌و داتایانه‌ی كه له عێراق بۆماندێت، حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون له هه‌ڵكشاندان،ئێمه له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌موو ئه‌و تووشبووانه به جۆره نوێیه‌كه ده‌زانین و خێرایی بڵابوونه‌وه‌ی زیاتره به‌ڵام به‌پێی سهرچاوهزانستیهكان چاره‌سه‌ر كردنی ئاسانتره."
سه‌باره‌ت به گرتنه‌به‌ری ڕێكاره‌كان له‌لایه‌ن لیژنه‌ی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بریكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له وه‌ڵامی پرسیارێكی دیكه‌ی ده‌نگی ئه‌مریكادا، دکتۆر ڕه‌هێڵ فه‌ره‌یدون ئاماژە بەوە دەکات "دوو هه‌فته جارێك لیژنه‌ی باڵای ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆده‌بێته‌وه و بڕیاره‌كانی بڵاو ده‌كاته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك بڕیاریان ده‌ركردووه به‌ڵام وه‌ك پێویست جێبه‌جێ نه‌كراون به‌تایبه‌تی هاتنی به‌لێشاوی گه‌شتیاران بۆ هه‌رێمی كورستان، گه‌ر ئه‌و حاڵه‌تانه به‌رده‌وامبن ئه‌وا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی پێشنیاری دیكه بۆ لیژنه‌ی باڵای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌كات."
سه‌باره‌ت به هاتنی ڤاکسینی تایبه‌ت به ڤایرۆسی كۆرۆنا و پێدانی به بریندارانی چه‌كی كیمیاوی ، بریكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاند بڕیاره ڕێژه‌یه‌كی زۆر ڤاکسین بێته هه‌رێمی كوردستانه‌وه سه‌ره‌تا به‌و كه‌سانه ده‌درێت كه له هێڵی پێشه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕوو بونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ن.
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 5 هه‌زار و 252 پشكنین له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام دراون 78 تووشبووی كۆڤید 19 تۆمار كراون 99 تووشبوو چاك بوونه‌ته‌وه و هیچ حاڵه‌تێكی مردن تۆمار نه‌كراوه.
زانیاری زیاتر لە دەقی ڕاپۆرتی فەرحان هەورامانی، پەیامنێری دەنگی ئەمەریکادایە:
Your browser doesn’t support HTML5