ژیان لە فەرهەنگدا: دکتۆر بەهات حەسیب قەرەداغی / بەشی یەکەم

دەشێت هێندە گرنگ نەبێت بزانین مێژووی ڕۆشنبیری لە کۆمەڵگەی کوردیدا لە کەیەوە دەستپێدەکات، هیندەی ئەوەی گرنگە بزانین پێناسەی ڕۆشنبیر و ڕۆشنبیری چیین و ئایا هەبوونی تاکی بیرکەرەوە تا خودی خۆی و دەوروبەرمان و دژەبەرەکانمان بخاتە بەردەم پرسیارەکانەوە، دەبنە بەڵگە بۆ ئەوەی بگوترێت ڕۆشنبیریمان هەن.

نکوڵی ناکرێت لەوەی جیاوازی بیرکردنەوەی تاک بەپێی ئەو پاشخانە هوشیارییەی هەیەتی لە بیرکردنەوە باوەکانی کۆمەڵگە، یەکێکە لەو ئاڕاستانەی ڕۆشنبیر و ئاستی ڕۆشنبیریی دەردەخات بەو پێوانەیەی خۆ بە نامۆ زانین وەها بکات پرۆسەی گەڕان دەستپێبکات بە شوێن زەمینە نوێیەکانی پێشتر بیری لێنەکراوەتەوە. بەڵام چەندێک ئەم بیرکردنەوە نوێیانە دەبنە ژینگەیەک بۆ هەست کردنی نوێ؟ ئەمەیان پێویستی بە لێکدانەوە و شرۆڤەیەکی گەورە و بەرفراوانە.

ڕۆشنبیریی دەشێت لە سادەترین پێناسەیدا وەها وێنا بکرێت کە جۆرێکە لە پەرچەکردار بەرامبەر کەموکوڕییەکان و هەوڵدان بۆ پڕکردنەوەی ئەو چاڵوچۆڵانەی لە پرۆسەی جیابوونەوەدا لە کلتور و ئاین و سیاسەتدا هەن. دەشێت کارێکی ئاسان نەبێت قسە لەسەر جیاوازی سەروەختەکانی ڕۆشنبیریی لە کۆمەڵگەی کوردیدا بکەین و بزانین سەرەتای ئەم دیاردەی هەست کردن بە نامۆیی و بیرکردنەوەی جیاواز دەگەڕێنەوە بۆ کەی، بەڵام دەشێت بگوترێت لەوانەیە یاخیبوون بە هەموو ڕەهەندەکانیەوە، یاخیبوون لە دەوروبەر، لە کۆمەڵگە، لە سیاسەت، لە ئاین لە خودپەرستی، لە زمانی باو، لە بیرکردنەوەی کۆن و ...هتد، وەک زەمینەکانی گۆڕانکاری لە ڕۆشنبیریدا لێی بڕوانین و هەروەهاش خوێندنەوەی بۆ بکرێت بۆ وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارە تایبەتەی، ئایا ڕۆشنبیریی چ شتێکی پێیە بۆ قۆناغەکەی خۆی؟!
دکتۆر بەهات حەسیب قەرەداغی، نوسەر و لێکۆڵەر وەڵامی پرسیارەکانی ئەم هەفتەیەی بەرنامەی ژیان لە فەرهەنگدا دەداتەوە:

Your browser doesn’t support HTML5

ژیان لە فەرهەنگدا: دکتۆر بەهات حەسیب قەرەداغی / بەشی یەکەم