نیوزلاندا پشتیوانی پرۆژەی درۆن بۆ چاودێری دۆلفینەکانی جۆری ماوی دەکات

سەرۆک وەزیرانی نیوزلاندا جاسیندا ئەردێرن ڕۆژی هەینی ووتی حکومەتەکەی پشتیوانی پرۆژەی نوێ بۆ بەکارهێنانی درۆنی تایبەت دەکات بۆ چاودێریی و پاراستنی دۆلفینی جۆری (ماوی)، کە یەکێکە لە شیردەرەکانی دەریا لەجیهاندا.

دۆلفینی (ماوی) تەنها بەدرێژایی‌یەکی کەمی کەناری ڕۆژئاوای دورگەی باکوری نیوزلاند لەسەر ئۆقیانووس بینراون، ژمارەی لەئێستادا خەمڵێندراوە بە تەنها 63 دانە لەم جۆرەیان ماون.

پرۆژەی نوێی(ماوی درۆن) بریتیە لە هاریکاری بۆ ماوەی ساڵێک لەنێوان وەزارەتی پیشەسازی سەرەتایی (MPI) و ڕێکخراوی تەکنەلۆجیای ژیانی کێوی بێ قازانج (ماوی63) و سنوقی جیهانیی ژیانی کێوی لە نیوزلاند.

پرۆژەکە درۆنی بچووکی بەرهەمهێناوە بۆ دۆزینەوەی دۆلفینی ماوی و بەدوادچوونیان و بەسەریاندا بفڕێت بێ ئەوەی هەراسانیان بکات، هەروەها کۆکردنەوەی ئامر و زانیاری لەسەر شێوە و شوێنی ژیانیان و ژمارەیان و ڕەفتاریان و ڕاوکردنیان.

ئەردێرن بە ڕۆژنامەوانانی ووتوە درۆنەکان ڕێگا بە دامەزراوەکانی حکومەت و ڕێکخراوەکان دەدات سەنگیی هەوڵەکانیان بۆ پاراستنیان بەکاربێنن، لەئیستادا پێویستی بە پاراستنیان هەیە.

ووتیشی "ناوچەی جوگرافیمان دەستنیشانکردوە مەرج و ڕێگریمان لەڕاوکردنی جۆری تایبەت کردوە ، بەڵام ئەمەش یارمەتیمان دەدات لەچێگای بوونیان و لەهاتووچۆ و جوڵەیان تێبگەین، بۆئەوەی بەباشترین شێوە بیانپارێزین".

دۆلفینی ماوی جۆرێکی بچوکە لەجیهاندا، درێژیی لە 2 مەتر کەمترە، قورسیی دەگاتە 50 کیلۆگرام. بەپێچەوانەی دۆلفینەکانی‌کەوە، پەڕەکی پشتیان هەیە تۆپیەو تایبەتە. لووتیان کوورتە، زاوزێیان کەمترە، ساڵانە 1 دۆلفین زیاد دەکەن، تاڕادەیەکیش تەمەنیان کورتە، ڕەنگە ئەو ڕاستیانە هۆکاری کەمبوونەوەی ژمارەیان بێت.

سێهەم ڤاکسینی ئەمریکایی دژ بە کۆڤید پەسەند دەکرێت

دوای ئەوەی کۆمیتەی ڕاوێژکاریی بەرێوبەرایەتی دەرمان و خۆراکی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا ڕۆژی هەینی بەکۆی دەنگ ڤاکسینی جانسن ئاند جانسنی وەک چارەسەر بۆ کۆڤید پەسەند کرد، ڕۆژی شەممە بەڕێوبەرایەتی دەرمان و خۆراکی ئەمریکا ڕێگەپێدانی فەرمی ڤاکسینەکەی ڕاگەیاند.

تەنها یەک کەڕەت کووتانی دەبێت ، ئەمە سیهەم جۆرە دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرێوبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا پەسەندی کردوە، دوای ڤەکسینەکانی دەبێت 2 کەرەت لەمرۆڤ بدرێت ئەوەی کۆمپانیای (ڤایسەر بایۆ ئێن تێک و مۆدرێنا) بەرهەمیان هێناوە.

بەپێی توێژینەوەکانی لە 3 کیشوەر ئەنجامدراوە ڤاکسینەکە بەڕێژەی 85% دژ بە ڤایرۆسی کۆڤید-19 کاریگەرە.

بەرپرسانی تەندروستی لەمێژە چاوەڕوانن ڤاکسینێک بۆیەک کەڕەت بەکاربێت بەرهەم بێت و پەسەند بکرێت، ئەمەش ڕێگای کووتان خێراتر دەکات بۆ بەدەستهینانی بەرگریی و سەرکەوتن بەسەر پازدانەکان و گۆڕانکاریەکانی بەسەریدا دێت.

سەرۆک بایدن لەلێدوانێکیدا ئێوارەی شەممە ستایشی هەواڵی پەسەندکردنی کرد و ووتی "هەواڵەکان بۆ ئەمریکایەکان دڵخۆشدەکات". هەرەوها ئاگاهیی‌دا و داوای کرد لەخۆپارێزیی خەمسارد نەبن.

ووتی "دەمەوێت بەڕوونی بیڵێم ئەم جەنگە هێشتا کۆتایی نەهاتوە، من داوا لەهەموو ئەمریکایەکان دەکەم بەردەوامبن لەدەست شتن و دوریی لەیەکتر بپارێزن و دەمامک لەدەم و لووت کەن، وەک پێشتر چەند جارێک وتوومە، ئەگەری هەیە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی جۆرێ نوێ و بازدان و گۆڕانکاری دۆخەکە خراپتر بێت، ئەو ڕۆشتنەی لەئێستادا بەرەو باشی هەیە پێچەوانە بێتەوە".

ڕۆژی هەینی ئەندامانی فراکسێۆنی ڕەش لە کۆنگرسی ئەمریکا لە سەر تەلەفزێۆن دەرکەوتن ، بۆ هاندانی ئەمریکایە ڕەش پێشتەکان بۆ وەرگرتنی ڤاکسین دژ بە کۆڤید-19.

باربارا لۆرانس دیموکراتی نوێنەری ولایەتی میشیگن ووتی "ئێمە تەماشای مێژووی ترس لە ڤاکسین و مەترسی لە پیشەسازیی چاودێری تەندروستی دەکەین ".

بەرپرسانی تەندروستی گشتی دەڵێن کۆمەڵگای ڕەشپێستەکان و لاتین بەڕێژەیەکی کەمتر لەوڵاتەیکگرتوەکانی ئەمریکا دەکووترێن.

لەهەمانکاتدا کۆمەڵەی کرێکارانی بریتانیا لە توێژینەوەیەکدا لەسەر پەتاکە دەڵێت "ئەمە ئاوێنەی ڕەگی ڕەگەزپەرستیە لەبریتانیا"، ڕێژەی بێکاریی لەکۆمەڵگا ڕەشپێستەکاندا بەراورد بە سپی پێستەکان لەسەر وەختی پەتاکەدا 2 ئەوەندەیە".

ناوەندی جان‌هابکنس بۆ توێژینەوە لەڤایرۆسەکە ڕۆژی یەکشەممە ووتی تووشبوونەکان لەسەر ئاستی جیهان گەشتۆتە زیاتر لە 114 ملێۆن بە کۆڤید و زیاتر لە 2.5 ملێۆن گیان لەدەستدان.

وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا لەژمارەی تووشبووندا بەڤایرۆسی کۆرۆنا ڕابەرایەتی جیهان دەکات، بەزیاتر لە 29ملێۆن تووشبوون، داوی ئەو هیندستان بە 11 ملێۆن و بەرازیل بە 10 ملێۆن.

پەیمانگای سەرۆک وەزیرانی پێشوو تۆنی بلێر ڕاپۆرتێکی لەسەر گۆڕانکاریەکانی جیهاند بە ناونیشانی (نوێترین پێویستیی: چۆن لەداهاتوودا بیسەلمێنین بۆ پەتای دوای ئەمە هاریکاری نێودەڵەتی دەویت و پێویستە بۆ دەستنیشانکردن و تاقیکردنەوەی هەچ بڵاوبوونەوەیەکی نوێ). هەروەها ڕاپۆرتەکە داوای لەوڵاتان کرد پێکەوە کار بۆ بەرهەمهێنانی ڤاکسین بکەن.

بلێر بۆ ڕۆژنامەی گاردیان دەڵیت "ئەگەر بەر لەساڵیک هەمئاهەنگی جیهانی هەبوایە، لەوباوەڕەدابووم دەتوانرا بۆ ماوەی 3مانگ کاتی ڤایرۆسەکە کەم بکرێتەوە"، ئەمەش وەک ئاماژەیەکە بۆ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڤید-19 لەهەموو جیهاندا.

Your browser doesn’t support HTML5

بەرنامەی زانست و تەکنەلۆجیا 01-03-2020