زیادبوونی داهاتی دەروازە سنورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران

Your browser doesn’t support HTML5

بەرپرسانی حکومەتی هەرێم ئاماژە بە زیادبوونی داهاتی دەروازە سنوریەکان دەکەن، لەو چوارچێوەیەدا داهاتی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان لە 162 ملیار دینارەوە بۆ 247 ملیار هەڵکشاوە، بڕیاریش بوو حکومەت هێزێکی تایبەت بۆ ڕێگریکردن لە قاچاخچێتی دەروازەکان پێکبهێنێت، بەڵام تا ئێستا ئەو هێزە پێکنەهێنراوە.