سەرۆکی ئەمەریکا، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ سەردانە مێژووییەکەی پاپا بۆ عێراق و دەڵێت "پەیامێکی گرنگی ئاشتی" بوو.
جۆو بایدن دەنوسێت "بینینی سەردانی پاپا فرانسیس بۆ شوێنە دێرینە ئاینییەکان، لەوانە شوێنی لەدایکبوونی پێغەمبەر ئیبراهیم، کۆبوونەوە لەگەڵ ئایەتوڵا سیستانی لە شاری نەجەف و دەرفەت ڕەخساندنی نوێژ و نزا لە شاری موسڵ، ئەو شارەی تەنها چەند ساڵێک لەمەوبەر دوچاری مەینەتی هاتبووەوە بە دەستی ڕێکخراوە توندڕەو و گەندەڵەکەی دەوڵەتی ئیسلامییەوە، سیمبۆلی هیوایە بۆ تەواوی جیهان."
بایدن دووهەم سەرۆکی کاسۆلیکی ئەمەریکایە کە ڕۆڵی کڵێسا بەرز ڕادەگرێت لە ئەمەریکادا و بە شیوەیەکی بەردەوامیش ڕۆژانی یەکشەمموان دەچیتە کڵێسا و بێ لەوەش زۆر جار لە قسەکردنیدا دەستەواژەکانی لە کتێبی پیرۆزی ئینجیلدا نوسراون بەکاردەهێنێت.
ئەم سەردانەی پاپا فرانسیس بۆ عێراق، کە یەکەم سەردانە لە مێژووی ڤاتیکاندا بۆ ئەو وڵاتە، هاوکات بوو لەگەڵ ململانێ و کێشە ئاڵۆزە ئاسایشییەکانی ناوچەکەدا کەجۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا ڕووبەڕووی دەبێتەوە، هاوکاتی هێرشی میلیشیاکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەکانی ئەمەریکا و لە بەرامبەریشدا هێرشی ئاسمانی دەکرێتە سەر بنکە و بارەگاکانی ئەو میلیشیایانە.