ڕێککەوتنی بەغداو هەولێر لەسەر بوودجە هەمیشە پایەیەکی گرفتی نێوان بەغداو هەولێر بووە، بەڵام لایەنە حزبیەکانی عێراق تەگەرەیان بۆ دروست کردووە، بۆ تێنەپەڕاندنی هەڕەشەیان کردووە لەپەرلەمان دەنگی پێ نەدەن.
ئایا ئەمە وەک پڕوپاگەندە بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو بەکار هاتووە؟ یاخود بۆ ئەم هەوڵانەیان داوە؟.
نوسەرو چاودێری سیاسی محەمەد وانی لەگفتووگۆیەکدا لەگەڵ وریا کاڵێ بۆ دەنگی ئەمەریکا دەڵێت "ئەگەر ئەو سەربەخۆیە ئابوریەی هەرێمی کوردستان هەنگاوی بۆنا بەشێوەیەکی سیاسی و دروست ئەنجامیان بدایە ئەوا دەستکەوتی باشی دەبوو، بەڵام ئێران لێناگەرێت تۆ بچیت ڕێکەوتن لەگەڵ تورکیا بکەیت و بەشێکبیت لە عێراق و ئێرانیش عێراق بەبەشێک لەخۆی بزانێت".
هەروەها بەرێز وانی دەڵێت "بەغدا 67 میلیشیای لەچوارچێوەی حەشدی شەعبیدا تێدایە ، ئەوانە حوکەم دەکەن و بەردەوام لەململانێدان، چەند ڕۆژێک لەمەوبەر بوو چەکدارانی (رەبعوڵا) هاتنە سەر شەقامەکان و ڕکەبەری حکومەتی كازمیان کرد".
بەرێز وانی دەشڵێت "میلشیاکان دەستیان بەسەر پەرلەمانی عێراقدا گرتوە، ئەگەر هەرێم لەسەر 250 هەزار ڕێکەوێت ئەوان ڕازی نین و دەڵێن هەرێم زۆر لەوە زیاتر بەرهەم دێنێت و تەگەر دەخەنە ڕێککەوتنەکەوە، بیانوو دەدۆزنەوە بۆنموونە گۆڕانکاری نرخی دۆلار دەکە بەهانە و یەک مەبەستیان هەیە، ئەویش بوودجەی هەرێم نەگاتە شوێنی خۆی".
زانیاری زیاتر لە ووتوێژەکەدا باس کراوە
Your browser doesn’t support HTML5