به‌ڕێوبه‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا هۆشداری له زیاد بوونی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسی نوێی كۆرۆنا دەدات و ڕایدەگەیەنێت "ئاماره‌كان تادێن زیاتر ده‌بن و هاوڵاتیان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستیش ڤاکسین له‌سه‌ربنه‌مای هه‌ندێك زانیاری هه‌ڵه وه‌رناگرن." و دەشڵێت به‌ستنی ماسكیان له دامه‌زراوه‌كاندا كردوه‌ته مه‌رج و پێویسته هاوڵاتیانیش خۆیان، خۆیان بپارێزن.
دکتۆر ئازاد مسته‌فا، به‌ڕێوبه‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانییەکەی ئەمڕۆ یەکشەممەیدا ئاماژەی بەوەش کردووە "ئه‌م جۆره نوێیه‌ی كۆرۆنا به جۆری ئینگلیزی ناسراوه، خێرایی بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌راورد به جۆره‌كه‌ی پێشوو سێ هێنده‌یه، له ژوری ئۆپه‌راسیۆنه‌كان بڕیارمانداوه، ماسك بكرێته ناچاری و گه‌ر هاوڵاتیان پابه‌ند نه‌بن ڕێكاری یاسایی ده‌گرینه‌به‌ر."
سه‌باره‌ت به‌دابه‌شكردنی ڤاکسین له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، دکتۆر ئازاد دەڵێت "له كۆی 3 هه‌زار ڤاکسینی كۆرۆنا كه بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه هاتووه داوامان له هاوڵاتیان كردووه كه بێن ڤاکسینه‌كه وه‌ربگرن،به‌ڵام كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و هاوڵاتیانیش ڤاکسینه‌كه وه‌رناگرن، له‌كۆی 3 هه‌زار ڤاکسین ته‌نها 40 كه‌س ڤاکسینیان وه‌رگرتووه."
به‌ڕێوبه‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه ڕاشیگه‌یاند، 146 نوقته‌ی ڕه‌شمان له‌سه‌ره دیواری نه‌خۆشخانه‌ی وه‌فا نه‌خشاندووه،كه هێمایه بۆ گیانله‌ده‌ستدانی 146 هاوڵاتی به ڤایرۆسه‌كه ، ئه‌مه په‌یامێكه بۆ خه‌ڵك بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ر ده‌یانه‌وێت نوقته‌كان زیاتر نه‌بن خۆیان بپارێزن به پابه‌ند بوون به ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌كانەوە.
له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له‌مانگه‌كانی 1 و 2 ی ساڵی 2021 داته‌نها یه‌ك حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه، ته‌نها له‌م هه‌فته‌یه‌دا به پێی ئاماره‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی وه‌فا، 29 هاوڵاتی تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون و له ئێستادا 6 هاوڵاتی له نه‌خۆشخانه‌ن و ئۆكسجین به‌كارده‌هێنن، دۆخی ته‌ندروستی یه‌كێك له نه‌خۆشه‌كان ناجێگیره.
زانیاری زیاتر لە دەقی ڕاپۆرتی فەرحان هەوارامانی، پەیامنێری دەنگی ئەمەریکادایە:
Your browser doesn’t support HTML5