ژمارەیەک لە سەرۆک و نوێنەری حزب و لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە 

ڕۆژی پێنجشەممە لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ژمارەیەکی زۆر لە سەرۆک و نوێنەری حزب و هێز و لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە، یەکێک لە تەوەری کۆبوونەوەکەش هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق بووە.

سەبارەت بەم جۆرە کۆبوونەوانە و کاریگەریان، مەسعود عەبدولخالق خاوەن ئیمتیازی دەزگای ستاندەرد بۆ توێژینەوە و ڕاگەیاندن بە دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" ئەوەی کە پابەند نەبووە بەو یەک ڕێزیە تەبەقەی دەسەڵاتە لە کوردستان و زۆرلەو جۆرە کۆبوونەوانەش کراوە بێ ئەنجام بووە، دەسەڵاتی کوردی پێویستی بە یەک دەنگیەکی ترە کە قەیرانێکی زۆر گەورە هەیە لەگەڵ بەغدا پێی بەڕێ بکات دوایی پابەندی ئەو یەک رێزیە ناکات بەڵام ئەوەی کە زۆر هەڵدەخەلەتێت ئۆپۆزسیۆنە، هەموولایەک هەوڵی زۆرماندا ئۆپۆزسیۆن خۆیان کۆببنەوە خۆیان پێیان نەکرا کۆببنەوە بەڵام دەسەڵات کۆیاندەکاتەوە چەندین جارە ئەوە دووبارە دەکەینەوە کەواتە مەرجەعیەتی ئۆپۆزسیۆن لەکوردستان هەر دەسەڵاتە ئەوەی هەتا ئێستا هەیە".

رێبین سەلام کادیری پێشکەوتووی پارتی دیموکراتی کوردستان بە دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" ئەگەر ئێمە بە هەموومان هاودەنگ و هاوئامانجو هاوبير وهاودەست و بروا نەبین ناگەین بەو ئامانجانەی کە دەمانەوێ بە هەموو حزب وپێکهاتەکانەوە، ئێستا لەبەردەم یەکگرتنی زۆرە ملێیداین، بابەتی بودجە و هەڵبژاردنی پێش وەختەی عێراق هەیە دەبێت یەکگرتووبین و هەڵبژاردنی پێشوەختە بەهیچ شێوەیەک شەرعی نابێت لەو شوێنانەی مادەی 140 ئەگەر بارۆدوخەکەی ئاسایی نەبێتەوە و ڕێککەوتنی شنگال گرنگە لەسەر هەموو ئاستەکان کوردستانی و ئیقلیمی جیهانی دەبێت کوردستانیان یەکگرتووبن تاکو بەرەنگاری ئەو پێشهاتانە ببنەوە".

بەپێی ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا بارودۆخى عێراق و ناوچه‌که‌، په‌يوه‌نديیە ده‌ره‌کييه‌کانى هه‌رێمى کوردستان، سه‌ردانى نێچيرڤان بارزانى بۆ فه‌ره‌نسا، ڕۆڵى هه‌رێمى کوردستان له‌ هاوکێشه‌ سياسييه‌ تازه‌کاندا، په‌يوه‌ندييه‌کانى هه‌ولێر ـبه‌غدا، ديالۆگى ستراتيژيى ئه‌مه‌ريکا ـ عێراق و به‌شدارى و ڕۆڵى هه‌رێمى کوردستان تيايدا، هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق، بارودۆخى ناوخۆ و په‌يوه‌نديى نێوان پێکهاته‌ و لايه‌نه ‌سياسييه‌کان، تاوتوێ کرا و لەو‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌دا کێشه‌ و نيگه‌رانييه‌کان خرانه‌ڕوو و جه‌خت له‌ پێويستى و گرنگيى يه‌کڕيزى، ته‌بايى، گفتوگۆ و لێکگه‌يشتن له‌نێوانلايه‌نه‌ سياسييه‌کاندا بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان، کرايه‌وه‌.

هەروەها سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان باسی ئەوەشی کرد کە په‌سندکردنى ياساى بودجه‌ى عێراقى به‌ هه‌نگاوێکى ئه‌رێنى له‌ به‌ره‌وپێشچوونى په‌يوه‌ندييه‌کانى نێوان هه‌رێمى کوردستان و حکوومه‌تى فيدراڵى عێراق له‌ قه‌ڵه‌م دا و هيواى خواست ياساکه‌ جێبه‌جێ بکرێت و ڕه‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌رێنى به‌سه‌ر ژيان و گوزه‌رانى هاووڵاتيان و دۆخى ئابووريى عێراق و هه‌رێمى کوردستانه‌وه‌ هه‌بێت و ڕێخۆشکه‌ر بێت بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى نێوان هه‌ردوولا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و له‌ چوارچێوه‌ى سيستمى فيدرڵيدا و جه‌ختیش لەسەر ئەوەکرايه‌وه‌‌ که‌ دۆخى ئێستاى هه‌رێمى کوردستان و ده‌سته‌به‌رکردنى مافه‌ ده‌ستوورييه‌کان،پاراستنى ده‌ستکه‌وته‌کان و هه‌نگاونان بۆ ئاينده‌يه‌کى باشتر، واقعبينى و هه‌ستکردنبه‌ به‌رپرساريه‌تيى هه‌مووان، پێکه‌وه‌کارکردن، هاوبه‌شى، ته‌بايى و يه‌کڕيزى ده‌خوازێتو به‌ گرنگييه‌وه‌ جه‌ختى له‌ پرۆسه‌ى چاکسازى و کارکردن بۆ باشترکردنى گوزه‌ر‌انى هاووڵاتيان و پێويستيى پاراستنى ئازادييه‌کان و ئازاديى ڕاده‌ربڕين و دانانى چوارچێوه و ميکانيزمێک بۆ به‌رده‌واميى ئه‌م کۆبوونه‌وانه‌ کرده‌وه‌.

Your browser doesn’t support HTML5

ئەحمەد زێباری