ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاگاهیدەدات

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت پەتای کۆرۆنا لە قۆناغێکی مەترسیداردایە و ئاگاهیش دەدات ژمارەی توشبوون بەم پەتا جیهانییە لە زۆربووندایە وێڕای ئەو ڕێوشوێنە سەلمێندراوانەی گیراونەتەبەر بۆ کۆنترۆڵکردنی پەتای کۆرۆنا.

ماریا ڤان کیرکۆڤا، بەڕێوبەری بەشی تەکنیکی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆڤید 19،لە کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەکەی ئەمڕۆ دووشەممەیدا بە پەیامنێرانی وتووە "لە ئێستادا گەیشتوینەتە قۆناغێکی مەترسیداری پەتای کۆرۆنا و گەشەکردنی پەتاکە لە زیادبووندایە و ئەم گەشەکردنەیشی بە شێوەیەکی ئێجگار زۆرە."

ئەم گەورە کاربەدەستەی ڕێکخراوی تەندروستی جیهان ئاماژەیشی بەوە کردووە "ئەمە ئەو ڕەوشە نییە کە دەبێت تیایدا بین پاش 16 مانگ لە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و ئەو ڕێوشوێن و میکانیزمە سەلمێندراوانەی گیراونەتەبەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم پەتایە."