بەپێی کاربەدەستانی کەرتی تەندروستی هەرێمی کوردستان خەڵکێکی زۆر خۆیان ناونوس کردووە بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی دژە کۆڤید-19 و چاوەڕوانی گەیشتنی وەجبەی تری ڤاکسین دەکەن لەبەرامبەریشدا بەشێک لە خەڵکی هێشتا لە دلەڕاوکێدان بۆ وەرگرتنی ئەو ڤاکسینە و دەیانەوێت چاودێری پرۆسەکە بکەن بەڵام پزیشک و کاربەدەستانی تەندروستی دڵنیایی ئەوە بە هاوڵاتیان دەدەن کە بۆ سەلامەتی خۆیان هەوڵی وەرگرتنی ئەو ڤاکسینە بدەن و خۆیان ناونوس بکەن.
سامان سەلمان بەرێوەبەری ڕاگەیاندنی تەندروستی هەولێر بە دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" لە سنوری شاری هەولێر لە ئێستادا 43 بنکەی تەندروستی و سێ نەخۆشخانەمان دەستنیشان کردووە نزیکەی 10 هەزار و سێسەد هاوڵاتی داواکاریان پێشکەشکردووە کە ڤاکسینەکە لێبدەن و خوشبەختانە هاوڵاتیان هەموویان پەروشی ئەوەن کە ڤاکسینەکە لێبدەن و پەلەش نەکەن چونکە هەموو جۆرە ڤاکسینەکان دژی کۆرۆنایە و پێویست ناکات دلەڕاوکێ بکەن".
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی تەندروستی هەولێر دەشڵێت" دەمانەوێت ئەو پەیامە بگاتە هاوڵاتیان کە لە ناو نەخۆشخانەکان چ دەگوزەرێ و چوون پزیشکان و کارمەندان و فەرمانبەران شانی خۆیان داوەتە ئەو زەحمەتی و کارانەی کە بەرهەمێکی چاکی هەیە بۆ خزمەتکردن بە هاوڵاتیان، ئێمە بە هەماهەنگی لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی کاروباری پاراستنی تەندروستی و چەندین پزیشکی پسپۆڕ ئەو کارانە رێکدەخەین بۆ ئەوەی ئەو پەیامە زانستی و هوشیاریانە لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری پاراستنی تەندروستی هەولێر بگاتە هاوڵاتیان و هاوڵاتیانیش بەئاسانترین شێوە لەو پەیامانە تێبگەن و جێبەجێی بکەن".
دەقی ڕاپۆرتی پەیامنێرمان ئەحمەد زێباری
Your browser doesn’t support HTML5