ئامارەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە ڕوویان لە زیاد بوونەو بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجەش ئاماژەبەوە دەکات کە هاووڵاتیان بەدەمەهاتنیان بۆ وەرگرتی ڤاکسینەکە وەک پێویست نییە و ژمارەیەک حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسەکەش تۆمار کراون کە تووشبووەکان نیشانەیان نەبووە، ئەمەش مەترسیەکانی بڵاوبوونەوەی زیاتری لەناوپارێزگاکە زیاتر کردووە.
د. شاناز نەقشبەندی ووتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند تا ئێستا 400 کەس لە پارێزگای هەڵەبجە ڤاکسینیان وەرگرتووە، کە ئەمەش بەراورد بە پارێزگاکانی دیکە لە ئاست پێویستدا نییە و ئەمەش لەکاتێکدایە ڤاکسینیمان بۆ هاوڵاتیان دابینکردوە.
د. ئازاد مستەفا بەڕێوبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند لە ئێستادا مردنیش هاتووەتە ناو ئامارەکانەوە، ئەمەزەنگێکی مەترسیدارە، داوا لە هاوڵاتیان دەکەین ماسک ببەستن بۆ ئەوەی لەمەزیاتر دۆخەکە خراپتر نەبێت .
هێمن جەلال ئەندامیتیمێکی تەندروستیە ولە ڕێگەی کۆمپانیایەکەوە پشکنین بۆ هاووڵاتیان لە هەڵەبجە و هەورامان و ناحیەکان دەکات ، دوای وەرگرتنی پشکنین لە هاووڵاتیەکان و تێپەربوونی 48 کاتژمێر بەسەر پشکنینەکان لە ڕێگەی کورتە نامەیەکەوە ئەنجامی پشکنینەکە دەگێڕتەوە بۆ ئەو کەسەی کە پشکنینەکەی بۆکراوە.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پارێزگای هەڵەبجە و لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا،250 پشکنین ئەنجام دراون و لەو ڕێژەیەش 15 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمار کراون،198 تووشبوش لەژێر چارەسەری پزیشکیدان،5 تووشبووش چاکبوونەتەوە و 144 هاووڵاتیش بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە .
Your browser doesn’t support HTML5