بێستون خەلەکانی: تورکیا دەبێت چارەسەرێکی سیاسی بۆ نەتەوەکانی تورکیا بدۆزیتەوە لەپێش هەموویانەوە کێشەی کورد

بۆ چەندین ساڵە تورکیا لەناو سنوری هەرێمی کوردستاندا بنکەی سەربازیی هەیە، لەئێستادا دەیەوێت ئەو بنکانە بەهێزتر و فراوانتر بکات، تورکیا لەچ ستراتیجێکەوە ئەمە دەکات؟ ئایا دژ بە پەکەکەیە یاخود پلانی فراوانبوونی بۆ داهاتوو داڕشتوە؟

بێستون خەلەکانی، چاودێری سیاسی لەگفتووگۆیەکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا دەڵێت "تورکیا وڵاتێکی پاوانخوازە لەسەردەمی دەوڵەتی عوسمانیەوە تا ئێسا سیاسەتی نەگۆڕاوە، ئەمڕۆ بۆشاییەک دەبینێت، حکومەتی عێراق لاوازە حکومەتی هەرێمی کوردستان لاوازە، دەیەوێت ئەوە بقۆزێتەوە و خاکی عێراق داگیربکات، وەک چۆن عەفرین و سەرێکانی و قوبرسی داگیرکردوە."

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ وریا کاڵێ، بەڕێز خەلەکانی دەڵێت "تورکیا لەوە تێنگات کە قۆناغێکی مێژوویی لەئارادایە، دەبێت چارەسەرێکی سیاسی بدۆزێتەوە بۆ کێشەکانی هەیەتی، لەئەمرۆدا سیاسەتی نێودەوڵەتی کار دەکات، نەتەوە یەکگرتوەکان دەنگی هەیە، ئەمریکاو ڕوسیا لە ناوچەکەدا سیاسیانە کاردەکەن، ڕژێمەدکتاتۆریەکانی ناوچەکە نەماون، وەک سەدام و قەزافی، بۆیە ئەوە هەڵەیەکی گەورەیە تورکیا دەیکات، تورکیا دەبێت چارەسەرێکی سیاسی بۆ سنورەکانی بدۆزێتەوە، بۆ نەتەوەکانی لەتورکیادا دەژین لەپێش هەموویانەوە نەتەوەی کورد".

لەدرێژەی گفتووگۆکەدا بەڕێز خەلەکانی وەڵامی پرسیاری زیاتر دەداتەوە:

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ لەگەڵ بێستون خەلەکانی