مووشەکەکەی واڵایی چین دەکەوێتە ئۆقیانوسی هیندیەوە

دوای چەند ڕۆژێک لەچاوەڕوانی و لێدوان جێگای کەوتنەوەی مووشەکی Long March 5 چین ڕۆژی یەکشەمە ڕایگەیاند لەخولگەوە کەوتە ئۆقیانووسەوە، هەرچەندە زۆرینەی پارچەکانی لەکاتێ هاتنەخوارەوەیدا بەهۆی بەرگری هەوا سوتاون و تێکشکاوە، بەڵام هەندێک پارچەی گەشتوەتە دەریا.

نوسینگەی ئاندازیاری واڵایی چین ڕایگەیاندا جێگای کەوتنی لە ئۆقیانوسی هیندی بوە لەڕۆژئاوای دورگەکانی ماڵدیڤ.

گەورەبەشی مووشەکی Long March 5B ئەوەی ڕۆژی 29ی مانگی 4 لەدورگەی هاینانەوە هەڵدرا، لەخولگەدا جیابوویەوە لەوبەشەی کابینەیەکی (تیانهێ) بۆ بنکەی ئاسمانی داهاتوی چین لە خوڵگە هەڵگرتبوو، دوای جیابوونەوەی دەبوو بەشی خوارەوەی مووشەکەکەی کیشی 21 تەنە، بەو شێوەیەی بۆی دانرابوو بگەڕێتەوە بۆ زەوی و بکەوێتە ئۆقیانووسەوە، بەڵام وەک پلانی بۆ دانرابوو ڕووی نەدا، بەمەش موشەکە بە (لەکۆنترۆڵ دەرچوو) دانرا.

ئەنجیلا وێب بە پلەی سەردار لە بەرێوبەرایەتی گشتی واڵایی وڵاتەیەکگرتوەکان بۆ تۆڕی هەواڵی CBS ووتی "ئێمە لە بەرێوبەرایەتی واڵایی چاودێری ڕێڕەوی مووشەکە چینیەکەمان لەواڵاییدا دەکرد، بەڵام نەمان دەتوانی خاڵی هاتنە ناو بەرگی هەوا بەوردی دەستنیشانکەین، لەچەند کاتژمێرێکی کەمدا نەبێت".

سکرتێری ڕۆژنامەوانی کۆشکی سپی (جان کێربی) ووتی "وەک من تێگەیشتووم پاشماوەی مووشەکە گەورەترین پارچەیەتی، لە هاتنەخوارەوەدا بوو ، بەرێوبەرایەتی واڵایی لەوباوەڕەدابوو ڕۆژی 8ی مانگ لەچێگایەکدا بگەوێتە بەرگەی هەواوە، پێشبینی ڕۆژانی شەممە یاخود یەکشەمە دەکرا".

ئەگەری کەوتنی موشەکەکان لەئۆقیانوسەکاندا زۆرە، بەوپێیەی ئاو زۆری ڕووی زەوی دادەپۆشێت، بەڵام، لەمانگی 5ی ساڵی 2020دا پاشماوەی مووشەکێک لەهەمان جۆر بەسەر وڵاتی کەناری ئیڤۆریدا کەوتوخوارەوە و زیانی بەچەند باڵەخانەیەک گەیاند.

زانای فیزیای گەردووناسی جاناسان ئەمدوێڵ لەزانکۆی هارڤارد بۆ ڕۆیتەرز ووتی" لەوانیە پاشماوەی مووشەکەکە وجێگای کەوتنی بگاتە ناوچەکانی باکوور لەدەوروبەری نیویۆرک تا ویڵنگتن لە نیوزیلاندا لەباشوور بگرێتەوە".

وەزیری بەرگری وڵآتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا لوید ئویستن ڕۆژی 5شەممەی ڕابردوو بە ڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاند، وڵاتەیەکگرتوەکان هیچ پلانێکی بۆ خستنە خوارەوەی مووشەکەکە نیە، ووتیشی "توانامان هەیە زۆر کار بکەین، بەڵام لەئێستادا هیچ پلانێکمان بۆ خستنەخوارەوەی نیە ، بەهیواین لەپێگەیەکدا بکەوێتەخوارەوە زیان بەکەس نەگەێنێت، بۆ نموونە بکەوێتە ئۆقیانووسەوە".

هەڵدانی (تیانهێ) یەکێکە لە 11 ئەرکی لەوجۆرە پلانی بۆ دانرووە بۆ دروستکردنی بنکەی ئاسمانی چین لەواڵایی.

زاناکان ئێسکی مرۆڤی نیاندرتاڵ لەئەشکەوتیک لە نزیک ڕۆما دەدۆزنەوە

وەزارەتی ڕۆشنبیری ئیتالیا ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند زاناکانی شوێنەوار ئیسکی مرۆڤی نیندرتاڵیان دۆزیوەتەوە پێش مێژوو ژیاوە لە پێگەیەک لە نزیک ڕۆما.

ڕاگەیاندنەکەی وەرزارەتی ئیتالیا دەڵێت 8 ئێسک دۆزراوەتەوە دەگەڕێتەوە بۆ بەر لە 50 تا 68 هەزار ساڵ، دەشڵێن ئەگەری هەیە کۆنترینیان لەنێوان 90 بۆ 100 هەزار ساڵبێت.

پێگەکە لەئەشکەوتەکانی (گرۆتا گواتاری)یە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی بەر لەمێژوو، 80 ساڵە ئودۆزراوەتەوە، دەکەوێتە دوریی 100 مەتر لە کەناری دەریای تیران لە (سانفیلیس سیرسیۆ) لەنزیک لاتینا لەناوچەی لاتیسۆ.

وەزارەتەکەی ئیتالیا ووتیشی هۆکاری مردنیان ئاشکرانیە. تائێستا ئێسکی 11 نیاندرتاڵ دۆزراوەتەوە، تەمەنی نزیکترینیان بۆ 40 هەزار دەگەڕێتەوە.

لەبڵاوکراوەکەدا فرانشیسکۆ دی مارێۆ سەرۆکی بەربەردبوەکانی گروتا گواتاری ووتی"ئێسکەکان هی کەسانی بەتەمەنن، تەنها دانەیەکنەبێت لەوانەیە هی نەوجەوان بێت لەسەرەتای تەمەنیدا.

هەروەها ئێسکی ئاژەڵ دۆزراوەتەوە لەوانە گاو مانگای زەبەڵاح ئەوی لەئێستادا نەماوە.

سەرۆکی پرۆژەی CDC: بەهاتنی مانگی 7 تووشبوونەکانی کۆڤید-19 لە وڵاتیەکگرتوەکان زۆر کەمدەبێتەوە

سەرۆکی ناوەندی ڕێگری لەنەخۆشیەکان و خۆپارێزی لەوڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا CDC ووتی "پێشبینیەکان تا ئێستا ئاماژە بە تووشبوونی کەم بە کۆڤید-19 ئەدەن و لەمانگی 7ی داهاتوودا زۆر بەتووندی ژمارەکە کەم دەبێتەوە، بەومەرجەی کووتان بەردەوام بێت و ڕێنمایەکانی خۆپارێزی پەیڕەوبکرێت".

بەکوورتی بەێوەبەری ناوەندەکە رۆچیل واڵنیسکی ووتی "پێشبینیەکان لەسەر بنەمای توێژینەوەیە لەڕۆژی 4شەممەی ڕابردوودا ناوەندی کۆنترۆڵی نەخۆشیەکان بڵاویکردوەتەوە، ئەو ئامارانەی لەسەر هەنگاوەکانی نراوە وەرگیراوە، ڕونی دەکاتەوە چی ڕوودەدات ئەگەر کوتان و خۆپارێزی بەردەوام بێت وەک بەکارهێنانی دەمامک و دورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی.

واڵینسکی ووتیشی "لەسەر ئاستی نیشتمانی، لە ئەمریکا ئامارەکان دەڵێت کەمبوونەوەی کۆڤید-19 بەردەوامە، ڕێژەی تووشبوونی نوێ ڕۆژانە گەشتۆتە 12% واتە 42 هەزار تووشبوون لەڕۆژێکدا، لەکاتێکدا ڕێژەی چاکبوونەوەی 9.5% و گیان لەدەستدان 1%.

بەڵام زیاتر ووتی ئامارەکانی CDC دەردەخات گۆڕانکاری لەڤایرۆسەکەدا هۆکاری زیاتر تووشبوونە، بەڵام ڤاکسینەکان زۆر بەباشی دژ بەو گۆڕانکاریانە کاردەکەن، بۆیە پێویستە کەسانی زیاتر بکوترێن".

بۆ بەدەستهێنانی ئەم مەبەستە، ڕاوێژکاری تیمی کۆشکی سپی بۆ کاردانەوە بەرامبەر بە کۆڤید-19 ئاندی ساڤێت ووتی "هەموو کەسێک لەوڵاتەیەکگرتوەکان دەتوانێت مەسجێکی تێکستی زانیاری ناونیشانی خۆی بۆ

بنێرێت ، دەستبەجێ وەڵام وەردەگرێت جێگاکانی کوتانی بۆ دەستنیشاندەکات لەنزیک ناونیشانی ئەو کەسە هەن.

سلاڤێت ووتیشی ئەو کەسانەی هۆکاری گواستنەوەیان نیە وەک ئەوانەی بەتەمەنن یان کەم ئەندامن، دەتوان دوایبکەن و بۆیان دابین دەکرێت، ئەم هەنگاوانە بەشێکە لە بەدەستهێنانی ئەمانجەکانی لەووتارەکەی ڕۆژی 3شەممەی ڕابردووی سەرۆک جۆ بایدندا هات. سەرۆک ووتی ئەو بەهیوایە ببینێت 70%ی ئەمریکایەکان بەلانی کەمەوە یەک کووتان وەردەگرن، و بەهاتنی 4ی مانگی 7 هەموو ئەمریکا کووترابێت.

ناوەندی کۆنترۆڵی نەخۆشیەکان ووتی بەلانی‌کەمەوە 45%ی دانیشتوانی ئەمریکا یەکەم کووتانیان وەرگرتوە، لەکاتێکدا 32% بەتەواوەتی کووتراون.

Your browser doesn’t support HTML5

بەرنامەی زانست و تەکنەلۆجیا 10-05-2021