7 چەکداری سەر بە ڕژێمی سوریا کوژراون لە ئاکامی تەقینەوەی ئەو مینانەی ڕێکخراوە تێرۆریستییەکەی دەوڵەتی ئیسلامی چاندبوویانن لە بیابانی بادیەدا.
ڕوانگە، ڕێکخراوی سوریایی بۆ چاودێریکردنی مافەکانی مرۆڤ بنکە لە لەندەن دەڵێت "بەلانی کەم 2 مین تەقیونەتەوە بە دەستەیەکی چاودێریی حکومەتدا، کاتێک بە ناوچەی جەبەل ئەلعەمورەدا تێپەڕیوە لە هەرێمی حومس لە ناوەڕاستی سوریادا و لە ئاکامی ئەو تەقینەوانەش 5 سەرباز دەکوژرێن و هەروەها 2 چەکداری هاوپەیمانی حکومەتی سوریاش کوژراون."
ڕوانگە دەڵێت لەو ڕووداوەدا 18 کەسیش بریندارن.
ڕێکخراوە تێرۆریستییەکەی دەوڵەتی ئیسلامی لە ساڵی 2014دا دەستیگرت بەسەر چەند بەشێکی عێراق و سوریاشدا، بەڵام زیاتر لە 2 ساڵ لەمەوبەر بەهۆی چەندان هێرشی لەشکرییەوە، دەوڵەتی خەلافەتی داعش ڕوخێندرا.
توندڕەوان بەردەوامن لە هێرشی جۆری پەلاماری خێرا و کشانەوەی خێرادا لە ناوچە بەرفراوانەکەی بادیەدا، کە لە دەوروبەری دیمەشقەوە دەستپێدەکات تا دەگاتە ناوچە سنورییەکانی عێراق.
لە شەڕی سوریادا زیاتر لە 388 هەزار کەس کوژراون و بە ملیۆنان خەڵکیش ئاوارەبوون لەوەتای ساڵی 2011وە کە سەرکوتکردنی دڕندانەی حکومەتی سوریا دەستیپێکرد دژ بە خۆپیشاندەرانی دژە حکومەت.