ئەنتۆنی بلینکن داوای دەستبەجێ ڕاگرتنی هێرشە موشەکییەکانی غەززە دەکات

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا داوا لە ئیسرائیل و لە فەلەستینییەکانیش دەکات "خەڵکی سیڤیل و بەتایبەتیش منداڵان بپارێزن."

ئەنتۆنی بلینکن، لە لێدوانە ڕۆژنامەوانییەکەی ئەمڕۆ دووشەممەیدا لە کۆپنهاگن، پایتەختی دانیمارکەوە دووبارەی دەکاتەوە "ئیسرائیل وەک وڵاتێکی دیموکراتی، ئەرکێکی زۆرتری لەسەر شانە."

بلینکن دەڵێت "بەردەوام دەبین لە هەوڵی چڕی دیپلۆماسی تا ئەم گەڕەی توندوتیژییەکان کۆتایی پێبهێنرێت و ئامادەشین بۆ پشتیوانیکردن ئەگەر لایەنەکان هەوڵی ئاگربەست بدەن."

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا جەختی لە هەڵوێستی واشنتۆن کردەوە بۆ "پشتیوانیکردن لە بەرگری لەخۆکردنی ئیسرائیل" و دەشڵێت "هیچ بەراوردێک ناکرێت لە نێوان هێرشی هەڕەمەکیانەی موشەکیی ڕێکخراوێکی تێرۆریستی بۆسەر خەڵکی سیڤیل و داکۆکییەکانی وڵاتێکیش دەیانکات بۆ پاراستنی گەلەکەی لەو هێرشانە."

بلینکن دەڵێت "داوا لە حەماس و ڕێکخراوەکانی تر دەکەین لە غەززە، دەستبەجێ هێرشە موشەکییەکان ڕابگرن."
سەبارەت بە ئیسرائیلیش، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت "وەک وڵاتێکی دیموکراسی ئەرکێکی زیاتری لە ئەستۆیە تا هەموو شتێک بکات کە دەشێت بۆ ڕێگەگرتن لە زیانە گیانییەکانی خەڵکی سیڤیل، بە ڕۆژنامەوانانیشەوە." وەک ئاماژەیەک بەو هێرشە ئاسمانییەی ئیسرائیل ڕۆژی شەممە کردبووی و بووە مایەی ڕوخاندنی باڵەخانەیەک لە غەززە. ئۆفیسەکانی میدیا نێونەتەوەییەکانی وەک تەلەفزیۆنی ئەلجزیرە و ئاژانسی دەنگوباسی ئەسیۆسێتد پرێس لەو باڵەخانەیەدا بوون.

لە کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەکەی ئەمڕۆ دووشەممەیدا لە کۆپنهاگن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا داکۆکی لە هەنگاوی واشنتۆن کرد بۆ ڕێگەگرتن لە ڕاگەیەندراوێکی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووکان کە تیایدا داوای کۆتاییهاتن کرابوو بە شەڕەکان، بلینکن جەختی کردۆتەوە و دەڵێت "ئێمە نابینە تەگەرە لەسەر ڕێی چارەسەرکردنی دیپلۆماسیانەی ئەم قەیرانە