کاریگەری شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل لە سەر ئێران چۆن دەبینرێت؟
ئێران نەیشاردووەتەوە و بە ئاشکرا پشتیوانی دارایی و سەربازی حەماس دەکات لەکاتێکدا لەڕووی مەزهەبییەوە ڕێکناکەون، ئێران چ سوودێک لەمە دەبینێت؟
لە گفتووگۆیەکدا بۆ دەنگی ئەمەریکا عەبدوڵا حیجاب شارەزای کاروباری سیاسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڵێت "ئێران بەشێوەی راستەوخۆ دەستی لە گرژترکردنی دوا ئاڵۆزی غەززە هەبوو، ئەگەر سنووری دەسەڵاتی ئێران لەدەرەوەی چوارچێوەی سنووری خۆی کەمتربێت بێگومان کاریگەری لەسەر ناوخۆی ئێرانیش دەبێت، ئەوەی دەبینرێت ئێران زیاتر ڕێگا خۆش دەکات بۆ ئەوەی سوپای پاسداران زیاتر رۆڵی هەبێت".
هەروەها دەڵێت "ئێران دەیەوێت ئەو هێزانەی هاوپەیمانی خۆی نین بەڵام ئەتوانرێت بەشێوەی ئامراز کەڵکیان لێوەربگیرێت وەک تالیبان و بزووتنەوەی حەماس و بزووتنەوە سونە مەزهەبەکان، بەشێوەیەک جڵەوەی ئەوانەش بەدەستەوە بگرێت، دەریشکەوێت پرسەکە تەنها شیعەگەری نیەو بۆ ئیسلام گرنگە و لەگەڵ وڵاتانی سوونی مەزهەب وەک عەرەبستانی سعودی و میسر و تورکیا رکەبەری بکات.
لەگفتووگۆکەیدا لەگەڵ وریا کاڵێ سەبارەت بە توانای مووشەکەکانی حەماس، بەرێز حیجاب دەڵێت "ئەوە دەگەێنێت ئەوانە دەستکردی ئێرانن، یان بە توانای ئێران بۆ غەزە ڕاگوێزراون ئێران هەوڵدەدات ئەگەر لەشوێنێک فشاری بۆ بێت لەشوێنێکیدیکە زیان لە ئیسرائیل بدات".
وەڵامی پرسیاری زیاتر لەدەقی گفتووگۆکەدایە
Your browser doesn’t support HTML5