چالاکوانانی هۆنگ کۆنگ مەترسی زیندانیکردنی هەتا هەتاییان لەسەرە

دەیان کەس لە ڕێبەرانی چالاکوانانی دیموکراسی لە هۆنگ کۆنگ لەبەردەم ئەگەری زیندانیکردنی هەتا هەتاییدان بەهۆی ڕێکخستنی هەڵبژاردنێکی بەرایی نافەرمییەوە، وەک دادپارێزان ڕایانگەیاندووە.

ئەمەش فراوانترین بەکارهێنانی یاسای ئاسایشی نوێی توندی بێژینگە.

چالاکوانە گیراوەکان دەڵێن تەنها بەشێک بوون لە سیاسەتەکانی ئۆپزسیۆن، بەڵام دەسەڵاتداران بە بەشداریکردن لە وەک دەڵێن "پیلانگێڕانێکی دڕندانەدا" بۆ ڕوخاندنی حکومەت گوناهبارن لەڕێی هەوڵەکانیانەوە بۆ بەدەستهێنانی زۆرترایەتی لە ئەنجومەنی یاسادانەرانی کە بەشێکی هەڵبژێردراوە.

چالاکوانە دەستگیرکراوەکان ئەمڕۆ دووشەممە بۆ یەکەمین جار لە ماوەی نزیکەی 3 مانگدا بە کۆمەڵ لە دانیشتنێکی دادگادا ئامادەبوون و دادوەر داوای دادپارێزانی پەسەندکرد بۆ ناردنی ئەم دۆسێیە بۆ دادگای باڵای هۆنگ کۆنگ.

ئەم دادگایە سزای 7 ساڵ زیندانیکردن دەسەپێنێت ئەگەر تاوانەکە لەسەر کەسی گوناهبارکراو یەکلاکرایەوە، بەڵام بەپێی یاسا نوێیەکە دەشێت بەرزترین ئاستی سزای زیندانیکردن بۆ هەتا هەتایی بێت.
بێژینگ لە ساڵی 2019دا کەوتە سەرکوتکردنی جودابیران لە هۆنگ کۆنگ کە نیمچە سەربەخۆییەکی هەیە، پاش خۆپیشاندانەکانی لایەنگرانی دیموکراسی دەستیان پێکرد لە هەمان ساڵدا. ئەو خۆپیشاندانانە هەندێک جار توندوتیژیشی تێدەکەوت.

یاسا نوێیەکەی ئاسایش هەموو ئەو کارانە بە تاوان دادەنێت کە دەسەڵاتداران بە ئاژاونانەوە و تێکدەرانە و تیرۆر ودەست تێکەڵکردن لەگەڵ هێزی بیانیدا ناودێری دەکەن.