کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکور لە یەکەم دەرکەوتنەوەی جەماوەری لەماوەی نزیکەی مانگێکدا سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی پارتی فەرمانڕەوای خۆی دەکات و داوایکرد لە کۆنفڕانسێکی سیاسی گەورەتردا گفتوگۆ لەسەر هەوڵەکان بکات بۆ ڕزگارکردنی ئابورییە داروخاوەکەی .
ئاژانسی هەواڵی فەرمی کۆریای باکور ڕۆژی شەممە گوتی کیم دەستخۆشی ئەو خێراییە زۆرەی کاروپڕۆژەکان دەکات بەهۆی ئەو گڕوتینە ئایدیۆلۆژی و روحیەتی شەڕکردنەوە کە بە پشتبەخۆبەستن لە لایەن حیزب و گەلەوە سەریهەڵداوە.
بەڵام گوتیشی پێویستە " بابەتگەلی سەرپێچی" ڕاستبکرێتەوە و داوای کۆبوونەوەی گشتی کۆمیتەی ناوەندی پارتی کرێکارانی کرد بۆ پێداچوونەوە بە کۆی کاروباری دەوڵەت بۆ نیوەی یەکەمی ساڵی 2021 . حیزبەکە ڕایگەیاند وابڕیاربوو کە کۆبوونەوەی گشتی بۆ سەرەتای مانگی شەش سازبکرێت.
دەرکەوتنی کیم لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی ڕۆژی هەینی دا بۆ یەکەمجار بوو لە 6 ی مانگی پێنجەوە لە ناو جەماوەردا خۆی نمایشبکات، کاتێک کۆبوونەوەیەکی وێنەیی لەگەڵ خێزانەکانی سەربازانی کۆریای باکور دا ساز کردبوو.