گومانبارە جیهادییەکان هێرشێکی خوێناوی دەکەنە سەر بورکینا فاسۆ

بۆرکینا فاسۆ بڕیاری قەدەغەکردنی ماتۆڕسکیلی داوە لە ناوچەیەکی باکوری وڵاتەکە، وەک فەرمانڕەوایەکی خۆجێیی دەڵێت لە ئاکامی هێرشێکی جیهادییەکان لە ڕۆژانی پشووی هەفتەدا 160 کەس کوژراون.

گومانبارە جیهادییەکان، بە ماتۆڕسکیلەوە هێرشیان کردبووە سەر گوندی سۆلهان و بە خوێناویترین هێرشیش دانراوە لەو وڵاتەی ڕۆژئاوای ئافریکادا لەوەتای یاخیبوونی ئیسلامی لە ساڵی 2015ەوە لە وڵاتی مالی پەرەی سەندووە.

کۆلۆنێل سالفۆ کابۆری، فەرمانڕەوای ناوچەکە، لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت "بەکارهێنانی ماتۆری دوو یان سێ تایە لە بەشێکی هەرێمی ساحیل لەمڕۆ دووشەممەوە تا ماوەیەکی تر بەتەواوەتی قەدەغەیە."

ئەم فرمانە، هەرێمی یاگا کە سۆلهان بەشێکیەتی و هەروەها ژمارەیەک ناوچەی تریش دەگرێتەوە لە 3 هەرێمدا، بەڵام بەکارهێنانی ماتۆڕسکیل بۆ دەسەڵاتدران ڕێگەی پێدراوە.

لەو ناوچانە قەدەغەی هاتووچۆش هەیە بە شەو.

کارمەندانی ئاسایشی دەڵێن، هێرشبەران خەڵکی سیڤیلیان کوشتووە و لەنێو کوژراوەکانیشدا بیستیان منداڵن لەو هێرشەی ڕۆژی هەینی شەوەکەی کردبوویانە سەر کانە زێڕێک لە گوندەکەدا.

کۆلۆنێل سالفۆ، بڕیاری داخستنی کانە زێڕەکانی ناوچەکەشی داوە و هەروەهاش بڕیاری ڕاگرتنی دەستبەجێی داوە بۆ هەموو کاروبارێکی پەیوەندی بە زێڕەوە هەیە لە هەرێمەکانی ئۆدالان و یاگا.

بورکینا فاسۆ، سنوری هاوبەشی هەیە لەگەڵ نەیجەر و مالیدا و دزەکردن لەو سنورانەوە زۆر ئاسانە. شەش ساڵە جیهادییەکان هێرشەکانیان لەناو ئەو وڵاتەدا دەکەن و پشێویەکان و ڕەوشەکەیان زیاتر و ئاڵۆزتریش کردووە.

لەو کاتەشەوە زیاتر لە 1400 کەس لە بورکینا فاسۆ کوژراون و بەلانیکەم یەک ملیۆن کەسیش زێدی خۆیان جێهێشتووە،