باڵێوزی کەنەدا لە عێراق: داهاتووی هەڵەبجە بۆ کەنەدا گرنگە و پشتیوانی ئاوەدانکردنەوەی دەبین

باڵیۆزی گشتی کەنەدا لە عێراق و کونسڵی گشتی کەنەدا لە هەرێم بە سەردانێک گەشتنە هەڵەبجە و ئاماژەیان بەوەکرد هەڵەبجە و مێژووەکەی بەلای کەنەداوە گرنگن و دەمانەوێت لە داهاتوودا لە هەڵەبجە هاوکار و پشتیوانی پارێزگاکە بین لە ئاوەدانکردنەوە و ئەنجامدانی پڕۆژە لە شارەکە دا.

ئۆرلیک شانون باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق لە پرێس کونفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "جێگەی شانازیە ئەمڕۆ لە هەڵەبجەم، هەڵەبجە شوێنیکی گرنگە بەلای کەنەداوە و کیمیاباران کردنی هەڵەبجە و گیان لەدەستدانی خەڵکی مەدەنی مێژووەکەی وامان لێ دەکات داهاتووی هەڵەبجە بۆ ئێمەگرنگ بێت، باڵیۆزخانەکەمان لە کوردستان نوسینگەیەکی هەیە و بەردەوام لە هەڵەبجە بە دواداچوونی کردەوە "

سە بارەت هێرشەکانی تورکیا و گرژی و ئاڵوزییەکانی لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان، ئۆرلیک شانون ڕایگەیاند "ئێمە لەگەڵ سەروەری دەسەڵاتی عێراقداین و دژی هەر هەوڵێک دەوەستینەوە بۆ کەم کردنەوەی سەروەریەکانی عێراق".

ئازاد تۆفیپق پارێزگاری هەڵەبجە ڕایگەیاندا "باڵیۆزی کەندا جەختی لەوە کردوەتەوە، پەیوەندیەکانیان لەگەڵ هەڵەبجە و ئیدارەکەی توندو تۆڵ دەکەن و لە ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجەدا لە ساڵی 2022 بە شێوەکی ڕەسمی بەشداری دەکەن و لە داهاتووشدا لە چەند بوارێکدا لە هەڵەبجە خزمەت دەکەن".

لە کۆبوونەوەکەی باڵیۆز و قونسڵی کەنەدا لە دیوانی پارێزگای هەڵەبجە ژمارەیەک پێشنیازی پڕۆژە و چۆنیەتی هاوکاری کردنی کەنەدا بۆ پارێزگای هەڵەبجە خراونەتە بەردەم وەفدەکەی کەنەدا و بڕیارە لە داهاتوودا وەڵامی ئیدارەی هەڵەبجە بەدەنەوە .

Your browser doesn’t support HTML5

فەرحان