بەڕێوەبەرایەتی سەرۆک جۆو بایدن دەڵێت میکانیزمێکی ژێرخانی دارایی بۆ وڵاتانی هەژار و مامناوەندی ڕادەگەیەنێت، دژ بە بەرنامەی دەستپێشخەری بەناوی Beltو Road ی چین کە بە BRI ناسراوە.
ئەم دەستپێشخەرییەی کە ناوی لێنراوە " بونیاتنانەوەی جیهانێکی باشتر" ڕۆژی شەممە لە میانەی کۆبونەوەی گروپی حەوت لە کۆرنواڵی بەریتانیا ڕادەگەیەندرێت. بە پێی کاربەدەستێکی باڵای بەڕێوەبەرایەتییەکە دەستپێشخەرییەکە " بەهاکانی شەفافیەت زیاد دەکاتو بەردەوام دەبێت."
کاربەدەستێکی تریش ڕایگەیاند " لەو بڕوایەداین بتوانین شکست بە دەستپێشخەریی BRIبهێنین بە دابینکردنی بژاردەیەکی باشتر و ئێمە ئەو بژاردەیە بە مەتمانەیەکی زۆرەوە دەخەینە ڕوو کە شێوازی ئێمەیە و گوزارشت لە بەها هاوبەشەکانمان دەکات."
دەستپێشخەری BRI چینی ستراتیژییەکی بونیاتنانەوەی جیهانییە کە لە ساڵی 2013 بێژینگ ڕایگەیاند بۆ وەگەڕخستنی سەرمایە لە نزیکەی 70 وڵاتی جیهاندا. ئەمە بەشێکی سەرەکی بە مەبەستی سیاسەتی دەرەوەییەتی.
ئەو کاربەدەستە گوتی دەستپێشخەریەکەی بایدن بەمەبەستی ڕێکخستنی کەرتی تایبەتە بۆ وەگەڕخستن و جێبەجێکردنی پێداویستی ژێرخانی دارایی دەیان ترلیۆن دۆلارلە جیهانی بەرەو پێشکەوتوودا، لە کاتێکدا بەجێگەیاندنی پێوانەکانی کار، شەفیات و ژینگە.