لە ئەرکێکدا بۆ هەسارەی ڤینۆس وڵاتەیەکگرتوەکان و ئەوروپا هاوکاری دەکەن

ئاژانسی واڵایی ئەوروپا (ئیسا) ڕۆژی 5شەممە ڕایگەیاند هاوکاری ئاژانسی واڵایی ئەمریکا (ناسا) دەکات بە ناردنی کەشتیەکی بێسەرنشین بۆ هەسارەی ڤینۆس بۆ توێژینەوە، ئەمەش سێهەم ئەرکە لەو جۆرە بۆ ئەو هەسارەیە لەم مانگەدا ڕادەگەێنرێت.

لە بڵاوکراوەیەکدا ئاژانسی واڵایی ئەوروپا وتی کەشتیەکە بەناوی EnVision دەبێت، وەک نێردراوەکانی پێشتر (داڤینچی و ڤێریتاس) ئەوەی ناسا لەمانگی 6دا ڕایگەیاند ئەرکی کۆکردنەوەی ئامارە لەسەر بەرگی هەسارەکی ڤینۆس و ڕووی خاکەکەی، بۆ تێگەیشتن لە چۆنێتی دروستبوونی هەسارەکەو پەرەسەندنی.

لە کۆمەڵەی خۆردا هەسارەی ڤینۆس نزیکترینە لەزەویەوە و لەڕوی قەبارەو پێکهاتەوە هاوشێوەی نزیکی زەویە، لەلایەن زاناکانەوە گرنگیی تایبەتی پێدەدرێت. بەڵام بەم دۆخەی ئیستای ئەگەری ژیان لەسەری نیە، پلەی گەرمای سەر هەسارەکە قورقووشم دەتوێنێتەوە.

کەشتیی EnVision ئامێری پێشکەوتوو لەخۆدەگرێت دەتوانێت وەڵامی ئەوپرسیارانە بداتەوە لەسەر چۆنێتی گەیشتنی هەسارەکە بەم دۆخەی ئیستای. کەشتیکەی واڵایی ئامێری پشکنین بە دەنگ وشەپۆل لەخۆدەگرێت بۆ زانیاری کۆکردنەوە لەسەر ژێرخاکی هەسارەکە، هەروەها ئامێری پێوانەی تیشک بۆ بەرگی هەواو سەرخاک، چوادێریکردنی گازەکان و ئەگەری بوونی کڕکانی چالاک لەژێر خاکدا.

ناسا بە ڕاداری جۆری VenSAR بەشدار دەبێت بۆ وێنەگرتنی سەرخاک و کیشانی نەخشە بۆی. هەروەها ناسا بەرپرسیار دەبێت لە بەرێوەبردنی ئامێراکانی پرۆژەکە بەگشی.

زانایەک لەپرۆژەکەدا دەڵێت هەندێک تێکەڵاوبوون لەئەرکەکاندا هەیە، کەشتیی DAVINCI+ توێژینەوە لەسەر بەرگی هەوای هەسارەی ڤینۆس دەکات، بەڵام لەرێگەی جیاکردنەوەی کەشتیەکی بچووکتر کەلەودا هەڵگیراوە و جیادەبێتەوە.

کەشتی VERITASیش توێژینەوە لەسەر توبۆگرافی هەسارەکە دەکات و نەخشەی وردی بەرزایی و نزمیەکان دەکات، وەک سیستەمێکی سەرەکی دەبێت بۆ کۆکرنەوەی زانیاری لەسەر ڕوی هەسارەکە لە ڕابردوداو لە داهاتوودا.

پێشبینی دەکرێت هەردوو کەشتیەکی ناسا لەساڵی 2028 و 2030دا بنێردرێن ، دواتر EnVision لەساڵی 2031دا دەنێردرێت. 15 مانگی پێدەچێت بۆ گەیشتن بە هەسارەکە و 16 مانگی دوای ئەوە بۆ ڕێکردنەوە و جێگیرکردنی پێگەی لە خۆلگەدا.

توانەوەی پانتایە بەستەڵەکەکانی دەریا دەبێتە خێراتر توانەوەی روبارە بەستەڵکەکان

توێژینەوەیەکی نوێ دەردەخات دوای جیابوونەوەی پانتایی‌یەکی بەستەڵەکی گەورە لە جەمسەری باشوری زەوی توانەوەی بەستەڵەکی ڕوبارەکەی بەو بەستەڵەکەوە بوە خێراتر بوە و ئەگەری هەیە ڕێژەی ئاوی کەنار دەریا بەڵانی‌کەمەوە بۆ یەک مەتر بەرزکاتەوە.

لەوانەیە دەرئەنجامەکان کاریگەریان لەسەر پێشبینیەکان هەبێت کاتێک توانەوەی ڕوبارە بەستەڵکەکان دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی دەریا و نغرۆبوونی شارەکانی کەنار بەئاو.

دورگەی باین کە دەکەوێتە ناوچەیەکی بەرزی ڕۆژئاوای ئەنترائکتیکا و بە کۆڵەکەی ڕاگرتنی گەورەترین پانتایی بەستەڵەکی ناوچەکە دادەنرێت، لەو دورگەیەی توێژینەوەکەی لێکراوە خێراترین توانەوەی ڕوبارەی بەستەڵەکی لە جەمسەری باشوردا لێ ڕوودەدات.

میشێل کۆبیس زانای بەستەڵەک لە زانکۆی کۆلۆمبیای بریتانی بەشدار نیە لە توێژینەوەکەدا دەڵێت "تا ساڵی 2017 خێرایی پارچە بەستڵەک ئەوەی لە دەمی ڕوبارکەی سەر دەریا جیا دەبوویەوە لە ئاستیکی نەگۆڕدا بوو، بەڵام لە 3 ساڵی دوای ئەوە شاخە گەوروەکان کەلێنیان تێدەکەوت و لە پانتایی‌یە بەستڵەکانی بەڕوبارەکانەوە لکابوون لە دەریادا جیادەبوونەوە.

زاناکان سەرنجی ئەوەیان داوە جیابوونەوە خێراتر بوە، ژمارەی پارچەکانی جیادەبنەوە ودەچنە دەریاوە زیاتر بوە.

لەگەڵ جیابوونەوەی زیاتر زاناکان بیر لە داهاتوو دەکەنەوە و پرسیاریان ئەوەیە، دوای ئەو چی ڕوودەدات؟، پرسیارە دروستەکە ئەوەیە "خێرایی ئەو جیابوونەوەیە چەند دەبێت؟، کاتمان چەند بەدەستەوەیە بۆ گوونچاندن لەگەڵ ئەو ڕووداوانە؟"

بێر دۆتیرۆ زانای ئۆقیانووسەکان لە دامەزراوەی ڕووپێوی بریتانی بۆ جەمسەری باشور و سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت "کاتێک پارچە بەستەڵەکێک لە پانتایی‌یە گەورەکە جیا دەبێتەوە ئەوا ئاستی ئاوی دەریا بەرزدەبێتەوە، لە داهاتوودا شارەکانی کەنار دەریا بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو ژیان تێیدا کەم دەبێتەوە و دەگۆڕێت.

ئەم جیابوونەوانە نیگەرانی زاناکانی زانکۆی واشنتن و ڕووپێوی بریتانیای هاندا بۆ توێژینەوە لەسەر هۆکارەکانی جیابوونەوەکان خێراتر دەکات. لە 11ی مانگی شەشدا دەرئنجامەکانیان لە گۆڤاری Science Advances بڵاوکردەوە.

دۆتیرۆ دەڵێت "پێشتر زۆر نەفامانە لەوباوەڕەدابووین گەرمبوونی ئاوی ئۆقیانووس هۆکاری سەرەکی خێرا جیابوونەوەیە، لەوانیە لەقۆناغێکدا کەش و هەوا ئەگەر بەرەو گەرمی بڕۆیشتایە ڕۆڵی لە چیابوونەوەدا هەبووبێت".

توێژەرەوان بۆیەکەم جار وێنەی سەتەلایتیان بۆ چاودێری گۆڕانکاریەکان و ئاستی خێرایی جوڵانەوەی بەستەڵەک بەکارهێنا . کاتێک ئەم زانیارانەیان لە ڕێگای پرۆگرامێکی پێشبینی کۆمپیوتەرەوە خستە کار، دەرئەنجامەکان دەریخست جیابوونەوەی پانتایی گەورە هۆکاری خێراتر جیابوونەوەی پارچەی زیاترە لە دەمی ڕووبارەکە بۆ سەر دەریا، ئەم ئەگەرە ڕونکردنەوەی زیاتری ئاشکرا کرد لەسەر ئەگەری بەرزبوونەوی پلەی گەرمای ئۆقیانوس .

جۆ کاین زانای بەستەڵەک لە ناوەندی زانستی جەمسەرەکان لە زانکۆی واشنتن و سەرپەرشتیاری سەرەکی توێژینەوەکە دەڵێت "پانتایی‌یە بەستەڵەکەکان ڕێگرە لە جیابوونەوەی پارچەی بەستەڵەک بۆ ئۆقیانوس، بۆیە ئەگەر ئەو پانتایی‌یە لابدرێت ئەوا داڕمانی پارەچەکان زیاتر و خێراتر دەبێت"، ووتیشی "لەو باوەڕەدا نەبووم بەجیابوونەوەی ئەو پارچە گەورەیە ئەو کاریگەریە هەبێت لەسەر خێرا جیابوونەوەی پارچەی زیاتر."

لەوانەیە دەستنیشانکردنی ئەم هۆکارە سەرباری هۆکارەکانی‌دیکە بۆ خێرا جیابوونەوە یاریدەدر بێت بۆ دانانی شێوەی لێکۆڵینەوە لەسەر جیابوونەوەکان و پێشبینی کردنی.

ئەندریا داتۆن توێژەرەوە لەسەر ئاستی ئاوی دەریاکان لە زانکۆی ویسکانسن مادسن، بەلام بەشدار نیە لە توێژینەوەکەدا دەڵێت "ئەمە زانیاریەکی بنەڕەتی فیزیایە بۆئێمە تابتوانین پێشبینی داهاتوو بکەین".

لە سەرەتادا توێژەرەوان لەو باوەڕدابوون گۆڕانکاری کەش و هەوا هۆکاری توانەوەی ڕوبار و بەستەڵەکەکانە بەتێپەربوونی کات لە چەند سەدەیەکدا، بەڵام کاتێک جیابوونەوە خێرا دەبێت، ئەوا ئەگەری هەیە ڕوبارە بەستەڵەکەکان خێراتر نەمێنن وکاریگەری خراپی لەسەر شارەکانی سەر کەنار دەریا هەبێت بەر لەئامادەکاری بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو.

کورتەی توێژینەوەکە دەڵێت پانتایی بەستەڵەکی ناوچەی Pine Island Glacier's لەوانەیە بکەوێتە قۆناغی جیابوونەوەی خێراتر لەوەی پێشتر ڕویداوە.

لەلایەکی‌کەوە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای ئاوی دەریاکان بەهۆی چالاکی مرۆڤەوە دەبێتە لاوازکردنی ژێر بەستەڵەکەکان لە دەریادا و زیاتر جۆڵاندنی و ئەگەری جیابوونەوەی زیاتر کردوە.

داتۆن دەڵێت "ئەوەندەمان زانیاری هەیە تێبگەین لەوەی دەبێت هەوڵی زیاتر بدەین بۆ کەمکردنەوەی پرژبوونەوەی دووهەم ئۆکسیدی کاربۆن لە بەرگی هەوادا، بۆ ڕێگری لە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی کەنار دەریا .

لە نیوزلەندا درۆن بەکاردەهێنرێت بۆ چاودێری مێروەکانی ئەگەری نەمانیان لەسەرە

سیدنی – لەنیوزلەندا کار لەسەر پەرەپێدانی ژماریەک درۆن و ڕادار دەکرێت بۆ چاودێری جۆرە مێروەکانی ئەگەری نەمانیان لەسەرەوە و پاراستنیان.

ئەم تەکنەلۆجیایە دەستنیشانی جێگەو ئاراستەی هاتوچۆ دەکات، لە زانکۆی کانتەر بری لە دورگەی باشوری نیوزلەندا پەرەی پێدەدرێت.

توێژەرەوان بەهیوان ببێتە هەنگاوێک بۆ زیاتر تێگەیشتن لە مێروەکانی ئەگەری نەمانیان لەسەرە لە نیوزلەندا.

توێژینەوەکە پشت بە چەندین ساڵ شارەزایی لەبواری پاراستن و چاودێری باڵندە دەبەستێت، چاودێری بێتەل هاریکاربوە لە پاراستنی جۆرەکانی مەترسیان لەسەربوە.

شارەزایان دەڵێن بۆ چەندین ساڵ دەتوانین لەڕێگای ئەم تەکنەلۆجیایەوە لەسەر بێ‌ئێسکە گەورەکان وەک هێلکەشەیتانۆکەی گەورە توێژینەوە بکەین، بەڵام بۆ مێروەکان کێشی قورسە و ناگوونجێت.

توێژەرەوان لەئێستادا کار لەسەر نزیکەی 20 هێمای ڕادار دەکەن لەوئامێرانەوە بەدەست دێت لەو مێروانە دەبەسترێت. لەڕێگای پۆلێک درۆنەوە چاودێری دەکرێن.

ستیڤ باوسن لەکۆلێجی ئەندازیاری تەکنەلۆجیا دەڵێت "تەکنەلۆجیای چاودێری باڵندە پیرۆکەی چاودێری مێروی هێنایە کایەوە".

ووتیشی بۆ دەیان ساڵ چاودێری بێتەل وکاری زاناکان زانیاری کۆکراوەتەوە بۆ پاراستنی جۆرەکانی مەترسیان لەسەرە، لەسەر شێوەی هاتوچۆیان و خۆراکیان و کاتی مانەوەیان لەناوچەیەکدا و شێوەی گەرانیان بەدوای خۆراکدا و زاوزێیان، بەڵام ئەم تەکنەلۆجیایە لەئێستادا بۆ مێروی بچووک کێشی قورسە ".

تاقیکردنەوەی تەکنەلۆجیا لەسەر مێروەکانی دەفڕن لەساڵی 2023دا دەستپێدەکات.

زاناکانی توێژینەوەکە دەڵێن لەوانەیە تەکنەلۆجیاکە لە بواری‌کەدا بەکاربێت وەک ئاسایشی بایۆلۆجی و گەشەسەندنی تەندروستی.

لەنێوان ئەو مێروانەی ئەگەری نەمانیان لەسەرە جۆرێکە باناوی (وێتا) واتە (مڵە) مێرویەکی گەورەیە و لەنیوزلەندا هەیە.

جۆرەکانی مڵە مەترسی نەمانیان لەسەرە و لەلایەن بەڵندە و گیاندارە خشۆکەکانەوە دەخورێن و سەرچاوی خواردنیان کەمبۆتەوە.

Your browser doesn’t support HTML5

بەرنامەی زانست و تەکنەلۆجیا 14-06-2021